
04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کایه
کایه
سوله‌یمان عهبدولڕهحیمزاده
ئێواره ده‌ڕژێته…………………
ژنه‌كه له‌به‌ر په‌نجه‌ره وه‌ستاوه. ده‌بینێ له‌ده‌ره‌وه ـ باـ سه‌رشێتانه هه‌ڵیكردووه و گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان و كاغه‌زه كۆنه‌كان تێوهدهپێچێ چه‌ند تاڵ له قژی كه‌وتۆته سه‌ر هه‌نیه‌ی. ئاڵۆزاون. له ده‌وری قامكێكی ده‌ئاڵێنێ و ده‌ینێرێته‌وه ژێر قژگیرهكهی. له‌وسه‌ر حه‌وشه گه‌وره‌كه‌وه ــ باــ ده‌ست ده‌داته بن باڵی كاغه‌ز و گه‌ڵا و پووش و…… له زه‌وی به‌رزیان ده‌كاته‌وه باوهخولێیان پێده‌كا. ده‌یانبا بۆ ئه‌وسه‌ری حه‌وشه، ڕاست به دیواره‌كه‌دا ههڵیاندهگهڕێنێ ــ دواتر له بن دیواره ڕه‌ق و سیمانییهكه گێژیان ده‌دا و لهئاكامداــ بێهۆ ــ تاڵ و سهرسووڕهێنهرــ به‌جێیان ده‌هێڵێ و فه‌رامۆشیان ده‌كا.
هه‌موو ئه‌وانه به‌چاو ده‌بینێ و له‌بیریدا جێگایان بۆ ده‌كاته‌وه. چاوه ڕه‌شه‌كانی ده‌لیلی ئه‌م خول و گهڕیانهی ده‌ره‌وه‌ن. نمێكی خه‌ست ڕه‌شاییه تونده‌كه‌ی كه‌مێك زوڵاڵتر كرده‌وه. وه‌سه‌ر خۆی ناهێنێ. به له‌ز دهیانگوێزتهوه بۆ ئاسمان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌م كاره، لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی له‌بن ڕه‌شاییدا باوه‌ش ده‌كاته‌وه. ئه‌ویش ورده،ورده تێكه‌ڵی ته‌ڕایی بوو. ئه‌م ته‌نیا ساته هه‌موو بیره‌كانی تر له مێشكی ده‌سڕێته‌وه. وه‌ك گۆزه‌یه‌كی لێدێ سه‌راونخوون كرابێت.
نزگه‌ره ده‌یگرێ. گۆنای سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ. ئارام و له‌سه‌ره‌خۆ په‌نجه‌ره پێوه‌ده‌دا. زۆر له‌سه‌ره‌خۆتر ئاوڕ ده‌داته‌وه. تیشكی چاوه‌كانی تیژ كه‌شه‌كه ده‌بڕێ. شتێكی سه‌یر له‌ناو دڵی ڕمبه ده‌كا…… چاوه‌كانی داده‌خرێن.
به ئاخ و حه‌سره‌تێكی زۆره‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره قه‌ومابێ، به ئاسته‌م له‌ژێر لێوه‌وه ده‌ڵێ:
ــ هه‌وره‌كان ئیتر په‌مه‌یی نین.
گه‌رده‌لوولێك له به‌فر و په‌مه له‌ده‌وری ده‌ست ده‌كا به خولانه‌وه، به‌باڵایدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و ده‌موچاوی ده‌ئاخنێ. حه‌ز ده‌كا كه‌سێك جوابی بداته‌وه. به‌ڵام… ئیستێك ده‌گرێ، كه‌چی ته‌نیا بێده‌نگی بۆش و هوڵۆڵی ماڵه‌كه‌یه ده‌وروبه‌ری ئه‌وی بێڕه‌حمانه ، كپ ئاخنیوه. ده‌گه‌ڕێته‌وه، جێگای قامكه‌كانی له‌سه‌ر شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه ته‌ماشا ده‌كا. دیسان تاڵێكی قژی هه‌ڵوه‌دا بووه. ده‌خولێته‌وه و جار،جار خۆیه‌ك ده‌كێشێ به‌سه‌ر مژۆڵهكاندا.
تاریكی خه‌ریكه له‌ده‌ره‌وه قه‌ترانی ده‌بێ. ئیتر به‌باشی ڕه‌شایی چاوه‌كانی نابیندرێ. ئه‌مه كه‌شوهه‌وای دڵگیری ماڵه‌كه سهدهێندهی تر دڵگیر ده‌كا. دڵی ده‌گیرێ. ده‌بینێ، ته‌م دیسان جێی قامكه‌كانی سه‌ر شووشه‌كه هوڵماوی ده‌كا. ترسێك له‌پڕ دڵی ده‌گوشێ.
ــ حه‌تمه‌ن ئێستا هه‌وره‌كان، ته‌مێكی خه‌ست و ڕه‌ش دایپۆشیون.
ڕه‌گێكی بن چاوی ڕاستی ده‌په‌ڕێ. دهپهشۆكێ و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێ: نه‌كا ماڵه‌كه‌م پڕبێ له ته‌م……
ده‌ست ده‌با بۆلای چاوی. هه‌ست ده‌كا چاوی داگرتووه. گه‌رچی ده‌زانێ كه‌س له‌ماڵێ نییه، شه‌رم ده‌یگرێ، قژه زۆر و پڕه‌كه‌ی به‌یه‌كجاری له‌داوی قژگیرهكه ڕه‌ها ده‌بێ و به‌ته‌واوی ده‌موچاوی داده‌پۆشێ. ئه‌وه ده‌روونی نه‌ختێك ئه‌هۆن ده‌كاته‌وه. زۆری پێناچێ، له‌پڕ، سه‌رما ده‌خزێته بن پێستیه‌وه، دوایی هه‌موو ڕه‌گه‌كانی داگیر ده‌كا. ته‌مێكی سوور هێرش ده‌كاته گۆناكانی. كۆترێك له جێگایه‌كی نادیاره‌وه له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌دا و سێبه‌ری باڵه‌كانی ده‌كه‌وێته سه‌ر فه‌ڕشه‌كه. چاوه‌كانی ده‌باته پێشتر و ده‌یداته ده‌ست با و ڕه‌شایی ده‌ره‌وه. دیمه‌نی تێكه‌ڵ به تاریكی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر شپرزه‌ی ده‌كا. به‌په‌له خۆی ده‌كێشێته دوواوه. له‌سه‌ر كورسیه‌كی كۆن ڕۆده‌نیشێ. سه‌ری له‌ناو ده‌سته‌كانی ده‌شارێته‌وه. به‌رده‌وام ئاخ هه‌ڵده‌كێشێ. هه‌رجار قووڵتر له جاری تر………
ــ ئاخ سه‌رلقی داره‌كان…………
قسه‌كه‌ی ناته‌واو ده‌مێنێته‌وه. ده‌ست ده‌كا به گریانێكی به‌كوڵ. سێبه‌ری سه‌ری كه‌وتۆته ناو بازنه‌یه‌كی ته‌ماوییه‌وه.
تاڵ،تاڵ قژه‌كانی ده‌وه‌رێن و بازنه‌ی ده‌وری سه‌ری ده‌كه‌وێته خولانه‌وه. قژه‌كان ده‌چنه ناو بازنه‌كه‌وه. بازنه ده‌ور هه‌ڵده‌گرێ. جاربه‌جار زیاتر ده‌خولێته‌وه. گه‌ڵاكان و كاغه‌زه كۆنه‌كان به‌شێكن له جیهانی ناو بازنه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كه. له‌پڕ هه‌موو شتێك ئه‌هۆن ده‌بێته‌وه. بێده‌نگییه‌كی ترسێنه‌ر باڵ ده‌كێشێ به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا. ورده،ورده شتێكی نادیار ده‌ڕه‌وێته‌وه و كه‌شوهه‌وای ده‌وروبه‌ر شه‌پۆل ده‌دا. گوێمان له سه‌مفۆنیایه‌كی به‌سۆز ده‌بێ.
تاڵه قژه‌كان له بازنه‌كه دێنه ده‌ر و به له‌نجه‌ولار، ئارام و له‌سه‌ره‌خۆ له‌سه‌ر شتومه‌كی ماڵ ده‌نیشنه‌وه. بای تووڕه له‌ده‌رێ به‌رده‌وامه. به هه‌موو هێز و قه‌وه‌تی په‌نجه‌ره‌كه پێكدا ده‌دا. ژنه‌كه قژی نێوچاوانی لادا.
شووشه‌ی په‌نجه‌ره خرمه ده‌كا و دیمه‌نه كه‌ی له‌ناو چاوی ژنه دووپات و چه‌ندپات ده‌بێته‌وه. تاڵه‌كان به‌سه‌ر سێبه‌ری كۆترهكهدا تێپه‌ڕ ده‌بن. لهسهندهڵییهكهش هه‌روه‌ها……
نزیك په‌نجه‌ره ڕاده‌وه‌ستن…… ده‌ره‌وه هه‌ڵیانده‌لووشێ.
* * *
ئێواره ڕژاوه‌ته كۆڵانه‌كه‌وه……...
پیاوه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كۆڵانه‌كه‌وه، بێئه‌وه‌ی بۆخۆی بیهه‌وێ، دڵی كه‌وته لێدان، له‌پی ده‌سته‌كانی عاره‌قه‌ی كرد. هه‌ڵمێكی خه‌ست سه‌رتاسه‌ری كۆڵانی داپۆشیبوو. هه‌ستی كرد هاڵاوی گه‌رما له هه‌موو درزه‌كانی له‌شیه‌وه دێته‌ده‌رێ. ئه‌م شتانه بۆ ئه‌و ئاسایی بوون. ساڵه‌ها بوو ئاوای به‌سه‌رده‌هات.
كه‌چی دیسان دهپهشۆكا و یاو ئاوقای ده‌بوو. هه‌ركه ده‌گه‌یشته ئاستی ئه‌م درگا ئاسنینه‌ی كه ژه‌نگی زه‌مانێكی دوور و درێژ دایپۆشیبوو حاڵی ئاوا ده‌گۆڕا. ئه‌م كۆڵانه بهلهعنهتبووه هه‌موو كاتوساتی ژیانی پڕكردبوو له دژواز. به‌ری ده‌ستی به‌په‌له له كراسه‌كه‌ی ده‌خشێنێ، وشكی كاته‌وه، به‌ڵام دیسانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و وه‌ك هه‌وه‌ڵی لێدێته‌وه. كلیله‌كه له‌ناو ده‌سته خووساوهكانی ده‌خزێ و ناتوانێ به قامكه‌كانی بیگرێ. به ههرجۆرێكه لهكونهكهی ڕۆدهكات و به ته‌كانێك ده‌یسووڕێنێ. كاتێ درگا كراوه، هه‌وه‌ڵ شتێك كه دی، دیمه‌نی خولهخولی گه‌ڵاكان و كاغه‌زه‌كان بوو كه گه‌رده‌لوول هه‌ڵیده‌سووڕاندن و له‌به‌ر ده‌می ئه‌و داده‌گیرسان. خولی ده‌دان و به‌ده‌موچاوی ئه‌ودا په‌رش و بڵاوی ده‌كردنه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|