
04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کایه ( 2)
کایه ( 2)
كاتێكی درێژخایه‌ن گێژ ده‌بێ. وه‌ك ئه‌وه‌ی جادوو كرابێ، له‌جێی خۆیدا ڕه‌ق ده‌بێ. دوو مه‌ڕمه‌ڕی ڕه‌ش له‌نێو گلێنه‌ی چاوه‌كانی به‌توندی ده‌خولێنه‌وه. سه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه و سه‌یری به‌رزترین په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه ده‌كات. بێ‌ویستی ئه‌و گه‌ڵاكان و كاغه‌زه‌كان به‌ده‌م تۆفانه‌وه وه‌حه‌وا كه‌وتن و تا ئاستی په‌نجه‌ره‌كه به‌رز بوونه‌وه.
په‌نجه‌ره شووشه‌ی تێدا نییه. بیر ده‌كاته‌وه: « چی قه‌وماوه؟»
شتگه‌لی ناو تۆفان ده‌ستیان ناوه‌ته ده‌ستی یه‌ك و له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی بێ‌ئامان، سه‌رشێتانه سه‌ما ده‌كه‌ن.
ده‌زانێ: تا ئه‌و نه‌چێته ژوورێ، ئه‌وانیش هه‌ر‌وان و به‌رپه‌نجه‌ره به‌رناده‌ن. نازانێ كه‌ی ئه‌م گه‌رده‌لووله هه‌میشه‌ییه‌ی ناو ماڵه‌كه ته‌واو ده‌بێ.
ــ« بۆ له‌و شاره‌دا، هه‌ر ئه‌و كۆڵانه و له‌ناو ئه‌م كۆڵانه‌شدا ، ئه‌م ماڵه تووشی تۆفان هاتوون؟»
بۆخۆشی جوابێكی بۆ دۆزیبۆوه:« هیچی له‌گه‌ڵ ناكرێ، چاره‌نووسه!»
ده‌بێ هه‌رچی زووتر بچێته ژوورێ. به‌هه‌موو شتێك كۆتایی بێنێ. نابێ بهێڵێ له‌وه زیاتر كات‌وساتی ژیانیان ژه‌هراوی بن. داخی ناچێ ته‌نانه‌ت رۆحی كایه‌كانیش تێكه‌ڵاوی ژه‌هر بوون. وره وه‌به‌ر خۆی دێنێ و پێ د‌نێته سه‌ر ڕێگای باریك و چیمه‌نتۆكراوی نێوه‌ڕاستی چیمه‌نه‌كه كه یه‌كڕاست ده‌گاته به‌ر‌ده‌رگای ماڵه‌كه.
بۆ دواجار ئاوڕ ده‌داته‌وه. گیانی داده‌هێزرێ. خۆر، ڕۆح‌له‌به‌رێكی لاوازه چه‌ند تاڵه‌تیشكی بێ‌وازه و به‌س!
كاتێ ده‌چێته ژوورێ ئاته‌كی پاڵتۆكه‌ی وه‌حه‌وا ده‌كه‌وێ.هه‌زاران گه‌ڵای زه‌رد ڕه‌شایی پاڵتۆكه‌یان پنۆك، پنۆك كردووه.
هه‌وا‌ی ڕێڕه‌وه‌كه بۆخاوی لێدێ. ده‌كه‌وێته كۆخین. له پلیكانه‌كان وه‌سه‌ر ده‌كه‌وێ. هه‌رچی زیاتر ده‌چێته سه‌رێ زۆرتر ده‌په‌شۆكێ. هه‌ست ده‌كا ڕووداوێكی ناخۆش قه‌وماوه. به‌ڵام چش، هه‌رچی‌بێ ئه‌و له‌ناخی دڵه‌وه پێی‌خۆشه ئه‌م كایه شوومه دوایی پێبێ.
گه‌رچی لێی ڕوون نییه بۆ ده‌بێ ئه‌م هه‌موو هات‌وچۆیه ته‌نیا كایه بێ و…
ــ« خۆزگه ڕاسته‌قینه‌كان نه‌ده‌گۆڕان……»
به‌داخه‌وه، دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه، هێشتا بڕوای پێنه‌هێنابوو. ئه‌وه‌ش هۆی شكستی هێنانه. به‌ڵام به‌ته‌واوی وجوود هه‌ستی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا شووم و نگریسه، كه‌چی بۆته هۆی ڕه‌زانمه‌ندی هه‌ردووكیان.
ــ« خه‌ڵكیكه‌ش كه‌یفی خۆیانه.»
بیری كرده‌وه: پلیكانه‌كان له‌چاو ماڵه‌كه چاكتر ماون. هێشتا زۆری ماوه بڕزێن. دیمه‌نی پلیكانێكی سپی له به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ له‌نێو كه‌لاوه‌یه‌كی داته‌پیو بزه‌ی هێنایه سه‌ر لێو:
ــ« له تابڵۆیه‌كی………
هه‌رچی كرد ناوی نیگاركێشه‌كه‌ی وه‌بیر نه‌هاته‌وه. پاڵتۆكه‌ی داكه‌ند، وه‌ك هه‌مووجارێك به‌سه‌ر نه‌رده‌كاندا شۆڕی كرده‌وه. ئاته‌كی پاڵتۆ‌كه كون‌كون ببوو. زۆری له‌لا سه‌یر بوو، كه هیچ خه‌فه‌تێكی بۆ نه‌خوارد.ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ فیتوویه‌كی لێدا و به پێكه‌نین ته‌واوی كرد. هه‌موو ئه‌و ئاكار و ڕه‌وشته وای لێده‌كرد هه‌ست بكا كایه‌كه‌ی به باشترین شێوه به‌ڕێوه ده‌بات.
ــ« ئای له‌م ئێواره خه‌ماوییه!»
هه‌ستی كرد ئه‌م وته‌یه‌ی بۆ هه‌وه‌ڵجاره گوتووه. پڕ به‌دڵ و…
لێوه‌كانی وێك هێناوه و پڕماندی:
ـــ« زۆر به‌كه‌یفم»
ده‌ورێك خولاوه و ڕوانیه ده‌وروبه‌ری خۆی. له‌گۆشه‌یه‌ك چاوی به لیباسگیرێكی ئه‌نتیكه كه‌وت. به‌په‌له چاوی گواسته‌وه بۆسه‌ر پاڵتۆكه‌ی سه‌ر نه‌رده‌كان.
ــ« ئه‌م…… جێگای خۆی زۆرباشه……
دیسان وه‌بیر دیمه‌نی پلیكانی ناو كه‌لاوه كه‌وته‌وه، كه لیباسگیرێكی ئه‌نتیكه ئه‌وه‌ندی دی ڕازاندوویه‌ته‌وه. به‌سه‌ری قامك ته‌قه‌یه‌كی له ده‌رگا كرد:
ــ« ئیزن ده‌ده‌ن؟»
به‌پاڵێك ده‌رگای كرده‌وه. تاریكییه‌كی نیوه‌چڵ به پێشوازیه‌وه هات. كاره‌سات قووڵتر له‌وه‌یه، ته‌نیا ناوی كایه‌ی لێبنێی. هه‌رخۆی بێشه‌رمانه جوابی داوه:
ــ« كه‌ره‌م كه‌ن، له‌مێژه چاوه‌ڕوانین.»
هه‌رچه‌نده كایه‌ش بێ، به‌ته‌واوی وردت ده‌كا. ڕوومه‌تی له چه‌ناگه‌وه تا سه‌رێ سوور بۆوه. نێو دیوه‌كه پڕ بوو له‌مۆسیقایه‌كی ئاشنا. بیری كرده‌وه ده‌بێ پێوه‌ندییه‌كی به تابڵۆكه‌وه هه‌بێ:
ــ« به‌ڵێ، مۆسیقایه‌كی ئه‌نتیكه‌یه………
ئیتر له‌بیری نه‌مابوو ئه‌وه به‌شێكه له كایه‌كه یان ئه‌و خۆی پێوه‌ی زیاد كردووه.
ــ بۆ جیاوازییه‌كی هه‌یه؟!
دڵنیا نه‌بوو كامه‌یان باشتری كایه‌كردووه. گه‌رچی ئه‌وه‌شی ده‌زانێ، زۆر گرینگ نییه، كاتێ هه‌موو بینه‌ران ئه‌و كایه‌یان پێش ئه‌وان ــ باشتر یان خراپترــ به‌ڕێوه بردووه. ئه‌گه‌ر وایه بۆچی له‌خۆی تاڵ كا. ئه‌و ده‌بێ حه‌ول بدا به باشترین شێوه ته‌واوی بكات.
زۆرجار پێی پێكه‌نیبوون و ته‌نانه‌ت گاڵته‌شیان پێكردبوو. به‌ڵام ئه‌وخۆی شلوێ نه‌كردبوو. خۆشی له ده‌مه‌چه‌له‌حانێ نه‌دهات. كه‌چی كوتبووی: ته‌واو كردنی كایه له خودی كایه گرینگتره.
كوتبوویان: زۆرینه‌ی خه‌ڵك یا ناتوانن ته‌واوی كه‌ن یا هێنده ئاسایی و قۆڕ ته‌واوی ده‌كه‌ن پیاو قێزی هه‌ڵده‌ستێ.
كوتبووی: ئه‌وان به‌م كاره گوو ده‌كه‌نه ژیان!
كوتبوویان: كاره‌ساتی سه‌ره‌كی هه‌موو كایه‌یه‌ك ئه‌مه‌یه………
له نێوه‌ڕاستی ژوره‌كه ڕاده‌وه‌ستێ. ده‌سته‌كانی به‌ته‌واوی ده‌كاته‌وه. باڵ لێده‌دا. ئێواره ڕژاوه‌ته سه‌ر فه‌ڕشه‌كه. هه‌رچی ده‌كات ناتوانێ بچێته به‌ر په‌نجه‌ره. ده‌زانێ له‌وێ چی چاوه‌ڕوانی ده‌كات. خۆشی له سه‌مای بێمانای تڕوته‌وێڵه‌ی پاییز نایه. عاره‌قه‌یه‌كی زۆر نێوچاوانی داپۆشیوه. به‌دڵ ده‌یهه‌وێ هه‌ڵێ و دوور كه‌وێته‌وه. به‌ڵام ده‌زانێ ده‌بێ كۆتایی پێبێنێ. بۆ هه‌میشه ته‌واوی كا. بۆلای په‌نجه‌ره ڕاده‌كا و سه‌رشێتانه پێوه‌ی ده‌دات. له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێ:
ــ هه‌وره‌كان ئیتر……
چاوه‌ڕوانه كه‌سێك جوابی بداته‌وه. به‌ڵام كێ؟ دوای كه‌مێك ڕاوه‌ستان خۆی لێ بێخه‌یاڵ ده‌كا.
ــ« چش…… هه‌ركه‌س ده‌بێ بۆ‌خۆی ته‌واوی كا……
ده‌یهه‌وێ وه‌بیر خۆی بێنێته‌وه، كه‌ی په‌نجه‌ره شكاوه و ورده‌شووشه‌كانی چی لێكردووه؟!
ــ« ده‌بێ ئاگام لێبێ ده‌ستم نه‌بڕن.»
بای تووڕه، له‌ده‌ره‌وه به‌رده‌وامه. سه‌ماش به‌رده‌وام. خه‌مێك دایده‌گرێ. ته‌زووی سه‌رمایه‌ك به‌گیانیدا دێ و ڕه‌گێكی بن چاوی ڕاستی له‌پڕدا ده‌ته‌زێ. كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌روونی گه‌رم‌وگوڕه.
شه‌قه‌ی باڵێك، زۆر نزیك، له‌بن گوێی، ده‌بیستێ و له‌خه‌یاڵیدا كۆترێك، كۆترێكی ئه‌نتیكه له‌سه‌ر پلیكانه‌كان ده‌نیشێته‌وه. بزه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌ر لێوه هه‌ڵبزركاوه‌كانی. ده‌ستێك به قژه بژه‌كه‌یدا دێنێ و ئاخێكی قووڵ و خه‌ماوی هه‌ڵده‌كێشێ.
ــ« سه‌رلقی داره‌كان ده‌دره‌وشێته‌وه… »
هه‌ست ده‌كا ناتوانێ بگری.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|