
04-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌ستێک و دوو شووتی :ئانتوان پائۆلۆویچ چێخۆف ( 2 )
ئه‌مه‌ی گوت و شانه‌کانی هه‌ڵته‌کاند و ده‌رگاکه‌ی به ده‌نگێکی وشک و زبر کرده‌وه‌و ڕۆشته ده‌ره‌وه. سه‌رگوردیش که ئاسه‌واری دڵه خورپێ له سه‌ر ڕومه‌تی دیار بوو، ئاوێکی دا به ده‌م و چاویدا و خه‌ریکی له به‌ر کردنی جله‌کانی بوو.
سه‌رگورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ژنه ته‌مه‌ن بیس ساڵه ڕه‌زا شیرینه‌که‌ی هاته ژوره‌وه، به ته‌وس و توانجترین ده‌راوی لوا‌و گوتی:
ــ خۆشه‌ویستم، ئه‌توانی کاتژمێرێک له کاتی گرانباییت که ئه‌وه‌نده له بۆ هه‌مومان به‌قازانجه، له‌گه‌ڵماندا بیت؟
ژنه‌که‌ی نێو چاوانی بۆ ماچ پێ دان نیشان دا و وه‌ڵامی دایه‌وه:
ــ به‌و په‌ڕی دڵنیایه‌وه دۆستی من!
ــ ئازیزه‌که‌م پێم خۆشه له سه‌ر زه‌ریاچه ده‌ورێک به‌ینه‌وه... تۆزێک خۆش ڕایببوێرین... پێت خۆشه له گه‌ڵما بیت؟
ــ پێت وا نیه هه‌وا گه‌رم بێت؟ له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، باوه گیان پێشنیاره‌که‌ت له سه‌ر سه‌رم داده‌نێم. به‌ڵام به مه‌رجێک: تۆ پاڕوو لێبده‌ی، من لێیبخوڕم. ده‌بێ تۆزێک خوارده‌مه‌نی هه‌ڵبگرین... له به‌یانیه‌وه شتێکم نه‌خواردوه...
سه‌رگورد ده‌ستێکی دا له‌و قامچیهی وا له گیرفانیدا بوو، گوتی:
ــ خوارده‌مه‌نیم هه‌ڵگرتوه
نزیکه‌ی نیو سه‌عات پاش ئه‌م وت و وێژه، ژن و مێرد له به‌له‌مه‌که‌یان سوار بوبون و به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی زه‌ریاچه دڕۆشتنه پێش. سه‌رگورد ئاره‌قی ده‌ڕژاند و پاڕووی لیده‌دا و هاوسه‌ره‌که‌ی به‌له‌می به‌ڕێوه ده‌برد. پیاوه‌که چاوه پڕ له توڕه‌یه‌کانی بڕیبوه کارۆلینا کارلۆنای حه‌په‌ساو و له‌و کاته‌ی دا که ئاگری توڕه‌یی ده‌یسوتاند له ژێرلچهوه له گه‌ڵ خۆی بۆڵه‌بۆڵی ده‌کرد: "ته‌ماشای که‌ن..توبی خودا ته‌ماشای که‌ن" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌له‌مه‌که گه‌یشته ناوه‌ڕاستی زه‌ریاچه، سه‌رگورد به ده‌نگه گڕه‌که‌ی خۆی نه‌ڕاندی "ڕاوه‌سته!" به‌له‌مه‌که ڕاوه‌ستا... ڕواڵه‌تی سه‌رگورد، سوربوهوه و ئه‌ژنۆکانی که‌وتنه له‌رزین. ژنه‌که، سه‌رسام له مێرده‌که‌ی ڕوانی و گوتی:
ــ چیه ئه‌وه ئاپۆلۆشا؟
سه‌رگورد، به نه‌ڕه‌نه‌ڕ گوتی:
ــ که‌واته ده‌فه‌رموون من گوێرهکهم، ها؟ که‌واته‌من... من... کێم؟ مێشک پوچهڵێکی گه‌وج و له‌وج؟ که‌واته تۆ منت خۆش نه‌ویستوه و خوشیشت ناوێت، ها؟ که‌واته تۆ... من...
جارێکی‌تر نه‌ڕاندی و مستی به‌رز کرده‌وه و قامچیه‌که‌ی له ئاسمانا خولدا و له نێو به‌له‌مه‌که... چ ڕۆژگارێکه، چ خوو ڕه‌وشتێکه... گێره‌و کێشه‌ێکی سامناک به ڕێکه‌وت. مشت و مڕهکهیان وه‌ها بوو که به ئه‌قڵی که‌س نه‌ده گه‌یشت! ئه‌م کاره‌ساته ته‌نانه‌ت به زهوقترین نیگارگهرێک وا ئیتالیای بینیوه ناتوانێ بیکێشێت... به‌ر له‌وه‌ی که سه‌رگورد بتوانێ په‌ی به مشته قژه له ده‌س چووه‌که‌ی ببات و ژنهگهنجهکه، بتوانێت قامچیه‌که‌ی وا له چنگی سه‌رگوردی ده‌رهێنا بوو ده‌کار بێنێ، به‌له‌مه‌که سه‌ره‌ونخون بوو و...
له‌و کاته‌دا ئیڤان پائۆلۆویچ کڵێڵههڵگری پێشوی سه‌رگورد که ئێستا له ناوچه‌داری وه‌کو دهفتهرنوس خزمه‌تی ده‌کرد، له ڕۆخی زه‌ریاچه‌که‌وه، به فیکه‌فیک پیاسه‌ی ده‌کرد. به په‌له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوو، کچه دێهاتیه‌کان له ڕێگاوه بێن و به پێی سروشتی هه‌موو ڕۆژێکیان، له ده‌ریاچه‌که باڵاڤ بکه‌ن، جگه‌ره‌ی به جگه‌ره داده‌گیرساند و بیری له‌و چاولهوهڕانهی ده‌کرده‌وه که بڕیار بوو بێت به نسیوی. له ناکاو ههراههراێکی گیانکێش هات به گوێیدا، ده‌نگی ئهرواوهکانی پێشوی خۆی ناسیه‌وه. سه‌رگورد و ژنه‌که‌ی هاواریان ده‌کرد: "فریام که‌ون... فریام که‌ون" ئیڤان پائۆلۆویچ بی ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه جل و به‌رگ و پۆستاڵه‌کانی له به‌ر داڕنی، سێ جار خاچی له سه‌ر سنگی کێشا و به مه‌به‌ستی فریاکه‌وتنیان خۆی هاویشته ئاوه‌که‌وه، له‌و سۆنگه‌وه مه‌له کردنه‌که‌ی چاکتر له دهفتهرنوسینهکهی بوو له ماوه‌ێکی کورت‌تر له سێ خوله‌کدا، خۆی له ته‌نیشت نوقوم بوه‌کاندا بینیه‌وه. به‌مه‌له لێیان نزیک که‌وته‌وه و له پڕێکا لوتی بوو به لوتی به‌ربه‌ستێکه‌وه... له‌گه‌ڵ خۆی بیری کرده‌وه "نه‌حله له شه‌یتان! فریای کامیان که‌وم؟ "توانایی ڕزگار کردنی هه‌ردووکیانی نهبووــ ته‌نیا ئه‌یتوانی یه‌کێک له‌وان ده‌رباز بکات. ماسولکه‌کانی ڕومه‌تی له‌به‌ر گوژمی دڕدۆنگی و حه‌په‌سان، چهفت و چه‌وێڵ ببون؛ تاوێک له‌میان و تاوێک له‌وی تریان چنگی گیر ده‌کرد. ئاخری ڕوی تێ‌یان کرد و گوتی:
ــ ته‌نیا دانهێکتان! قه‌وه‌م به هه‌ردووکتان ناشکێ! پێتان واسه من نه‌هه‌نگم؟
کارۆلینا کارلۆنا که چنگی گیر کردبوو له داوێنی چاکه‌ته‌که‌ی سه‌رگورد، به لوره‌لور گوتی:
ــ ئیڤان، ئازیزم، من... من ڕزگار بکه! له‌گه‌ڵتا زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌م! سوێند به هه‌موو شته پیرۆزه‌کان ده‌بمه ژنت! ئای، خوایه‌گیان؛ خه‌ریکم ئه‌خنکێم.
سه‌رگوردیش له کاتێکدا که ئاوی قوت ئه‌دا، به‌ده‌نگه گڕه‌که‌یه‌وه قیڕاندی:
ــ ئیڤان! ئیڤان پائۆلۆویچ! پیاو به پیاو! من ڕزگار بکه، براکه‌م! یه‌ک ڕوبڵی پاره‌ی ویتکاکهت من ئه‌یه‌م! مهێڵا جوانهمهریه بووم!...سه‌رتاپات ئه‌گرمه ته‌ڵا... ده‌ی ئازاکه، ڕزگارم بکه! ئهشائهوه.... قه‌ول ئه‌م ته‌ک ماریای خۆیشکتا زه‌ماوه‌ن بکه‌م... به‌خوا ئهیهێرم! خۆیشکهکهت زۆر شیرینه! گوێچکه مه قسه‌کانی ژنه‌که‌م، قه‌ڵافه‌تی به مهردهڵای شه‌ڕ بچێ! ئه‌یه‌ر ڕزگارم نه‌که‌ی، ئه‌وکوژم! زنی وه دهسمهو ده‌رناچی!
زه‌ریاچه‌که وه‌ها به ده‌وری سه‌ری دهفتهرنوسی ناوچهداریدا وه‌رچه‌رخا که له‌وانه‌بوو نوقوم ببێت. به‌ڵێنه‌کانی هه‌ردووکیانی وه‌کو یه‌ک ته‌با بۆ قازانچ چاو لێده‌کرد ــ یه‌کێک به قازانج تر له‌وی دی. کامیان هه‌ڵبژێرێ؟ ده‌ره‌فه‌ت له ده‌س ده‌چوو، له ئاکامدا بڕیاری خۆی دا: "هه‌رتکیان ڕزگار ئه‌که‌م، له هه‌ردوکیان هه‌ڵبوه‌رێ باشتر لهوهسه تا له دانه‌ێکیان... په‌نا به خوا" خاچێکی له سه‌ر سنگی کێشا، به ده‌ستی ڕاستی کارۆلینا کارلۆنای خسته بن هه‌نگڵیه‌وه و ئه‌نگوستی شایه‌تمانه‌ی ئاڵاند به‌ده‌وری بۆینباخه‌که‌ی سهرگوردهوه و هانکه‌هانک به‌ره‌و ویشکهڵانی که‌وته مه‌له، به ده‌ستی چه‌پی مه‌له‌ی ده‌کرد و له هه‌مان کاتیش‌دا، تێی ده‌خوڕین"پالێ به‌ن! پالێ به‌ن!" بیری له‌و داهاتووه دره‌وشانه‌ی ده‌کرده‌وه که چاوه‌ڕوانی بوو "خانم ئه‌وێته ژنی خۆم، سه‌رگوردیش ئه‌وێته زاوام... چه‌نێ خۆشه! ئه‌یتر تا ئه‌توانی بۆ خۆت خۆش بیگوزه‌رێنه! دوای ئه‌مه، نانت که‌وته‌سه ڕۆن، هه‌تیو... نانی شیرینی تازه ههڵمهقوت بکه و سیگاری به‌رگی چاک بکێشه!... خوایه شوکرت!" مه‌له به یه‌ک ده‌ست، ئه‌ویش له گه‌ڵ دوو باری قورس و پێچه‌وانه‌ی با، کارێکی هاسان نه‌بوو، به‌ڵام بیری داهاتووی ڕوناک، توانا و هێزی ئیڤان پائۆلۆویچی دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر زۆر کردبوو. له ئاکامدا به پێکه‌نین و تریقه‌تریق له زۆری به‌خته‌وه‌ری خۆی، به کامه‌رانی ژن و مێرده‌که‌ی گه‌یانده ڕۆخهکهوه، خۆشحاڵیه‌که‌ی ئیڤان پائۆلۆویچ بێ سنور بوو به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ندی که چاوی پێیان که‌وت، به پێوه وه‌ستاون و ده‌ستی یه‌کتریان له ناو ده‌س گرتووه؛ ڕه‌نگی په‌ڕی، مستێکی کێشا به ناو چاوی خۆیدا و بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به کچه دێهاتیه‌کان بدات که باڵاڤی خۆیان کردبوو و تێکڕا له ده‌وری ژن و مێرده‌که ئاپۆره‌یان به‌ستبوو و نیگای ئاوێته له‌گه‌ڵ سه‌رسامی و ستایشتی خۆیان بڕیبووه دهفتهرنوسی ئازا‌و بوێر، به ده‌نگی به‌رز ده‌ستی کرد به شین و شه‌پۆر.
سبحه‌ینێی ئه‌و ڕۆژه، ئیڤان پائۆلۆویچ، له سه‌ر داخوازی سه‌رگورد له ناوچه‌داری ده‌رکرا. کارۆلینا کارلۆناش کۆتای به خزمه‌تی ماریا هێنا و پیی گوت: "ئێستا بچۆ بۆ لای ئهرواوه دلۆڤانهکهی خۆت!"
ئیڤان پائۆلۆویچ به قه‌راغ ده‌ریاچه بهدفهڕهکهدا ده‌ڕۆشت و به ده‌نگی به‌رز له گه‌ڵ خۆی قسه‌ی ده‌کرد:
ــ ئه‌ی ئینسانه‌کان، هاوار له ده‌ستان! ئاخر ئه‌م گشته سپڵه‌یه؟!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|