
04-27-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مراز ...
مراز
مراز بۆ چه‌نده‌مین جار چوو له‌به‌ری پاڕاوه.
-ته‌نیا ئه‌و جار.به‌ڵێن بێ ئه‌گه‌ر نه‌هات باسی نه‌که‌مه‌وه.
-هه‌موو جارێ هه‌ر ده‌ڵێی ته‌نیا ئه‌و جار.ئه‌گه‌ر له‌و رێگه‌یه شتێکت به سه‌ر هات...
-له ئه‌ستۆی خۆم،به شه‌ڕه‌ف و پیاوه‌تیم....
-بڕۆ.به‌ڵام زۆرت ئاگا له خۆ بێ.دوای ئه‌وه‌ش،به بوون و نه‌بوون هه‌وڵ بده زوو بگه‌ڕێیه‌وه.
هه‌موو ده‌یانزانی دیسان بۆ کێچی که‌وتۆته هه‌واری.هه‌ر کاتێ رێ‌یان ده‌و مه‌ڵبه‌نده که‌وتبا،سه‌ره‌تا گه‌ش ده‌بۆوه.خێرا له سه‌ر جۆگه‌له‌یێک..کانیاوێک ئاوێنه‌ی ده‌رده‌هێنا و ردێنی ده‌تراشی و کاکۆڵی داده‌هێنان.جه‌مه‌دانیه‌که‌ی به لاتیگی سه‌ریه‌وه ده‌نا وبه شای ده‌گوت هه‌تیوه!.دوایه خه‌فه‌تێکی قووڵ له چاوانی ده‌خزا و بۆ ماوه‌یێکی زۆر له گژ فکران راده‌چوو.گنجی ناوچه‌وانی گرژ ده‌بوون،خاو ده‌بوونه‌وه،تێک ده‌چوو،بزه‌ی ده‌هاتێ....له ناکاو بڕیارده‌رانه قیت ده‌بۆوه و به‌ره‌و شاهۆ ده‌که‌وته رێ.
سه‌ربه‌ره‌ژێڕ قیتکی سه‌ربه‌ته‌می به جێهێشت . گه‌یشته گۆڕمێمووکه، له کانیه‌که چۆڕێک ئاوی خوارده‌وه و وچانێکی دا.هه‌وای نه‌رم و خۆش بوو.ئه‌گه‌ر تۆزێک هه‌نگاوی هه‌ڵێنابا،بۆ نوێژی ئێوارێ له وێ بوو.حه‌قله‌مه‌قۆی ده‌کرد.له دڵی دا شایی ده‌گه‌ڕا. که گه‌یشته گرێ به‌رانان و گوندی لێ وه‌دیار که‌وت،دڵه‌خۆرپه‌یێکی سه‌یر دایگرت.به که‌ندان دا به‌رداوبه‌رد به پارێزه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا.نه‌ده‌بوایه که‌س بیبینێ.چه‌ند مێرمنداڵ له به‌ر گاوگۆلکان بوون.پیره‌پیاوێک پێمه‌ڕه له سه‌ر شان له نێو ره‌زی ده‌هات و ده‌چوو. پیرێژنێکیش خه‌ریک بوو چای بۆ وه‌سه‌ر ده‌نا.به نێو بیه‌ڵێنی ناو چۆمه‌که‌دا داکشا.که گه‌یشته ماڵه جاسم،جاسم له ماڵ نه‌بوو.فاتێ ی دایکی و ره‌فیای ژنی پێشوازیان لێ کرد.
-ت گه‌له‌ک خێرهاتی،سه‌ر چاوێد من.حه‌سۆ کوڕامن چه‌وه‌نی؟ت ژمه بیرناکی؟
ره‌فیا هێلکه و رۆنی بۆ لێنا.بۆنی نانی تازه وڵاتی داگرتبوو.
-کچامن کاده‌یه‌کژی بۆ بینه.
کاده ئه‌و شته بوو که هه‌موو ی ژیانی حه‌زی لێ بوو.سه‌ری داخست.به شه‌رمه‌وه:
-دایه له به‌ر گوهارێ هاتوومه.. -کوڕامن گوهار هه‌می رۆژا سه‌رامه دده.نووکه دێ ره‌فیایێ دوو ڤێ رێکه‌م
هێشتا پارووی نانی گه‌رم و هێلکه و رۆنی له گه‌روو ئاوا نه‌ببوو،ده‌نگی ترپه‌ی پێی گوهارێ دڵی به‌سه‌ر یه‌ک دا رماند.له شه‌رمی دایه فاتێ سوور هه‌ڵگه‌ڕا.دایه فاتێ چایێکی گه‌رمی بۆ هێنا وگوتی:
-کوڕامن گوهار هات.م پیچه‌ک شۆل هه‌بی،نووکه دێ بێم. که دایه فاتێ رۆیی،گوهار هاته ژوور.هه‌تا به‌ر ده‌می رانه‌وه‌ستا.ئاوێزانی بوو.ده‌ستی گوشی.
-حه‌سۆ ت هاتی؟ گه‌له‌ک خێر هاتی.سه‌ر سه‌رێ من.سه‌ر چاوێد من.م گه‌له‌ک بیرا ته دکر.ئه‌ز هه هیویا ته بووم.
-گوهار هاتوومه له گه‌ڵ خۆت به‌رم.ئیتر به‌سه توانام نه‌ما.
-نووکه نه‌شێم..جاره‌کدی ت هاتی...ئه‌ز نه‌وێرم...
-گوهار په‌شیمان بووتیه‌وه؟ جارێ دی به‌ڵێنت پێ ندام؟
-ئه‌ز پۆشمان نیم،سۆڵکاته کیده‌رێ به، سه‌رامن وێ ده‌رێیه.هنده قوڕحانا ژته زێتر ئه‌ز نزانم ددنیایێ دا مێر هه‌نه.لێ ئه‌ز گه‌له‌ک ژی دترسم.ئانکوو ته م بڕه‌وینی،باب و برایێد من،دێ مه هه‌ر دوویا بکوژن.
-له چ ده‌ترسی؟مه‌رگ و ژیان هه‌ر جارێکه.باوه‌ڕت به من نیه؟یان که‌سێکی ترت له دڵدایه؟ -هنده قوڕحانا ژ ته زێتر که‌س دلێ من دانینه،لێ ئه‌ز...
-که وابوو خۆت سازکه بڕۆین. -نووکه؟
-هه‌ر ئێستا.هاوڕێکانم چاوه‌ڕوانن.
هێشتا تاریک دانه‌هاتبوو،یه‌کی پرێسکه‌یێک به ده‌ست له بیه‌ڵێنه‌که را به‌ره‌و گرێ به‌رانان تێهه‌ڵچوون.له گرێ به‌رانان را رێی خوار کرده‌وه به‌ره‌و کانیێ مامزا.له وێڕا به‌ره‌و خدرڕۆسته‌مان و دواییش له هه‌واره بڵینده هاوڕێکانی دیته‌وه.هه‌لهه‌له‌ی شادی به‌رز بۆوه.نادیا و ئه‌سرین گوهار یان برده کنه خۆ.شاهۆ ده‌ستی ده‌ئه‌ستۆی حه‌سۆ کرد و هه‌ر دوو لا روومه‌تی ماچ کرد.هه‌موو به دڵخۆشی و پێکه‌نینه‌وه پیرۆزباییان لێ کردن.....
چێشته‌نگاوێکی دره‌نگه.سه‌ری حه‌سۆ له سه‌ر رانی گوهارێیه.خوێن به لالێویه‌وه ویشک بووه.گوهار هه‌موو رووی خۆی رنیوه‌ته‌وه.سه‌ر و پۆتڕاکی ئاڵۆزه.که‌س ناوێرێ بیدوێنێ.
له ناکاو به سۆزه‌وه ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ:
-لاوۆ..لاوێ من..چ ژته قه‌ومیه...رابه لاوێ من رابه.... ته ئه‌ز کوشتم ئه‌ز حه‌لاندم...ژکه‌ره‌مێ خوه‌ڕا رابه..چما ت دومارا گوهارا خۆل بسه‌ر را هاتی...لاوۆ رابه..ت نه باب و برایێد منی،نه خال و مامێ منی،ت به‌ندا دلا منی ،شه‌ماما منی..نه‌ماما منی ...ت مرازا دونیا ئۆ قیامه‌تا منی رابه لاوۆ...ماڵباتا ته چاونهێڕا بیکا تازه‌ن...لاوۆۆ رابه....
عه‌لی سۆهرابی...شنۆ 1/2/1389
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|