
04-27-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دا وه‌رین
دا وه‌رین
عه‌لی سۆهرابی
هه‌موو جارێ به سوێند و ئایه‌تان ره‌ش و شین ده‌بمه‌وه که ئیتر وازی لێ دێنم. به‌ڵام هه‌ر هه‌موو جارێ له بڕیاره‌که‌م پاشگه‌ز ده‌بمه‌وه و خۆ به ده‌سته‌وه ده‌ده‌م. هه‌ڵده‌ستمه‌وه، ده‌چمه به‌ر په‌نجه‌ره. تارمایییه‌که‌ی له بن داره‌که به‌دی ده‌که‌م. بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆم بمهه‌وێ په‌نجه‌ره‌ی بۆ ده‌که‌مه‌وه. دێته ژوورێ. وه‌ک هه‌موو شه‌وه‌کانی رابردوو ده‌مهه‌وێ به‌ڵام ناتوانم پێی بڵێم "ئه‌م شه‌و دوایین شهوته دێیه ژوورێ". دیسان پێکه‌وه‌ین و دیسان پێکه‌وه‌ین. وه‌ک یه‌کین. ته‌نانه‌ت جاریوایه خۆمان پێ له یه‌کتر جیا ناکرێته‌وه. ره‌ق و ته‌ق... کزۆڵه... بێ هێز و نه‌خۆش... که کازیوه دهئهنگوێ وه‌ک دووکه‌ڵه شینکه به په‌نجه‌ره‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و له به‌ر چاوم ون ده‌بێ. جاریوایه له‌چه‌ک، ئه‌نگوستیله، سه‌عات... جاریواشه رووحی له لای من به جێ دێڵێ. رۆژ هه‌یه ده‌که‌ومه به‌ر شه‌قژنی پرسیاره بێ کوتایی و بێ وڵامه‌کانی دایک و باوکم:
- دوێ شه‌و کێت له گه‌ڵ دابوو؟
- ده‌نگێکی ناسک و نامۆ له ژووره‌که‌ت ده‌هات
- ده‌رگات بۆ گاڵه دابوو؟
- کێت له گه‌ڵ دابوو؟
نازانم چیان وه‌ڵام بده‌مه‌وه. به سه‌رکزی و لاره‌ملی چاو له عه‌رزی ده‌بڕم. به بێباوه‌ڕی و به به‌زه‌یییه‌وه تێم ده‌ڕوانن. زۆریم لێ ناکه‌ن وه‌ڵامیان بده‌مه‌وه. دڵیان نایه چیم پێ بڵێن... وه‌ک میوان چاوم لێ ده‌که‌ن. من په‌رۆشم. په‌رۆشی دایک و باوکه چارهڕهشهکهم... په‌رۆشی ئه‌و... له هه‌موان زیاتر په‌رۆشی خۆم. ژان و خه‌م ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوم. بێزارم له خۆم. له هۆده‌که‌م. له ئه‌و ... له هه‌موو شت. هه‌موو هێزم کۆ ده‌که‌مه‌وه. ناهێڵم هه‌ستم به سه‌رم دا زاڵ بێ. ئه‌و... ئه‌و نه‌گبه‌ته هه‌موو شتی تاڵان کردم. داری ههڕاجیهی له ئابڕووم دا. وای لێ کردم رۆژه‌کانی ته‌مه‌نم بژمێردرێن. ئیتر بۆ خۆی بۆ شل که‌م؟ دوو ساڵه ته‌نانه‌ت شه‌وێکیش له‌م هۆده نه‌گبه‌ته وه‌ده‌ر نه‌که‌وتووم. جاری وابووه چوومه‌ته سه‌فه‌ر. که‌چی هیچ سه‌فه‌رێکم له رۆژێک تێنه‌په‌ڕیوه. هه‌ر که خۆر به‌ره‌و سوێ ده‌چێ، شتێک، هه‌ستێک به‌ره‌و ماڵ... به‌ره‌و هۆده‌که‌م رهکێشم ده‌کا. حه‌ز له‌و هۆده‌یه ناکه‌م. ئه‌و هۆده‌یه‌ی به‌ره‌و جوانهمهرگیم ده‌با. ئه‌و هۆده‌یه‌ی ئه‌و په‌نجه‌ره نهفرهتاویهی تێدایه که به‌ره‌و باغه گچکه‌ڵانه‌که‌ی پشته‌وه ده‌کرێته‌وه و ئه‌و داره‌ی پێدا دیاره که‌هه‌موو ئێواران... نا هه‌موو شه‌وان... نا... نا... هه‌موو شه‌و دره‌نگان که‌سیک له بنی هه‌ڵده‌ترووشکێ و به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌ی هۆده‌که‌ی من دهنووزێنێ، یان باشتره بڵێم ده‌لوورێنێ، یان هه‌ر... ده‌ناڵێنێ، یان هه‌ر چییه‌کی خۆتان ناوی لێ ده‌نێن. هه‌ر ئه‌وه‌نده بگه‌یێنێ گورگێکی له رهو به‌جێماو... مه‌لێکی باڵشکاو ... یان مرۆڤ... ئا ئا مرۆڤێک له ناو گێژه‌نی زه‌ریایه‌کی سامناک چ حاڵێکی هه‌یه. شتێکی ئاوا. به عهزرهتهوه، به په‌رۆشه‌وه، به دڵشکاوییه‌وه و به سۆزه‌وه ده گمێنێ. منیش وه‌ک هه‌موو شهوهکانیتر جار بۆ جارێ زیاتر له ناخم کار ده‌کا و ده‌ست و پێم شل ده‌بن و ئوقره‌م لێ هه‌ڵده‌گیرێ. دیسان کێچم ده‌که‌وێته هه‌واری. -هه‌ر ئه‌مشه‌و... ته‌نیا ئه‌مشه‌و... سۆزی سه‌رما دایپێچاوه. له بن داره‌که گرمۆڵه بووه. چاوی بڕیوه‌ته هۆده‌که‌ی من. به سه‌ر و به چاو و به زبان و له هه‌موان خه‌راپتر به نووزه له به‌رم ده‌پاڕێته‌وه. مه‌ودامان زۆر نیه، گوێم له نێسکه نێسکی ده‌بێ: - ته‌نیا ئه‌مشه‌وه... به خۆم ناوه‌ستم. به لاکه لاک خۆ ده‌گه‌یه‌نمه به‌ر په‌نجه‌ره. وه‌ک خودا خه‌نی کردبێ به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌که ده‌فڕێ. له‌شی سڕی له باوه‌ش ده‌گرم. له من باشتر نیه. به زه‌حمه‌ت سه‌ری به له‌شیه‌وه راوه‌ستاوه. دیسان به‌شی ده‌ده‌م: له حه‌ب و ده‌رمان، له لێفه و دۆشه‌ک، له‌و خواردنه‌ی به دزیه‌وه بۆم هێناوه، له خۆشه‌ویستی... له تێکه‌ڵ بوون... تێک ده‌گه‌ین به هه‌موو هه‌ستمانه‌وه، به له‌ش و ئێسک و خوێنه‌وه که هی هه‌ر دووکمان هه‌ر بۆگه‌ن و چڵکاوی بوونه. ده‌زانین ته‌مه‌نمان چه‌ند ماوه. بۆیه بست به بستی له‌شی یه‌ک ده‌ته‌نین. کامه‌مان نه‌خۆشین؟ که من ده‌کۆکم، ئه‌ویش کۆکه ده‌یگرێ. که من پشووم سوار ده‌بێ، ئه‌و ده‌خنکێ. که من... ئه‌ویش... که من... ئه‌ویش.
–کوڕم ئه‌و هه‌موو حه‌ب و ده‌رمانه‌ی چ لێده‌که‌ی؟ به خودا باوکت ده‌ره‌قه‌ت نایه.
ده‌زانم ده‌ره‌قه‌ت نایه. ده‌زانم بۆ من، بۆ زیندوو مانم چههوڵێک ده‌دا. ده‌زانم به منه‌وه له نێو خه‌ڵک هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌کا. به‌ڵام چ بکه‌م دوو ساڵه هه‌ر"ئه‌مشه‌و... ته‌نیا ئه‌مشه‌و"م پێ ده‌کا. ئیتر ته‌واو. ئه‌وه‌م بڕیاری پیاوانه. ئه‌وه‌م سوێند، ئه‌وه‌م قوڕحان، ئه‌وه‌یان دوا شه‌وه. دڵنیام دوا شه‌وه. ئیتر یا ئه‌و ده‌بێ یا من یا هیچمان.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|