
05-01-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چيروکي تريفه
تریفه
سوله‌یمان دڵسۆز
له یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه‌دا ده‌رده‌که‌وێ کاروداڕشتن و ته‌واوکردنی هی وه‌ستایه‌کی به‌ئه‌زموون و کارامه‌یه. ئه‌و به که‌مترین وشه و دێڕ، له رۆژێکی تایبه‌تی شارێک، تابڵۆیه‌کی ته‌واو و باڵانوێنی کێشاوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ند داوه‌ته‌وه به ده‌روونی که‌سایه‌تی چیرۆکه‌که. به‌ڵام له به‌شی سپی و نه‌نووسراوی ئه‌و چیرۆکه‌دا که نووسه‌ر به جێی هێشتووه و خستوویه‌ته پای خوێنه‌ر، ره‌نگه هێندێک قسه ولێکدانه‌وه هه‌بێ.
بگێڕه‌وه و ناوه‌ندی رووداوه‌کان، کارمه‌ندێکی ته‌مه‌ن ده‌وروبه‌ری په‌نجا ساڵه، که له‌و پیاوانه‌یه زۆر سه‌ربزێو و چاونه‌ترسه و راحه‌ت له‌گه‌ڵ پیاوانی پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات له شاره‌که‌ی ململانێدهکا. منداڵه‌کانی نانێرێ بۆ خۆپیشاندان و ناهێڵێ فۆڕم پڕکه‌نه‌وه و به‌رده‌وامیش سهرکۆنهدهکرێ: "تۆ نیگه‌رانی داهاتووی منداڵه‌كانی خۆت نیت. تۆ به ته‌نیا چت پێناكرێ. ئێمه‌ش وه‌ك تۆ ئه‌و وه‌زعه‌مان به دڵ نییه. به‌ڵام بایی ئه‌وه‌نده ئاقڵین خۆمان نه‌كه‌ینه گای قه‌شان. خۆ به پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێك لێمان كه‌م نابێ." به‌ڵام هیچ ناو و نیشانه‌یه‌ک یان هیچ پیناسه‌یه‌کی سوننه‌تی نییه بۆ ته‌وسیفی ئه‌و که‌سه. ئه‌و له سێ قۆڵه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه قسه ده‌کا و چیرۆکه‌که‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه؛ یه‌که‌میان راسته‌وخۆ له باره‌ی شه‌قامه‌که و مانۆڕی کفنپۆشهکان، دووهه‌م به دیالۆگ و جوابدانه‌وه‌ی کچه‌که‌ی؛ سێهه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دواوه و باسی کێشه‌کانی رابردووی و په‌یوه‌ندی ئه‌م رۆژه و هه‌موو ژیانی خۆی له ناو بنه‌ماڵه و له‌گه‌ڵ هاوکارانی. باسی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندی ئه‌و ماسییانه‌یه له‌گه‌ڵ زه‌ینی کچه‌که‌یی و په‌یوه‌ندی زه‌ینی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژهتایبهتهیه؛ دوایه‌ش په‌یوه‌ندی کۆتایی نیوان ئهودووانهیه. ماسییه‌کان لێره نیشانه‌ی پاکی و بێتاوانی و بێده‌سه‌ڵاتین و زه‌ینی ئه‌و منداڵه‌ش به پاکییه‌وه بیر له‌و بێتاوانییه ده‌کاته‌وه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه خۆی بیر له تاوانه‌کان ده‌کاته‌وه. بیر له‌و هه‌موو بێره‌حمی و بێبه‌زه‌یی و دلڕهشیه ده‌کاته‌وه وا دیویه و به سه‌ری هاتووه، بیر له‌و هه‌موو سووکی و چرووکییه ده‌کاته‌وه وا له ده‌ورووبه‌رین. ئه‌و ده‌ڵێی له‌وناوه‌دا ئه‌و هاوکاره ترسه‌نۆکه ده‌بینێ وا قه‌ت له سه‌رکۆنه‌کردنی ماندوو نابێ: خۆی نه‌بوو؟ ئه‌و هاوكاره‌ی هه‌رگیز له سه‌ركۆنه‌كردنم ماندوو نابێت: "كۆمارت له دانیشگا وه‌رنه‌گیرا. تریفه‌ت بۆ بۆنه‌كان ئینشا نانووسێ. له موسابهقاتدا به‌شداری ناكه‌ن. نایه‌ڵی بێنه ده‌وره‌ی ئاماده‌گی به‌رگری. نایه‌نه رێپێوان. تاسه‌ر خاوه‌نی سه‌ری خۆت نابی."
ئه‌و له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی گه‌یشتوونه‌ته لای ماسیفرۆشێک و له قسه‌کردنی پێکه‌وه‌دا ده‌یگه‌یه‌نێ که ئه‌م ماسییانه هی ناو شووشه نین. له‌و به‌شه‌دا زۆر به‌جێ و هونه‌رمه‌ندانه به جوابهکاندا ده‌گه‌یه‌نێ که پرسیاره‌کانیش چی بوون. مه‌سه‌له‌ن خه‌ڵک ئێستا ماسی زیندوو ده‌خۆن، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش نهیانگرتایهن راوچییه‌کی دی ده‌یگرتن. ته‌نیا جارێ نه‌بێ پرسیاری منداڵه‌که نایه‌ته گوێ، ئه‌ویش ده‌ڵێ: "بابه بۆچی ئه‌و كابرایه به ئاوه‌وه نه‌یبردنه‌وه؟ تا ده‌گه‌نه‌وه ماڵێ نامرن؟"
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م چیرۆکه هه‌روا ناچێته پێشێ، له زۆرجێگا زۆرشت ده‌که‌وێته روو و ئه‌وه له هونهریبوونی ئه‌و کاره که‌م ده‌کاته‌وه. ئێمه لێره‌دا ناتوانین ئه‌مه بشارینه‌وه که به ئاشکرا باسی ده‌سه‌ڵاتێکی تووتالیتێر و مانۆڕباز ده‌کرێ. ئه‌و ته‌نانه‌ت باسی به‌فر و ئه‌و مانگه ده‌کا که قسه‌ی تێدانییه کامه مانگه. ئه‌و به‌داخه‌وه وه‌ک کفنپۆشهکان دهنگههڵدێنێ و خۆشی ده‌که‌وێته شوعاردان. باسی فۆڕمپڕکردنه‌وه و داهاتووی منداڵه‌کان و به‌شداری نه‌کردن له‌و بیبیجانخانم و هاتوهووته زۆر ئاشکرا و شوعارییه. ته‌نانه‌ت ئالێره‌دا" ئه‌و كچۆڵانه‌ی پلاكاردی پڕ له داخوازی مردنیان هه‌ڵگرتووه قیژه‌یان به دڵی مامۆستاكانیان ده‌رنایه و، چیدی ده‌ست و په‌نجه‌یان گه‌رم نین." ده‌گاته روانینێکی بێره‌حمانه به هه‌موو مامۆستایه‌ک و واده‌نوێنێ که هه‌موو مامۆستاکانیان داخوازی هه‌ڵگرتنی ئه‌م پلاکارده پیس و پڕ له سووکایه‌تی به‌وان و به هه‌موو مرۆڤایه‌تین. یانی ئه‌وان هیلاک بوون و ئه‌وجۆره‌ی مامۆستاکانیان ده‌یانه‌وێ ناتوانن بقیژێنن و ده‌سیان توانایی و هێزی هه‌وه‌ڵی نه‌ماوه. به‌ڵام کۆتایی ئه‌م چیرۆکه زۆر خۆش و ته‌واو ته‌واو داپۆشراو و له‌ژێر په‌رده‌دایه و ره‌نگه زۆریه‌ک له که‌موکووڕیه‌کانی دیکه‌ی داپۆشیوه.
ئه‌م جۆره ئه‌ده‌بیاته‌ش بۆ هه‌موومان زۆر ئاشنا و نزیکه و بۆ وێنه زۆر به‌رهه‌مه‌کانی میلان کۆندڕا له‌م جۆره‌ن. یان دوایین رۆمانێک که من خوێندوومه‌ته‌وه "ته‌نیایی پڕ له هه‌ڵڵا" ی نووسه‌ری به‌ناوبانگی هاوشاری میلان کۆندڕا، بهۆمیل ههڕاباڵ که ته‌واو ئه‌ده‌بیاتێکی سیاسی و له‌و جۆره‌یه. دووهه‌مین رۆمانیش که له تهواوکردنیدام، "وڵاتی هه‌ڵووچه سه‌وزه‌کان" هی خانمی هێرتا مولێره، دیسان هه‌ر له‌و جۆره‌یه ئه‌ده‌بیاته که باسه‌که‌یان دوورودرێژه. نموونه‌یه‌کی نزیکتر، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی هوشه‌نگی گوڵشیری بکه‌ین بڵێی له کام په‌ڕی دابێ که به جۆرێک ئه‌م په‌یامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رده ناخۆش و نامرۆڤانه‌ی- منداڵه‌کان به جێگای ئه‌وه‌ی فێری سه‌ربه‌ستی و ئینسانبوون و ... و زیاده له هه‌موو به‌رگێکی جوان و رازاوه‌ی مرۆڤایه‌تی بییانکه‌ین به داوه‌ڵ و مانۆڕیان پێبده‌ین- تێدانه‌بێ؟ و به جۆرێک ئه‌وانه‌ی نه‌گه‌یاندبێ؟
له ئاخری ئه‌و چیرۆکه‌دا من پرسیارێکم بۆ هاته پێشێ که هیوادارم دۆستانی دیکه له سه‌ری بدوێن و ئه‌گه‌ر بکرێ منیش جوابێکم وه‌ده‌س بکه‌وێ؛ پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه که ئایا چیرۆکی تریفه گه‌یشتۆته چیرۆکێکی ته‌واو یان له حاڵه‌تی گه‌ڵاڵه(طرح) دا ماوته‌وه؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|