نمایش پست تنها
  #1  
قدیمی 05-01-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چیرۆکی، "له‌ په‌نجێره‌یه‌که‌وه‌"



"له‌ په‌نجێره‌یه‌که‌وه‌"


کاک حه‌مه‌ده‌مین شامحه‌مه‌دی

بنه‌ما و بناخه‌ی چیرۆکی له‌ په‌نجێره‌که‌یه‌وه‌ کارێکی جه‌نایی-پۆلیسییه‌ و به‌ قه‌تڵ و پۆلیس و که‌سێکی گێراوه‌وه‌ ده‌س پێده‌کا. که‌سێک که‌ گومانی بکوژی له‌ سه‌ره‌. ناوه‌ند و نێوه‌ڕاستی ئه‌م چیرۆکه‌ش که‌سایه‌تییه‌که‌ به‌ ناوی گۆران. به‌ڵام ئه‌م چیرۆکه‌ ئه‌سڵه‌ن کارێکی سه‌رڕاست نییه‌ و ره‌نگه‌ له‌ یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌یدا شتێکی ئه‌ووتۆ وه‌ده‌س نه‌که‌وێ. ئه‌م چیرۆکه‌ به‌و پێیه‌ی که‌ مه‌سه‌له‌ی قه‌تڵ کارێکی پێچه‌وڵاوپووچ و پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌دان داڵانی تاریکی شک و گومان، ترس و خۆف و خه‌ته‌ره‌وه‌ بڕواته‌ پێشێ هه‌ر ئاوا ناڕاسته‌وخۆ و پێچه‌ڵاوپووچه‌.
هه‌ر وه‌ک ده‌بینین بگێڕه‌وه‌ی سه‌ره‌کی چیرۆک گورانه‌، به‌ڵام له‌ په‌نای ئه‌ودا ده‌نگێکی نادیاری دیکه‌ش وه‌کو "زانای گشت" هه‌یه‌ و به‌ ده‌گمه‌ن هاتووته‌ ناو چیرۆکه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش وتووێژ و دیالۆگ، چیرۆک ده‌باته‌ پێشێ.
کوتمان گۆران سه‌ره‌کیترین که‌سایه‌تی ئه‌و چیرۆکه‌یه‌ و هه‌مووشت به‌ ده‌وری ئه‌ودا ده‌خولێته‌وه‌. ئه‌و ئێستا گیراوه‌ و وه‌کو گومان‎لێکراو به‌ ده‌س مه‌ئمووره‌وه‌یه‌. نه‌ک به‌ ده‌س مه‌ئمووره‌وه‌یه‌ به‌ڵکوو خۆی داوه‌ته‌ ده‌س ئه‌وان و به‌ زۆر ده‌یه‌وێ به‌وانی بسه‌لمێنێ که‌ ئه‌و قاتڵه‌. ئه‌و له‌ یه‌که‌م هه‌نگاوی گرتنی دا پا له‌ تاوانی خۆی ده‌نێ و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی به‌ڕێوه‌ بردنی ئه‌و تاوانه‌ باس ده‌کا. به‌ڵام ئه‌و هێنده‌ بێده‌ربه‌ستانه‌ ئه‌وانه‌ باس ده‌کا هیچ‎که‌س –مه‌ئمووره‌کان- بڕوای پێ‎ناکه‌ن. ئه‌و ساچمه‌ ژه‌هرا‌وی‎یه‌کان نیشانی مه‌ئموورکه‌ ده‌دا، ئه‌و هه‌مووشت‎ێکی بۆ باس ده‌کا، به‌ڵام بڕوای پێ‎ناکه‌ن. ناچار ده‌بێ ریشوه‌ بدا به‌ سه‌رتاش‎ه‌که‌ تا راستی رووداوه‌که‌ به‌ رێیس رابگه‌یه‌نێ و حاڵی بکا که‌ قاتڵ ئه‌وه‌. شێوه‌ و ڕێگای کوشتن‎ه‌که‌ی پێ‎ده‌ڵێ. به‌ڵام ئه‌و ددانپیانانه‌ هێنده‌ رۆشن و ئاشکرایه‌ کابرا باوه‌ڕی پێ‎ناکات.
ئێستا پرسیاری ئه‌وه‌ دێته‌ پێشێ که‌ کێ و بۆچی و له‌ به‌رچی کوژراوه‌؟ دۆزینه‌وه‌ی جوابی ئه‌م پرسیاره‌ گرینگ‎ترین گرێی ئه‌و چیرۆکه‌مان هیچ بۆ ده‌کاته‌وه‌ به‌ڵکوو به‌وه‌ش ده‌گه‌ین که‌ گۆران کێیه‌ و له‌ کام جۆره‌ مرۆکانی ده‌وروبه‌رمانه‌.‌
ئه‌و که‌سه‌ی کوژراوه‌ "شێخه‌" ، قاتڵ‎یش وه‌ک خۆی ده‌ڵێ و شێوه‌ی قه‌تڵ‎ه‌که‌ی به‌ ئاشکرا روون کردۆته‌وه‌ گۆرانه‌. نه‌خشه‌ی ئه‌م شێوه‌ قه‌تڵ‎ه‌ی له‌ مه‌ته‌بی دوکتورێکه‌وه‌ ده‌س پێ‎ده‌کا که‌ ئه‌وان پۆڵیان داوه‌ به‌ که‌سانێک ئێواران چۆله‌که‌ و سێرووی سه‌رداره‌کان بکوژن. له‌ جه‌نگه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کاره‌دا کاکه‌ شێخ په‌یدا ده‌بێ و به‌ نیشان دانی مرۆڤ‎دۆستی خۆی، به‌ ده‌نگی به‌رز، ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌و کاره‌ ده‌رده‌بڕێ. به‌ڵام ئێمه‌ نازانین ئه‌وه‌ی ئاوا دڵی له‌ به‌رانبه‌ر مه‌رگی سێروویه‌کدا وه‌ژان ده‌که‌وێ و ده‌س ده‌کا به‌ هاوارکردن کێێه‌. له‌و کاته‌وه‌ شێخ دێته‌ ناو ئاڵقه‌ی تفه‌نگی گۆران‎ه‌وه‌ و ده‌یه‌وێ ئه‌و که‌سه‌ بکوژێ. ئه‌و که‌سه‌ی که‌ برا ئاوه‌ڵدوانه‌کی فێری لای ئه‌و بووه‌و ئه‌ویش هه‌مووجارێ گزمووله‌یه‌ ده‌وای پێده‌دا. که‌وابوو شێخ بۆ خۆی هێرۆیین فرۆشه‌ و هه‌رنه‌بێ ده‌یان که‌سی وه‌ک برا ئاوه‌ڵدوانه‌که‌ی ئه‌وی له‌ به‌ین بردووه‌.
ئێستا ده‌زانین گۆران له‌و کوڕانه‌یه‌ که‌ ده‌یهه‌وێ به‌ کوشتنی یه‌کێ له‌م جۆره‌که‌سانه‌ کومه‌ڵ به‌ره‌و ساغی به‌رێ و له‌وانه‌ی پاککاته‌وه‌.
ره‌نگه‌ گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م چیرۆکه‌ له ناو چیرۆکه‌ جه‌نایی-پۆلیسییه‌کاندا ئه‌وه‌ که‌ قاتڵ به‌رده‌وام ‌له‌ حه‌ولی ئه‌وه‌دایه‌ ئه‌و قاتڵ بوونه‌ی خۆی به‌ پۆلیس بگه‌یه‌نێ. ئه‌و هه‌ر ده‌سپێکی چیرۆکه‌وه‌ خه‌ریکی ئه‌م کاره‌یه‌ و هه‌تا ئاخری کۆتا نایه‌. ره‌نگه‌ ئه‌و چه‌له‌حانه‌ی ئاخری چیرۆکه‌که‌ش هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و بێ.
کاکه‌ مینه‌ له‌م کاره‌دا له‌ زمانیش به‌ دروست و به‌ جێ که‌ڵکی وه‌رگرتووه‌ و زمان وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ بڕێک جێ زمانی تایبه‌ت به‌ خۆی به‌کارده‌با، لێره‌ وای نه‌کردووه‌ و زمان زۆر ره‌وانه‌.


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید