
05-01-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆشترین سه‌فه‌ر
خۆشترین سه‌فه‌ر
نازانم ده‌چوومه مه‌دره‌سه یان نا ،به‌ڵام به‌یانیڕۆژێکی به‌هاری بوو.به‌هاری 43و44و ئه‌مانه له سه‌ر ته‌پکه‌ی لایمزگه‌وتی "دارولئێحسان"ی ئێستا ڕاوه‌ستابووم.که‌وایه‌کی مه‌خمه‌ری گۆڵدارمله به‌ر دابوو،له ته‌رزی که‌وای مرادخانی دووریبوویان.دایه‌گه‌وره‌مکوتبووی:رۆڵه بۆ هێچ کوێ نه‌چی ده‌بێ لیباسه‌کانت بۆ بشۆم.
لێره‌دا له گه‌ڵ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌مانه راستچاوم له قه‌ره‌بالغی بازاری حه‌یوان بڕی بوو. لای چه‌په‌م قه‌برستان و لایڕاسته‌م ده‌شتی ته‌قته‌قان و کیوه به‌رداویله و به‌رانبه‌رم پانتایێکیڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو له ماڵات و ڕه‌شه وڵاخ وخه‌ڵک بوو،چووبوومه خه‌یاڵه‌وه‌و لێباسه‌کانم دابوو به دایکم بییانشوا،هه‌ر ئه‌ونده به‌س بوو که‌خه‌یاڵی دایکم له که‌لله‌م بدات،نازانم به پێی گرێ‌و بوو یا له ڕوویحوننه‌رییه‌وه یان کوت وپڕساز ببووم و،به‌ره‌و بازار هه‌نگاوم نابوو.(له‌گه‌ڕه‌کی خانه‌قا) له‌م و له‌و پرسیارم کردبوو ،رێگای کاروانچی و قه‌تارمدیبۆوه.به په‌له هه‌ڵاتبووم .له پشت مه‌نبه‌عی ئاوه‌که‌ی"ئێستا"ی به‌رناڵشکێنه شێو و دۆلێکی لێ‌بوو.ته‌ماشام کرد جه‌ماعه‌تێک به که‌ر وباره‌وه له ته‌داره‌کی سه‌فه‌ردان،چاوه‌ڕوانی چه‌ن هاڤاڵێکیانده‌کرد .له‌و ماوه‌یه دا ئه‌وی پرسیار بوو کردیان، چایێکی "ساردووگه‌رمیان" دامێ. ته‌واوی جه‌ماعه‌ت.یا پێچوکڵاویان به سه‌ره‌وه بوو یان کڵاو و سه‌رکڵاوه‌یان به تیلاکی
سه‌ریانه‌وه نابوو،من نه‌بێ که‌س سه‌ری رووتنه‌بوو،چون به عه‌یب وعاریان ده‌زانی.به‌ڵام دواتر زانێم که زۆربه‌یلاوه‌کان شه‌ڕه‌ف،یا فۆکله‌یان له ژێر پێچ و ده‌سره‌که‌یانه‌وه هێنابۆده‌رێ وشیوه‌یێکی زۆر جوانی پێدابوون.
پێموایه کاتێ زانییان تامه‌زرۆیی دیداری دایکموایکردووه ،که وه ده‌شت و کێوان که‌وم به‌زه‌ییان پێمداهات و له سه‌رکه‌رێکیان هاویشتم و ڕووییشتین.
من هێچ کاتێ له ژیاندا ئه‌ونده شادنه‌ببووم.پێموایه ده‌بێ هه‌ستی ئه‌وه‌م کردبێ پیاوێکی گه‌وره‌م و توانایسه‌فه‌رم هه‌یه،رێگا به قه‌راغونێودێیه‌کانی"ئاڵبڵاغ""یه‌کشه وه""قوڕه‌به‌راز"وده‌رزیوه‌لی"داده‌رۆییشت ، له گه‌ڵکاروانچییان هه‌تا نێودێی قوڕه‌به‌رازچووبووم،چونله‌وێ ده‌بوو من له قه‌تاره‌که جیا بمه‌وه‌و به رێیه‌کی دیکه‌دابڕۆم،هه‌ر بۆیه که‌وتبوونه ته‌گبیره‌وه که من به کێ بسپێرن،له بیرمه‌کابرایێکی که‌ڵه‌گه‌ته‌ی خوێن‌شیرین،دانه‌ویه‌وه و هه‌ر دوو شانی گرتم وکوتی؛ئه‌و پیاوه چووکه‌یه بۆ کوێ ده‌چێ؟
چۆنه به ته‌نیایه؟کوڕی کێیه؟و زۆر پرسیاریدیکه،چاک له بیرم نییه که دانه‌دانه‌یانم جواب دابێته‌وه به‌ڵام کاتێزانی که حه‌تمه‌ن ده‌بێ سه‌فه‌ره‌که‌م ته‌واو که‌م...به زمانێکی خۆش له‌گه‌ڵم دووا و له وه‌ڵامدا ناوی خۆم و باوکم و هه‌موو بنه‌ماڵه‌که‌مهه‌ڵڕشت .دیم پیاوه رووی کرده جه‌ماوه‌ر و کوتی: کوڕه ئه‌وه برازامه،من له‌گه‌ڵ بابی وه‌ک برا وام،رووی کرده من و کوتی؛کوڕی سه‌گ، ماڵێزانیویانه ،به که‌ست کوتووه؟به‌وه‌ڵاهی ده‌نگی نه‌کردبێ بن داروو به‌ردیدنیای لێده‌گه‌ڕێن، ئاخر هه‌ر ئه‌م شه‌یتانه‌یان هه‌یه،ئه‌رێ ناوت چبوو،ئا ئا وه بیرم هاته‌وه،باشه ئه‌و شه‌و میوانی مامی خۆتبه وبه‌یانیش ده‌دبه‌مه‌وه،ده‌ی ده‌ڵێی چی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|