هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
سه‌رخه‌وێکه ، ئاڵ‌و واڵا
گێڕانه‌وه‌ی خه‌یاڵێکه
لای ئه‌وانه‌ی چوون به‌ساڵا
ئه‌گه‌ر وابێ تاکو مردن
من له‌عیشقی تۆ مه‌منونم
که‌له‌ترۆپکی گه‌نجێتیا
ویقارت به‌خشی به‌بوونم
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
زیندانێکه بۆ ئه‌ساره‌ت
بژاری به‌رهه‌م و مایه‌ی
له‌ده‌ستچوونه‌و هه‌ر خه‌ساره‌ت
ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ڵێم شه‌رته
ده‌ست به‌ده‌رگاکه‌وه‌ی بگرم
به‌شکو کاتی روح سپاردن
له‌باوه‌شی تۆیا بمرم
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
سێبه‌ری وه‌همێکه بێ ڕه‌نگ
سه‌دای ده‌نگێکی ته‌نیایه
له‌شیوێکا ، مات و بێده‌نگ
ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ڵێم ڕازیم
که‌ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی تۆ بێ
فه‌نا بونێکی چه‌ند خۆشه
روحم له‌تۆیا نغرۆ بێ
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
ده‌شتێکی دێمه ، بێ داهات
نه‌ده‌سکه‌نه‌ی چه‌پکێ ئومێد
نه‌گوڵه وه‌چنه‌یه‌کیش ئه‌دات
ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ڵێم بۆ من
چ پێده‌شت و چ سه‌حرابێ
به‌هه‌شتێکه ئه‌گه‌ر ته‌نیا
نه‌مامی به‌ژنی تۆی تیابێ
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
هه‌ر مه‌راقه‌و ژانی به‌سوێ
نه‌ئه‌یبیستن ، نه‌ئه‌یبینن
نه‌له‌مس و تام و بۆن ئه‌کرێ
ئه‌گه‌ر گومان بێ لای ئێوه
له‌لای من وه‌ک یه‌قین وایه
له‌ته‌فسیرو شه‌رحی ژینا
وه‌سفی عیشق وه‌ک هی خوایه