شه‌ش وێنه‌شێعر
(1)
له‌ته‌نیشت سه‌همناکیته‌وه
سرته‌په‌پووله‌یه‌کم و
له‌قاڵدرمه‌کانی زه‌ینم ناچنه‌سه‌ر ، هه‌یبه‌تت و
پێت هه‌میشه‌په‌یکه‌رێکه‌له‌مه دانی ڕامانما
که‌نه‌دێی که‌نه‌دێی
هێنده‌نیشته‌جێی زه‌مه‌نی
(2)
له‌ناوه‌ندی ده‌ریاییه‌کانی چاوانت
حه‌ژمه‌تێکن هه‌ناسه‌م و
هه‌میشه‌له‌م جه‌زر و مه‌دده‌دا
له‌که‌ناری ئه‌م دورگه
گریاناوی و بێتاقه‌ت هه‌ورێکن : ده‌ستم
(3)
له‌م قرتێنه‌سه‌ر له‌به‌ر بێ رۆحانه‌دا
کامه‌ده‌ست بیکاته‌وه‌و کامه‌سینگ ئاره‌زوم بکات
باخه‌و بۆ به‌یانی بمانبات
لێگه‌ڕێ له‌م وه‌ڕه‌زیه .
(4)
له‌ته‌نیشت سه‌همناکیته‌وه‌کوانێم ؟
کوا من :
به‌عه‌سای که‌سێک
به‌ئیشاره‌ی دۆشاومژه‌ی پێغه‌مبه‌رێک بتروخێنم
هاکوا
کوانێم؟
(5)
پرووشه‌ی سارده‌مه‌نی قژت و
ئه‌و تاڤگه‌سه‌رتاپامه‌رگه‌ی
نه‌له‌ڕۆمانسیه‌تمدا و نه‌له‌سروشتما
ئه‌و جه‌سته‌نیوه‌روته‌ی
نه‌له‌شه‌هوانیه‌کانی حه‌قیقه‌تم و نه
له‌مه‌جازیه‌تی فانتازیکما تۆی
با بوه‌رێ و
شێعر گسکێک بێت راتماڵم.
(6)
که‌م وانه‌بووه
که‌سێحراوی چێژێک بم و
دواتر له‌ئیسته‌عاره‌ما وێنه‌بیت
فغانی من هێنده‌وێنه‌ن
شێعر به‌لایه‌ک
شعوریشم له‌سێحرتدا بێ وێنه‌یه .
زاهد سوری