ئالپاچینۆ
پیره‌مێردێک ئاوه‌ژوو چه‌ترێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه
خه‌تی دامێنی پاڵتۆکه‌ی خیابانێکی بێ بڕانه‌وه‌یه
باران له‌ناو چه‌تره‌که‌یدا حه‌وزێکی ره‌ش دروست ئه‌کات و
ماسیه‌کانی حه‌وزه‌که‌له‌گیرفانیا تینویانه
که‌سێکیش له‌ته‌نیشتیه‌وه ته‌نیایه
جگه‌له‌دڵۆپی باران و ئاوی دامێنی گوێسپانه‌کان که‌سێک ده‌نگی لێ نایات
پیره‌مێردێک ده‌ستی که‌سێکی ته‌نیای گرتووه
ئاوه‌ژوو سه‌مای تانگۆ ئه‌که‌ن
دنیاش ره‌ش و سپییه ...
بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌م ئالپاچینۆ کۆتایی به‌فیلمه‌که‌ی هێنابوو
ره‌زا سوری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )