سنوور
سه‌رم په‌یوه‌ستی سنگت ده‌بێ
مه‌مکه‌کانت ته‌ر
پرچه‌کانت ئاڵۆز
ده‌ستم به‌تاڤگه‌کانیدا دیته‌خوار
نیگات روبارێکی بێ بڕانه‌وه‌یه
له‌ناکاو ...
ئاسمانم لێ ده‌بێته‌وێرانه‌شارێک
زه‌ویم لێ ده‌بێته‌کوێره‌رێگایه‌ک
ناتوانم پێخاوستر له‌وشه‌کانی تۆ بم
به‌رداوی تر له‌نیگای تیزپێت
سێبه‌رێک دێته‌نێوان ئا‌مێزمان
په‌ڵه‌هه‌وری نامۆیی یه‌خه‌مان به‌رنادات
مه‌مکه‌کانت له‌رومه‌تم جیا ده‌بنه‌وه
تاڤگه‌ی پرچه‌کانت له‌هاژه‌ئه‌که‌وێ ...
ده‌ستم به‌له‌مێکی له‌وشکانی که‌وتوه
تارمایی چاوه‌کانمان ماچ ئه‌کات
تۆ... په‌یوه‌ستی سێبه‌ره‌که‌ئه‌بیت و
سه‌رم ... په‌یوه‌ستی دیوار
ره‌زا سووری