
07-05-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌مۆكی چیه
خه‌مۆكی چیه - افسردگی چیست ؟
سه‌ره‌تا بزانین خه‌مۆكی چیه ؟
خه‌مۆكی : دیارده‌یه‌كی ده‌رونیه ، كه ئه‌بێته هۆی شێواندن و تێكچونی ژیان و گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی توش بوو ، ئینجا توش بونه‌كه له ڕێگه‌ی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یاخود هۆكاره سیاسیه‌كان یاخود هۆكاری ئابوری یاخود هۆكاره ده‌رونیه‌كانه‌وه ئه‌بێت .
با شتێكمان له بیر نه‌چێت هه‌ر ده‌م بیزانین :
سه‌ره‌تای چاره سه‌ری خه‌مۆكی زۆر ئاسانه .
ئایا بۆماوه كاریگه‌ری هه‌یه ؟
به‌ڵێ ده‌رونزانان پێان وایه نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كان واته ئه‌وانه‌ی له دایك و باوك و باپیرانه‌وه بۆ منداڵ ئه‌گوازرێته‌وه كاریگه‌ری ئه‌بێت ، له هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌رو خۆڕزگاركردنیشیان بۆمان دیاری كردوه .
نیشانه‌كانی خه‌مۆكی چین ؟
به هۆی هه‌ندێ نیشانه‌وه له لای توش بو ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌توانین كه‌سی توشبو بناسینه‌وه
- دوور كه‌وتنه‌وه : سه‌ره‌تا بزانین خه‌مۆكی چیه ؟
خه‌مۆكی : دیارده‌یه‌كی ده‌رونیه ، كه ئه‌بێته هۆی شێواندن و تێكچونی ژیان و گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی توش بوو ، ئینجا توش بونه‌كه له ڕێگه‌ی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یاخود هۆكاره سیاسیه‌كان یاخود هۆكاری ئابوری یاخود هۆكاره ده‌رونیه‌كانه‌وه ئه‌بێت .
با شتێكمان له بیر نه‌چێت هه‌ر ده‌م بیزانین :
سه‌ره‌تای چاره سه‌ری خه‌مۆكی زۆر ئاسانه .
ئایا بۆماوه كاریگه‌ری هه‌یه ؟
به‌ڵێ ده‌رونزانان پێان وایه نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كان واته ئه‌وانه‌ی له دایك و باوك و باپیرانه‌وه بۆ منداڵ ئه‌گوازرێته‌وه كاریگه‌ری ئه‌بێت ، له هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌رو خۆڕزگاركردنیشیان بۆمان دیاری كردوه .
نیشانه‌كانی خه‌مۆكی چین ؟
به هۆی هه‌ندێ نیشانه‌وه له لای توش بو ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌توانین كه‌سی توشبو بناسینه‌وه
- دوور كه‌وتنه‌وه :
هه‌ندێ جار به‌هۆی سه‌رقاڵی دایك و باوكان یان به پێچه‌وانه‌وه منداڵه‌كان بۆ دایك و باوكیان كه‌م له یه‌كتر نزیك بونه‌وه‌و كه‌م ئاخاوتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر هۆكارێكه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان به هۆیه‌وه بێئۆقڕه‌یی و نائارامی دروست ئه‌كات .
- ته‌نیایی :
هه‌ندێ جار كه‌سه‌كه خۆی حه‌ز یه ته‌نیای ئه‌كات ته‌نیایێك تا پله‌ی گۆشه‌گیری و دابڕان له ئه‌ندامانی خێزان و كۆمه‌ڵگا نیشانه به ده‌ركه‌وتنی خه‌مۆكی ئه‌دات .
ئایا ئافره‌ت یان پیاو كامیان زیاتر توش ئه‌بێت ؟ چاره‌سه‌ر لای كامیان زه‌حمه‌ت تره ؟
ده‌رونزانان ئه‌وشیان ڕۆنكردۆته‌وه ڕێژه‌ی توشبون له لای ئافره‌تان زیا تره ، به‌ڵام پله‌ی كاریگه‌ری بۆ پیاوان زیاتره .
ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئافره‌تان زیاتر هه‌وڵی ده‌ربڕینی خه‌مۆكیه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن به تایبه‌ت لای پیاوه‌كانیان ، به‌ڵام پیاوان پێچه‌وانه‌ن كه‌میان خه‌مۆكیه‌كه‌یان ده‌رئه‌بڕن به‌مه‌ش كێشه‌كه ئاڵۆزتر ئه‌بێت له ناوه‌وه په‌نگ خوارد‌و ئه‌بێت .
پیاوان زۆرجار نایه‌ناهه‌وێت باسی ئه‌و دیارده‌یان بۆ بكرێت هه‌میشه ئه‌یشارنه‌وه واش خۆیان نیشانی ده‌ورو به‌ر ئه‌ده‌ن كه‌ئه‌وان دورن له‌م كێشه‌یه بۆیه‌شه چاره‌سه‌ر لای پیاوان زه‌حمه‌ت تره .
هۆیه‌كی گرینگی توش بون به خه‌مۆكی ؟
- كاركردن زیاتر له توانی خۆت .
ئه‌و دیارده‌یه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان یه‌كجار زۆره ئه‌وان به‌ده‌ست ئه‌و گرفته ئه‌ناڵێنن چونكه كاركردن زیاتر له توانی خۆیان كاتی به‌خێوكردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی منداڵه‌كانیان كه‌متر ئه‌كاته‌وه .
- هه‌ندێ جار هۆیه‌كه‌ی به ئاسانی به‌دیار ئه‌كه‌وێت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م كار ئه‌كه‌ن و زوو ماندوو ئه‌بن ئه‌مه ئاماژه ئه‌دات به هۆی توشبونی به خه‌مۆكی كه‌وا كاریگه‌ری ئه‌كاته سه‌ر جه‌سته‌ی هیلاكی ئه‌كات له كاتێكدا كه‌م كاریشی كردووه .
زیانه‌كانی خه‌مۆكی چین ؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر به‌توندی و به خه‌ستی ئه‌و دیارده‌یه توش ئه‌بن ئه‌و ڕه‌وشتانه‌یان لێ به‌دوور مه‌زانه :
ئازاردانی جه‌سته‌ی خۆیان ، ئه‌مه چۆن ئه‌نجام ئه‌درێت ؟
كاتێ خه‌مۆكی كۆنتڕۆڵی مرۆڤه‌كه‌ی گرته ده‌ست ئێش و ئازاری گرفته‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره ئه‌بێت لای به شێوه‌یه‌ك زۆر جاران جه‌سته‌ی خۆی بریندار ئه‌كات هه‌ست به ئازاری برینداركردنه‌كه ناكات بۆ ؟ چونكه ئازاری ده‌رونی لێره زیاتره له ئازاری جه‌سته‌یی هه‌ر بۆیه‌شه زۆر جاران ئه‌یانه‌وێت له‌و ته‌وژمه ئاڵۆزی و ئازاریه جه‌سته‌ییه ڕزگاریان بێ هه‌وڵی خۆكوشتن ئه‌ده‌ن یاخود خۆیان ئه‌كوژن پێیان وایه خۆكوشتن ئازاری كه‌متره له‌و خه‌مۆكییه‌ی توشی ده‌رونیان بوه .
به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر خه‌مۆكی و هه‌وڵ نه‌دان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی توشی چه‌ندین نه‌خۆشی ترمان ئه‌كات له‌وانه سایكۆسۆماتی بابزانین سایكۆسۆماتی چیه ؟
سایكۆسۆماتى چیه ؟
سایكۆ واته ده‌رون ، سۆماتی واته جه‌سته .
په‌یوه‌ندی نه‌خۆشیه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ده‌رون و جه‌سته
سایكۆسۆماتی: باس له كاریگه‌ریه نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان ده‌كات له سه‌ر جه‌سته ، كاتێ مرۆڤ خه‌م و خه‌فه‌ت له كارێك یان ڕوداوێك ده‌خوا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خه‌م خواردنه‌كانی بیانهیڵێته‌وه و ده‌ریان نه‌برێت كه‌ڵه‌كه ببن له هزری ، دوجاری سایكۆسوماتی ده‌بێت .
پێویسته هه‌موو گرفتێك له ڕێگه‌ی هه‌ر گرفتێك هه‌وڵی ده‌ربڕینی بدرێت له چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌وه بۆنمونه :
هه‌ندێك كه‌س كاتێ توشی بێزاری یان دڵ ته‌نگی ده‌بێت وه‌یان توره‌بون یان ترس و شه‌رم ..........هتد هه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دا به ئاسانترین ڕێگای بۆ ئه‌نجامدانی خۆی كه ده‌توانی به‌سه‌ری زاڵ بێت هه‌ڵیبژیریت و گرفته‌كه‌ی ده‌ربرێ . ڕێگاكانی ده‌ربڕین زۆرن هه‌ندێكیان له‌وانه:
ده‌ربڕینی گرفته‌كه ڕزگاربون له ڕێگه‌ی ......... پێكه‌نین
ده‌ربرین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی ..........................گریان
ده‌ربڕین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی.........................گۆرانی
ده‌ربڕێن و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی................. وه‌رزش كردن
ده‌ربڕین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی.................سایكۆدراما
ده‌ربڕین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی ....................هاواركردن
ه‌ربڕین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ى ................كاركردن و سه‌رقاڵبون
ه‌ربڕین و ڕزگاربون له ڕێگه‌ى ................ گۆڕانكاری له شوێن و ژینگه
كاتێ مرۆڤ به‌رده‌وام خه‌م ده‌خوا ، زیانێكی زۆر به داهاتوی جه‌سته‌ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت .
چه‌ندین نه‌خۆشی ڕوی تێده‌كا له‌وانه ژانه سه‌ر ، ته‌نگه نه‌فه‌سی ، زیاد بونی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ، هه‌وكردنی گه‌ده و نه‌خۆشیه‌كانی گه‌ده_ قرحة المعدة_ یان دوانزه گرێ _ قرحة الاثنى عشری_ زۆر جارا ئازاری پشت ، قۆڵۆن و تاده‌گاته نه خۆشێكی ترسناك كه نه‌زۆكی
ۆیه با ریگه‌نه‌درێدرێت گرفته‌كان بار‌و بارگه‌یان له نێو دڵ و ده‌رونمان بكه‌نه‌وه به ڕیگه‌یه‌ك له ڕێگه‌كان بیانخه‌ینه دوری خۆمان .
چی بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ؟
سه‌ره‌تا پێویسته بزانین ڕێژه‌ی توشبومی چه‌نده ، ئه‌وه‌ش به دانیشتن و ئاخاوتن له‌گه‌ڵ توشبو به دیار ئه‌كه‌ێت دوای ئاراسته كردنی چه‌ند پرسیارێك بۆ توشبو .
دواتر پێویسته كه‌سی توشبو بگوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی دوور له‌و شوێنه‌ی كه‌وا توشی ئه‌و دیرده خه‌مۆكی بوه .
هه‌ر بۆیه‌شه دروست كردن و دابین كردنی شوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دیاردانه زۆر پێویسته به داخه‌وه لای ئێمه نیه ، به‌ڵام جێگره‌وه‌ی ( البدیل ) گۆڕینی شوێنه‌كه‌یه .
پاشان پێویسته له لای كه‌سێكی خۆشه‌ویستی خۆی سه‌رپه‌رشتی بكرێت ، هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ی بدرێت كه توشی خه‌مۆكی ئه‌كات ئه‌وشتانه‌ی بیرببه‌ینه‌وه كه‌وا ئازاری ئه‌ده‌ن یاخود بێزاری ئه‌كه‌ن .
هه‌ندێ جاریش ده‌ركه‌وتوه خه‌ڵكی توشی خه‌مۆكی ئه‌بن به‌بێ بونی هۆیه‌كی كتوپڕ .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|