
07-05-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوه روانی نووسینی بزورگی عه‌له‌وی
چاوه روانی
نووسینی بزورگی عه‌له‌وی بشی 1
وه‌رگێران له فارسیه‌وه / سابر عه‌زیز زه‌نگه‌نه
چه‌ند رۆژێكه له ژورهكهمان كه‌سێك شێت بووه.
ئه‌گه‌ر من روداوێكى وا گرنگ به ئاسانی باس ده‌كه‌م.
بۆ ئه‌وه‌یه كه ئاشكرا كردنى راستیه‌كان له‌به‌ندیخانه شتێكی زۆر ئاسایی یه.
چه‌ند كه‌سم به چاوی خۆم بینیوه كه به شێتی لێره برد‌و یانهته ده‌روه.
چه‌ند كه‌سێك ده‌بینم كه‌زوو له‌نه‌خۆشخانه بۆ گۆرستانیان ده‌بن، شێتاتی وه‌ك سروشته له‌ناكاو روخسارێكی تایبه‌ت به خۆ ده‌گرێت له‌نێوان شێته‌كانی كه‌من له به‌ندیخانه بینیوومه‌و بۆ نه‌خۆشخانه روویشتوونه، هیچ یه‌كێكیان تا ئه‌م ئاسته سه‌یرو له هه‌مان كات (ئه‌وه‌ی من بههۆكاریم زانیوه، له‌گه‌ڵ راستی بگونجێت، دڵ برینء روخاونهبووه شێتێك له رێرِهوی گشتی شێتی ئه‌وه‌بوو كهمێوه بهدهمو چاوء گوێی خۆی شۆرِ ده‌كرده‌وه‌و هه‌رده‌م هاواری ده‌كرد خسرۆ گیان، خسرۆ گیان!"
هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی بهوشتردار ناو ده‌برد، بۆ ئێمه هه‌موو به‌ندكراوه سیاسیه‌كان كه لهرێرِهوی ژووری ئه‌وان تآ په‌ر ده‌بووین ناوی دانابوو وه‌ك گه‌رده‌ن سپیء ئاوهدانكار، كراس خه‌ت خهتیء سه‌بزه قبا، مامۆستا خسرۆو شتی تر، ئه‌مه سه‌یره كه‌ئه‌م ناوانه‌ی كه‌خۆی داینابوو، هیچ كات هه‌ڵه‌ی نه‌ده‌كرد.
شێتێكی تر وابوو كه به ره‌نگ ده‌رگاو دیواری ژووره‌كه‌ی نه‌خش ده‌كرد، ئه‌وه‌م له ژووری به‌ندكردنی تاكه كه‌سى دیت ژووره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر من بوو، هه‌ندێك جار ده‌مء چاوی خۆیشى ره‌نگ دهكردو هه‌روه‌ها ده‌میشى. ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه، هه‌ر كه‌س ئه‌م كاره‌ی كرد، بێگومان شێته، ئه‌م به‌رده ره‌قه دكتۆری به‌ندیخانه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك شێت بوو دێتء رادهوهستێتء ده‌رمانى پێده‌دات بخوات گه‌ر بخوات یان نه‌یخوات، نه‌خۆش درۆ ده‌كات ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بێته به‌ستن.
شێتی رێره‌وی ئێمه‌یه (ناوی لێ بنێن" م") ئه‌وه‌نده به‌رابردوو نییه بێگومان پێش حه‌وت مانگ ئه‌مانه‌ی ئیستا لێ دێته بینین هیچی پێوه دیار نه‌بوو، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه بڵندو چوارشانه‌و گه‌نجء رێنجبهربوو، حه‌زی ده‌كرد خۆی بێسه‌روبه‌ر بكات سمێلی گه‌وره دههێلاو جلى گه‌وره‌ى له‌به‌ر دهكردو سه‌رى خۆى بهشال گرآ ده‌دا بێته به‌ر چاو، كاتێك پرست لێكردبا بۆچی واده‌كه‌ت له‌وه‌ڵام ده‌یگوت ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌موو جیاوازیم به خه‌تی گه‌وره دینوسیء ئیمزایشی پێچء خواربوو، هه‌ندێك جار كاتژمێرێك دادهنیشتء سه‌یری هه‌وای ده‌كرد، شه‌وان كهدهنوست چاوێلكه‌ی خۆی دانه‌ده‌نا ته‌نیا، ده‌یخسته سه‌ر نێوچه‌وانی، دو ده‌ست جلی هه‌بوو شهرِواڵی ئه‌مه‌یانی له‌گه‌ڵ كراسی ئهوهیدی له‌به‌رده‌كرد، له‌كاتی خواردن كه نانى بۆ ده‌هات، كێ ئه‌م خواردنه‌ی بۆ ده‌نارد براده‌ره‌كانی یان دایكی؟ من نازانم) یه‌كه‌م شیرینی ده‌خواردو پاشان هیلكه، ئه‌گه‌ر پرست لێكردبا، بۆ واده‌كه‌ی ده‌یگوت تا له‌گه‌ڵ هه‌موو جیابم"
ئه‌و شته‌ی كه‌منی ئاگاداركرد كه‌من له‌گه‌لڕ مرۆڤێكی ئاسایی سه‌رو كارم نیه، پێده‌كه‌نی، هه‌ركات پێده‌كه‌نی، ده‌نگێكی وه‌ك نه‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ بوو. پێكه‌نینی گه‌وره‌و بآ جآ بو، ئه‌م پێكهنینهم كه گوێ لێ ده‌بوو گوێیه‌كانم ده‌گرت، ئه‌م پێكهنینهیه كه هێشتا، كه‌به یادم دێته‌وه، له‌گوێم ده‌نگ ده‌داته‌وه، چونكه ئه‌م شته بۆ من ناكرێت خۆرِاگربم، من دونیایه‌ك به‌دبه‌ختی ء ئاخ ء مهینهتء خۆرِاگری ء پێكه‌نینه شاراوه بینم، كاتێك مرۆڤ له‌به‌ندیخانه‌یه ئازادنیه، گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌نجه ئه‌مه نیه كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی پچرِاوه، دور لهخزمء ماڵء كه‌سء دور له خۆشی ژیان. له‌بن لێدانء ئه‌شكه‌نجه‌و سته‌م لێ‌كردن به‌سه‌ر ده‌بات.
ئازاردانه بمانه‌وآ نهمانهوآ لێرا دێ ی-گه‌وره‌ترین بهدبهختیء ئازار ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤ له‌م شوێنه بچووكه‌ش هێشتا ئازاد نیه، ئێره‌ش كه به‌ندیخانه‌یه: له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی تر كه‌هیچ ره‌وشتء بیركرد نه‌وه‌یان نییه، هه‌م خه‌و هه‌م خۆراكء په‌یوه‌ندی بونایهتى. چه‌ند ساڵتهواودهبێ بۆ نزیكترین براده‌رت چیرۆكء به‌سه‌رهاته‌كانی كه بۆ تۆ خۆشه‌ویستن، ببگێرییهوه.. چه‌ند ساڵی ته‌واو ده‌توانی بهههڤاڵت بڵیێ كه له‌م ژیانه ماندوبوومه، ماندوو، ء ته‌نیا، ئاره‌زووم ئه‌مه‌یه كه‌رۆژێك له‌خه‌و ههستمء كاتآ چاوه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه، یه‌ك شت كه بهبهرچاوم كه‌وێت، ژێر شه‌رواڵی پارچه پارچه‌ى تۆ نه‌بێت. چه‌ند مرۆڤێكی به‌دبه‌خت(ء بێچاره‌تر له‌تۆ مرچه مرچ ده‌كه‌ن، تۆش رووی ئه‌وه‌ت نیه به‌وان بڵێی كه‌مێك له‌سه‌رخۆتر نان بخۆن، كاتێك بیر له‌یه‌ك ئاره‌زوو یان شتێك ده‌كه‌یه‌وه شتێك زیاتر ئاخاوتنیان ئاگاداركردنه‌وه له‌شه‌هوه‌ت، ده‌بێت گوێی بگرێ، كاتێك كه چاوه‌كانت گرتووه‌و له‌پشت په‌نجه‌ره‌ی ئاسنی ده‌ته‌وێ ببینی، دوور له‌چیاو به‌فرو ئازادی دێنهیاد،ء بۆ ئه‌م دیمه‌نه مۆزیكێكی هێدیء به كاریگه‌ر دێنهیادت، به‌ڵام به دروستی ناتوانی په‌یدای بكه‌ی، هه‌ر دهرِوانیه چیا‌و به‌فرو ئازادی، هه‌ر تێده‌كۆشی ئه‌و مۆسیقایه جارێكی تر دووباره‌بێته‌وه یادت، به‌ڵام تۆ ده‌بێت كه به ناچاریء تاوانباری گوێ ی لێ بگرێ، هه‌موو ئه‌م شتانه له‌ناكاو یه‌ك جار، یه‌ك رۆژ، یه‌ك هه‌فته نییه.
بهمانگاوء ساڵان، ئاه، ئه‌گه‌ر جه‌نگی جیهانگێر نه‌بێت، بۆ ئێمه هه‌رده‌م وایه....
"م" له‌هه‌مان مانگه‌كانی یه‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ من هه‌م ژووربوو، منی ئاگاداری ره‌وشتی خۆى كرد، ئه‌و كات هێشتا ئێمه‌یان تاوانبار نه‌كردبوو چونكه زۆربه‌ی ئێمه راستی خۆمان بێ تاوان ده‌زانین هه‌موو به ئومێدبوون كه دێنه به‌ردان، به هه‌بوونی ئه‌وه‌ی كه بێ گوناهترین كه‌سی ناومان، له هه‌مان كات" م" ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام ره‌ش بین بوون، له‌به‌ندیخانه كتێبیان به ئێمه نه‌ده‌دا، به‌ڵام چه‌ند كتابێكی پێشتر له به‌ندیخانه مابوو،و به قاچاغی ئه‌وانمان هه‌ڵگرتبوو، ئه‌م كتێبانه به‌رێوه‌به‌ری به‌ندیخانه دیتبووی پێی باش بوو، به‌ڵام گرنگی نه‌ده‌زانی به‌جۆرێك به‌پێویستى نه‌ده‌زانى، ئه‌وانیش لێمان بستێنن: چوار كتێب بوون یه‌كێكیان به‌ناوی " عورچی" (پریشان قاانی) (اشماریغما)(تشریع كیوان)، ء یه‌ك كتێبی(ته‌عبیری) خه‌و ئێمه ناچاربووین، كه‌به‌م كتێبانه خۆمان سه‌ر گه‌رم كه‌ین، ئه‌م چه‌ند كتێبه‌ش به‌هه‌موان نه‌ده‌گه‌یشت، هه‌ر كه‌س ده‌یوست كارێك په‌یا بكات.
ته‌عبیری خه‌و سهرگهرمیێكی باش بوو، هه‌موو براردهرانمان بێجگه له" م" خه‌ونه‌كانی دیتبوویان، بۆ یه‌كتر ده‌یان گێرِایهوهء ئێمه ده‌مانویست له سه‌ر ئه‌م كتێبه خه‌ونه‌كانی هه‌موو.... لێك بده‌ینه‌وه.
له به‌ندیخانه مرۆڤ زۆرترین خه‌ون كه ده‌یبینێت به‌ربوون له‌زیندانه، ئێمه ئازادی له‌خه‌و دهبنیین، له‌وه‌ی تێپهرِی خه‌ونه‌كانی ئێمه ترسناكه، خه‌ونه‌كه‌ی كه" م" بۆ ئێمه‌ی شه‌وێك گێرِایهوه، له‌وانه‌ی دیتر زۆر جیاوازی هه‌بوو، به جۆرێك هێشتا له‌یادم نهرۆِیشتووه، ئه‌م خه‌ونه‌وه كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ناو یهكء له‌سه‌ریه‌كه له هه‌ستء بیری ئه‌و كه ئهمرِۆ ده‌م خواری كردهوهبهم وێنه‌یه دیارده‌ی شێتی ئه‌وه، ده‌رهاتووه ئه‌م خه‌ونه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه ده‌مانویست بزانین چیه، شتێكی سه‌یرو نامۆ ده‌رده‌چوو به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌خۆی ده‌مانویست بلێته‌وه، به جۆرێك ده‌بوو ئاماژه‌و دیارده‌ی ده‌رده‌هێنا(هه‌مان كار كه‌من كردم) ئه‌و كات تێده‌گه‌یشتم كه ئه‌گه‌ر بێچاره‌یی كه ئهمرِۆش تووشی ئه‌و هاتووه، چییه له‌هه‌مان ژوورى كه منء "م" ده‌ژیاین سیاسی هه‌یه به‌ندكراوێكى، په‌یكه‌ر سازه (12) ساڵی له به‌ندیخانه بهسهربردووهء هێشتا هیچ له‌خۆی نازانێتء له‌به‌ر ئه‌مه به‌ندكراوه كه له ساڵی 1308 واتا دوو ساڵ پێشتر له‌یاسایی 1310 كه كۆمۆنیسته‌كان مه‌حكوم ده‌كرێن ئه‌ویش كۆمۆنیست بووه، منء "م" له‌لای ئه‌و فێری دروست كردنی په‌یكه‌ر بووین. كه‌له‌ى سهگء كه‌له‌ی مهیمونء سه‌رپۆشی شهیتانء كاریكاتۆرو مرۆڤانى ناودارمان دورست ده‌كرد. به جۆرێك كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك كاری ئێمه‌ی كه گوڵء ده‌ستء كه‌له‌سه‌ری سهگء مهیمونء (سه‌رپۆش)ى ئههریهمهنء مرۆڤی شاخ دار‌و كاریكاتۆری ده‌دیت ء له پشت ده‌رگا ده‌نگی به‌ترسی"م" ی گوێ لێ ده‌بوو یه‌ك سه‌ره ده‌هاته ژووره‌وه به‌دڵنیایی ئه‌وه‌ی ده‌ترساندن. ئه‌م بوكانهی كه له‌پاڵ ئه‌و راوه‌ستابوون، هه‌موو یه‌ك رهنگء یه‌ك وێنه‌و هه‌موو به‌یه‌ك جۆرء كاریكاتۆری پیلانگێری به‌ده‌می خوار، به‌پێكه‌نینه‌وه له‌مرۆڤ رِادهمان، لێره‌و له‌وێ ده‌ستء پێی گه‌وره‌و بچووك له سه‌رزه‌وی كه‌وتبوو، هه‌موو ره‌نگه‌كان تازه‌و بریقه‌داربوون، به‌جۆرێك كه له تاریكی سه‌روچاویان زه‌وقی لێده‌دا، من به تایبه‌ت ئه‌م خواسته‌م لێكدانه‌وه‌ی ئاسان ده‌زانم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له‌م خه‌ونه‌ی كه ده‌مه‌وێت بلێمه‌وه خۆشه‌ویستان" م" له شێوه‌ی ده‌ردێت، سه‌یر نه‌بێت.
په‌یداكردنی ئه‌گه‌ری شێتاتی كه‌سانه كارێكی ئاسان نییه، دكتۆره ده‌روونیه‌كان هه‌موو كات سه‌ركه‌وتن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌گه‌رى شێتبوون به‌ده‌ست ناهێنن، به‌ڵام ئێمه كه له‌گه‌ڵ یه‌ك بهندكراوبینء یه‌ك شت له‌سه‌رمانه، ئێمه پاش 2 ساڵ له یه‌ك شارهزاببوینء هه‌رچی له‌دڵمان بوو بۆ یه‌كتر باسمان كردبوو من باش ده‌مزانی كه كامه‌مان له‌یادی ژنهكهیتیء كامه‌یان له‌یادی به‌دبه‌ختی ده‌بێت كه ئێستا به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی هاتبێت ئێمه زیادتر وه‌ك خێزانێك لێ هاتبووینء ده‌مانزانی كه مردنء به‌ربوونمان له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌بێت.
ئه‌م كاته‌ی كه له‌گه‌ڵ " م" په‌یكه‌ر سازی فێر ده‌بوین، زۆر له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌رده‌دڵمان ده‌كرد، له‌باره‌ی خێزانمانیش، لهغهمهكانی كه هه‌مانبوو، له‌م شتانه‌ی كه له‌دڵمان بووی ده‌سووتا، به‌دوای ئه‌مه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه بۆ كه‌سمان نهدهگۆتهوه بۆیهكمان باس ده‌كرد، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی " م" ده‌هاته ده‌ره‌وه زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر جیا بوو به‌تایبه‌تی چاوه‌كانی بوكه‌كان سروشتی نه‌بوون، به بۆچوونی من شێت بوونی ئه‌و له‌هه‌مان رۆژه‌كان ده‌ستی پێكردوهو چونكه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌گه‌ریم نه‌ده‌زانی، زۆر تر په‌رێشان ده‌بووم، ئه‌مه‌یه كه به‌دبه‌ختی ئه‌م تیماره‌یه بۆ ئه‌وانه‌یتر شتێكی ئاسایی بوو، چونكه به ئه‌گه‌ریان نه‌ده‌زانی ئه‌وانی زۆریان دیوه كه له ژووره‌وه به شێتاتى بۆ ده‌ره‌وه رۆیشتوونه، بینیویانه كه هه‌ندێك بۆ نه‌خۆشخانه رۆیشتونه، هه‌ندێك له رێگای نه‌خۆشخانه له ده‌رگایه‌ك كه به‌ناوی یه‌ك لهدكتۆرهكانی به‌ندیخانه بۆ گۆرِستان رۆیشتوونه...
رۆژێك ئه‌ویان بردبوو بۆ(لێكۆڵینه‌وه) ئه‌و رۆژه زۆر كاتی تاڵببوو به‌شێوه‌یه‌ك ئێمه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاتێك ئێمه‌یان برد بۆ لای لێكۆڵه‌ر) خۆشحال بووین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌پاش چه‌ندین مانگ كه لێمانیان پرسیوه شتێكمان بۆ دیار ده‌بێت ء زوتر دێینه به‌ردان، ئه‌و كاتێك دڵتهنگدهبوو پێده‌كه‌نی، من ناتوانم بلێم كه چ شتێك بووه به‌پێكه‌نینی ده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم هه‌ر كات به‌ده‌نگی بڵند پێده‌كه‌نی مووی له‌شم هه‌موو قیت ده‌بوونه‌وه، ئه‌م پێكه‌نینه پێكه‌نینی مرۆڤێكی ئاسایی نه‌بوو، له‌ناو ئه‌م پێكهنیینه شێتانی بزرده‌بوو، پاشان له یاری به‌منی گرژ" كاتی گهرِانهوه له لای لێكۆله‌ر نزیك جاده‌ی سه‌عدی گهنجهكام ده‌بینی جوانء قه‌شه‌نگ ء خاوێن، گیانم دهفرِی، له‌به‌رده‌رگای دادگا كاتێكى خۆش ئه‌وانه‌ی گوزه‌ریان ده‌كرد ده‌مبینى، هه‌ر له خۆم ده‌پرسی، بۆچی ئازاد نیمه. له‌به‌رده‌م ده‌رگای لێكۆڵه‌ر كچێك دانیشتبوو.
كچه‌كه دهیرِوانیه پاسه‌وانه‌كانی چهكدارو دهیرِوانیه من، چه‌ند كچێكی جوانبوو، به كچی پلكم ده‌چوو، ده‌مویست له‌گه‌ڵی قسان بكه‌م. یه‌كه‌م جار بۆ پاش ده‌ستگیر كردنم له‌گه‌ڵ كچێك له‌م نزیكییه روبهرِووبم، پاسه‌وانه‌كان چاویان لێ بوو، ده‌ستم كرده به یرهم تابهپاره ئارامیان كه‌م، بینیم ته‌نیا" ژیتونی" به‌ندیخانه‌یه له بهیرهمه"
چۆنكه لێره پاره‌مان نادهنێء له جێگای ئه‌و پارچه ئاسنهمان پێده‌ده‌ن كه له ووشه‌ی فه‌رانسى(ژیتونه) له‌زمانی خه‌ڵك (ژیتون) بووه، ده‌رگای ژووری لێكۆڵه‌ر كرایه‌وه ء پیره‌مێردێك پێى گوتم " وه‌ره ژووره‌وه" خه‌ونی كه ده‌مه‌وێت بگێرِمهوه چه‌ند رۆژ دواى رۆیشتن بۆ لای لێكۆڵه‌ر، رووی داوه به‌ڵام پێشتر ده‌بێت من داوایه‌كی ترم گوتبێت، ئه‌ویش نیسبه‌ت به شه‌وانی ئێمه به‌ند كراوه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتمان رابوێرین، شه‌وان هه‌ركه‌سێ شتێك بزانێت بۆ وانه‌ی دی بگێرَتهوه، له‌نێوان ئێمه دكتۆر‌و لیسانس زۆره، ئێمه دكتۆری پله یهكء مافپه‌روه‌رو ئه‌ندازیارو هه‌موو جۆره مرۆڤمان لهناوبهندیخانهی سیاسی هه‌یه، شه‌وان هه‌ریه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تێكی خۆی باس ده‌كات، چی بكه‌ین؟ ئه‌وان كتێبمان پێ نادهنء ده‌یانوێت به‌م رێگایه به زۆرداریء لێدان له‌گه‌ڵ زانستء پێشكه‌وتن شهرِ بكه‌ن، ئێمه‌ش له شاردنه‌وه‌ی كتێبی قه‌ده‌غه‌كراو به‌م رێگه‌یه شتێك فێری یه‌ك ده‌كه‌ین. زۆر به‌ی ئه‌مانه به‌زمانی ساده‌نه، به‌جۆرێك كه ئه‌وانه‌ی زانیاریان نیه ته‌واو بێ به‌هره نامێنن، ده‌نا ئه‌وه‌ی كه له ژیان ئه‌وه‌نده ره‌نجی كێشاوه كهبهشهو نشینى به‌ندكراوان خۆزگه‌ی ده‌خواست، هه‌ر له‌بیر ده‌كات كه گواستنه‌وه‌ی دانیشتنیان به‌ده‌نگی زنجیره به‌ڵی، كاتێك كه‌سێكیش بیه‌وێت، خواستێكی سه‌رنج راكێش له‌ژیانی خۆی بهچیرِۆك ده‌لێته‌وه، شه‌وێك یه‌ك له‌ئێمه ئه‌م پرسیاره‌ی له‌هه‌موو كرد:" گووتی شه‌وی یه‌كه‌م كه هاتیه ئازاد كردن، چی ده‌كه‌ی؟" زۆربه‌ی و‌ڵامیان ئه‌مه‌بوو كه ده‌رۆینه‌وه ماڵ، لای دایكء باوكء براو خۆشكء ژنء منداڵمانء ئه‌مه‌یان به‌گه‌وره‌ترین خۆشبه‌ختی ده‌زانی، یهكێَك گووتی:" من مال ء منداڵم نییه‌ء نازانم چی ده‌كه‌م" . یه‌كێكی تر گووتی من به‌سه‌ر خۆشى دهرِۆمهوه مال" یه‌كێكی تر گووتی" من دهرِۆم گوآ لهقهوان دهگرمء دهخۆمهوهء ده‌گریێم" یه‌كێك گووتی: دهرِۆم ژن دههێنمء تایه‌ك ههفتهلهماڵهوه ناێمه ده‌ره‌وه، چه‌ند ساڵ ده‌بێت بێجامه لهپێمه، چه‌ند رۆژیش زیاد"
زۆریش و‌ڵامیان نه‌ئه‌دا، ته‌نیا" م" پاشان ته‌نیا مام له‌گه‌ڵ ئه‌و لێم پرسی: تۆ راستی نه‌تگووت شه‌وی یه‌كه‌م كه ئازاد كرای چی ده‌كه‌ی؟" گوتی" من نازانم بۆ كوێ دهرِۆم چی ده‌كه‌م، له‌سه‌رئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه كه دایكم له تهورێزبێت یان لێره بێت ئه‌گه‌ر لێره بێت ده‌چمه‌لای ئه‌گه‌ریش پاره‌م هه‌بێت ده‌چمه ته‌ورێز.
به‌ڵام حه‌زم لێیه دایكم لهكۆآ بێت كچی پورمیش له‌وێ بێت" ئه‌و كات زانیم كه باوكی كارگه‌ری كونسوڵخانه‌ی ئاڵمان له ته‌ورێز بووه‌و پاشان ئه‌ندامی به رێوبهرایهتی كانزاكان بوو به‌ڵام نه‌خوێنده‌واره، له بچووكی كچی پوریان كردۆته ده‌زگیرانی، وێنه‌ی كچی پووری له‌گیرفانى بووه‌و من زانیم كهشێتى ئه‌و كچی پووری بووه، چونكه له منداڵی پێی گرتبوو كه‌من تۆم خۆش ده‌وێت به‌مه‌رجێك وه‌ك مناڵانی تر نه‌بى.....ئه‌ویش ده‌یویست له‌گه‌ڵ خهلكیتر، جیاوازی هه‌بێت، ئێستا راستی له‌خه‌ڵكی تر جیاوازی هه‌یه.
ئێستاش له‌یادی كچی پوریتی، له رسته‌كه‌دا ئهورۆژانی ئێستای پێوه دیار نه‌بووه، به‌ڵام بێگومان لهتاریكیء بوونی هه‌بوو، ئه‌و ده‌یخواست چاوه‌كانیشی له گه‌ڵ كه‌سانیتر جیابێت، ته‌نی سوپی ده‌هێناو له‌شوێنی كل چاوی پێ ره‌ش ده‌كرد، بژانگهكانی پێكوهدهنا، سه‌یری رۆژی ده‌كرد ده‌یپرسی ئایا چاوه‌كانم جوان بووه؟ چه‌ندی ئێمه پێمان ده‌گووت چاوه‌كانت به‌م كاره له‌ده‌ست ده‌ده‌ی، پێمان پێده‌كه‌نێ، ئه‌م پێكهنیینهی بو كه ده‌یگوت غه‌می بهندكراویت دهرِهوێنمهوه، هه‌تا نووسینی وای ده‌نووسی كه جیابوو له‌گه‌ڵ هه‌موو، شێتى ئه‌و له رۆژانی تایبه‌ت زۆرتر بوو.
گوڵی دهكردو كاتی كه‌له ته‌ورێز بۆی شیرنه‌مه‌نی یان كاغه‌زیان ده‌نارد كاتی وه‌ڵامی بۆ ده‌هات كه‌له ته‌ورێز شتێك هاتووه كه به گراوی به‌ده‌ستی ده‌گه‌ییشت، چه‌ند رۆژ درێژه‌ی ده‌كێشا، پۆستی ده‌نارده به‌ندیخانه له به‌ندیخانه پۆستیان ده‌برده به‌شی سیاسی، له‌وێ لێكۆڵینه‌وه‌ی لهسهردهكراو ده‌یان گێرایه‌وه به‌ندیخانه‌و"م" له‌م كاته چونكه له‌گه‌ڵ هه‌موو جیابیت خۆی جوان دهكردو جلی سه‌یری له‌به‌ر ده‌كرد، كهمترقسهی ده‌كرد، به‌ڵام ترسناك پێده‌كه‌نی، له‌م پێكهنیینانهی كهموی له‌شی مرۆڤیان راست ده‌كرده‌وه پاشان چاوه‌كانی ئارایش ده‌كرد، ئه‌م ئارایشه‌ی چاوی كهبۆمنی گێرایه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|