
07-05-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بشی 2
ده‌یگوت خه‌ونم دیت كه چاوه‌كانم ده‌بریسقان، وه‌كو ئه‌وه‌ی لایتی دوو ئۆتۆمبێل له‌چاوم كه‌وتبێته كار، له خه‌ودا چاوه‌كانم تاسی مه‌تریان رۆن ده‌كردو راسته له به‌ندیخانه‌مه به‌ڵام له ده‌روازه‌ی قه‌زوین راده‌بوردم، منداڵه‌كان لێم ده‌ترسانء لێم هه‌لده‌هاتن نزیك جاده‌ی سه‌عدی رۆنایی چاوی من چاوی خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كانی كوێر كرد، به‌جۆرێك كه‌نزیك بوو شوفێرو ئۆتۆمبیله كه بكه‌ونه ناو دۆڵی لای جاده‌ی سه‌عدی بوو پله‌داری شاره‌وانى منى گێرِایه‌وه شه‌قامی (شاهپوور) ی ته‌ورێز، ده‌یویست بمباته ناو باغێك، توانیان به‌ده‌ستی پیره‌مێردێكم بسپێرنء ئه‌و پیره‌مێرده منی برده ناو باغء منی له‌ده‌رگایه‌كی بچووك برده ناو خانوێكی گه‌وره كه په‌یژه‌كانى بۆ لای سه‌ره‌وه بوو، پیره‌مێرده‌كه ده‌یویست من بباته ژورێكی بچووك كه‌له وێ ده‌نگی ئاشنابه گوێم ده‌گه‌یشت، كه سێك به‌تورِه‌یی به‌منی گووت:" تۆ كه ده‌زانی ئه‌مه له‌هاتوو چۆدا نییه" منیان برده ژوورێكی تر كه‌وه‌ك ژووری چاوه‌رِوانیه، له‌وێ زۆر چاوه‌رِوان بووم، ده‌مویست پاره‌یه‌ك بده‌مه پیره‌مێرده‌كه چونكه هه‌ستم كرد كه چاوه‌رِوانی پاداشتی هه‌یه، پاره‌ی زه‌ردم زۆر له به‌یره‌ی بوو....بۆ من پاره‌ی زه‌ردو سپی جیاوازی نه‌بوو، هه‌ندێك پاره‌م پێدا.
هه‌موو له‌چاوی منیان ده‌رِوانی، شتێكی سه‌یر یان بۆ من دائه‌نا، له‌هه‌مان كات كچێك كه ده‌مء چاوی ئاشنا‌و له شێوه‌ی بووكه لاستێك بوو، هاته پێش ده‌رگای ژووره‌وه. هه‌رچی بیرم كرده‌وه، نه‌مناسیه‌وه، به‌ڵام بینیم زمانم گیرا، گوتی:"تۆ هاتووى بابی من ببینی، ده‌زانم ده‌ته‌وێت خوازبێنی من بكه‌ی، ئێمه چاوه‌رِوانی ئێوه‌ین"
من نه‌هاتبووم كه‌سێك ببینم، به‌ڵام به‌دوای رۆیشتنم، باوكی پیره‌مێردێك بوو له‌شێوه‌ی باوكی من، به‌ڵام جلكی ژه‌نراڵه‌كانی ئه‌ورِوپایی له‌به‌ر بوو، دایكیشی وه‌ك بوكه لاستیك به‌پێ ده‌چوو، ده‌یگوت ده‌مه‌وێت خیانه‌ت له‌گه‌ڵ كچی پورم بكه‌م، دایكء باوكی له‌گه‌ڵ من قسه‌یان ده‌كرد، نازانم بۆچی سگیان به‌من ده‌سووتا، منیش نزیك بوو بگرێیم به‌یادم هات كه‌ئه‌گه‌ر بگرێیم بریقه‌ی چاوم تێك ده‌چێت، گومان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ری دڵسۆزی ئه‌وان ئه‌مه‌بوو، كه‌من به‌ندكراوم چه‌ندین ساڵه له به‌ندیخانه‌به‌سه‌رم بردووه، هێشتا هیچم لێ دیار نییه، كچه‌كه گووتی: " ژیان بێ تۆ بۆ من ناێته قه‌بوڵ كردن، چاوه‌كانی تۆ ده‌بروسكێته وه زۆر جوانن، به‌ڵام تاكه‌ی من چاوه‌رِوانی تۆ بم، 10 ساڵ باشه به‌ڵام دوباره دورت ده‌كه‌نه‌وه" به‌ڵام له‌ناكاو هه‌موو شت تاریك بووه.
یه‌كێك له به‌ندكراوی سیاسی هاته لام پێمی گووت:" من چاوم دێشیتء نه‌خۆشى گرتووه‌و 10 ساڵی دى ئه‌م ئێشه به‌رده‌وام ده‌بێت" گووتم:" چاوه‌كانم ژان ناكه‌ن "
گووتی:" بۆچی چاوه‌كانی تۆ ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دیارنیه كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه هه‌ركه‌س چاوی ژان بكات "سفلیسس"واتا نه‌خۆشى هه‌یه!" ئه‌و كاتی من له‌خه‌و هه‌ڵسامه‌وه" ئه‌م خه‌ونه‌مان نه‌توانی له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه بزانین چیه، بێجگه له‌وه‌ی كه بڵێین رۆنایی نیشانه‌ی خۆشبه‌ختیه‌و خۆشبه‌ختی به‌ندكراوان ئازادیانه، به‌ڵام " م" چاوه‌رِوانی ئازادبون نه‌بوو، كۆتایی زستان ئه‌م خه‌ونه‌ی دیتء چه‌ند رۆژپاشی، پشتی یه‌ك سالء نیو راوه‌ستان له‌به‌ندیخانه، كاتێك به‌رێوه‌به‌ری به‌ندیخانه سۆزی دایه ئێمه كه له‌م نزیكانه مانگی جارێك به‌ئازادی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌تان یه‌كتر ببینن به كوششی من كه‌بۆتانم كردووه، ئیتر " م" وایزانی ئه‌مه له‌رێگای خه‌ونی ئه‌و هاته ئاراوه‌و له چاوه‌رِوانی دایكء كچی پوری خۆی ئارایش ده‌كرد به چاوه‌كانی یاری ده‌كرد، به‌ڵام به‌هاریش هاتء ئێمه كه‌سی خۆمان نه‌دیت، به‌هارو هاوینء پاییزو زستان بۆ ئێمه چ جیاوازی هه‌یه، هه‌ر رۆژێك وه‌ك رۆژانی تره، مه‌گه‌ر كه بڵێین له هاوین گه‌رماو گه‌نی بوونى، ئێمه ناتوانی خۆت رابگریء له‌زستان سه‌رما له‌شی به‌ندكراوانی رِووتی ده‌له‌رزاند، له‌و كاته‌و ئێمه‌یان له به‌ندیخانه‌یه‌ك بۆ به‌ندیخانه‌یه‌كیتر بردء وه‌زعی ئێمه‌یان باشتر كرد، به‌ڵام" م" هێشتا زۆر تر له‌پێشان خۆی له‌خه‌ڵك دووده‌كرده‌وه، كه‌متر قسه‌ی ده‌كرد، دیاربوو كه‌شتێك له‌ناخی باری گران كردوه‌و ده‌یره‌نجێنێت، كاتێك تورِه ده‌بوو، پێده‌كه‌نی، به ترسناكی پێده‌كه‌نێء ده‌یگووت:" من ئازار ده‌كێشم، له دیتنی ئێوه ئازار ده‌كێشم" له راستیشدا وابوو، له‌هه‌موو شت بێزاربوو، رۆژێك پێمی گووت: چ قازانجی هه‌یه كه دایكء باوكم بۆ ده‌ستگیركردنی من له‌ئازارن، من له‌وانیش بێزارم، قه‌ت دڵم به‌كچی پورم ناسوتێت، ئه‌ویش تاوانباره كه ره‌نج بكێشێت"
هه‌ستێكی ره‌شبینی به‌سه‌ری هاتبوو، زیاتر له‌گه‌ڵمان كاری نه‌ده‌كرد، رۆژێك ئێمه دانیشتبووین، په‌یكه‌رمان رێك ده‌كرد، پاسه‌وانێك هاتء گوتی:" یا الله" خرِكه‌نه‌وه، به‌رپرس ده‌یه‌وێت بێت" ئێمه گوتمان " ئه‌مه كه قه‌ده‌غه‌نیه، گوتی، باشه به‌رپرسیش ببینێت" دوایی گوتی:" زۆر قسه نه‌كه‌ن، زوبن خرِكه‌نه‌وه، برِۆنه حه‌وشه‌وه" ئاماده‌بووینء ده‌مانویست دووقرانی بده‌ینێ كه ئێشی پێمان نه‌بێت، ئه‌وه پێنج ریالی ده‌ویست" م" كاره‌كانی به‌جێ هێلاورۆیشتء زیاتر له په‌یكه‌رسازیش به‌شداری نه‌كرد، شه‌وان له‌كونجێك داده‌نیشتء قه‌ت قسه‌ی نه‌ده‌كرد، كاتێك به‌ندكراوانی سیاسی له‌بن پاڵه په‌ستۆء غه‌می به‌دبه‌ختی خانه‌واده‌یی بوونء دایكی یه‌كێك یان منداڵی ده‌مردو كه‌س نه‌یده‌توانی سه‌ردانیان بكاتء هه‌موو بگریابانایه" م" پێده‌كه‌نی قاقای ده‌كرد به‌جۆرێك كه هه‌موو لێی بێزاربوون ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه جۆرێكی به‌دبه‌ختی بوو به‌ڵام ئێمه ببوینه پۆلا له‌ئازارو هه‌موو به‌دبه‌ختیه‌كان راهاتبووینء ئۆمێدمان هه‌بوو كه به‌ڵكو وه‌زعی" م" باشتربێت، تا ئه‌وه‌ى پاش چه‌ند مانگ سه‌ره‌دانمان ئازاد كرا.
سه‌ردانی به‌ندكراو له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستانیان گرنگی ئه‌م راستیه ته‌نیا به‌ندكراو ده‌زانێت بێگانه‌له به‌ندیخانه كه‌وتوو ده‌زانێت. رۆژی سێ شه‌ممه سه‌ردانی ئێمه‌یه‌و رۆژی هه‌ینی، رۆژی جه‌ژن، رۆژی خۆشی ئێمه‌یه، ئێمه وه‌ك مناڵ به كه‌یفین، هه‌موو رۆژه‌كانی هه‌فته چاوه‌رِوانی رۆژی سێ شه‌ممه‌ینه، كه‌له‌چوارشه‌ممه، تێده‌په‌ریت، باشه، پێنج شه‌ممه كه شه‌وی هه‌ینی یه‌و چ نیه، ئه‌و شه‌ممه‌گه‌یشت، هه‌فته ته‌واوبوو ده‌زانینء له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌یف ده‌كه‌ین تا رۆژی سێ شه‌م بێت. هیچ كات كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ش وه‌ك ئێمه خۆشحاڵ نیه، ردێنمان ده‌تراشی، جلی باشمان له‌به‌ر ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانمان براده‌رانمان دێنه دیتنمان، ئه‌وان ئازادن چونكه ئێمه له بیری ئازادی ئه‌وان بووین.
كه‌وتوینه به‌ندیخانه، ئه‌وان بۆنی ئازادیمان بۆ دێنن، ئه‌وان ئازادنء ئێمه به‌ندكراو.....ده‌سته‌ڵاتدار ئێمه‌ی له‌خۆی دووركردوه، ئێمه‌ی له‌جه‌رگی خۆى ده‌ركردووه ئێمه‌یان له‌دژی به‌رژوه‌ندی خۆیان زانیوه، به‌ڵام هێشتا له كۆمه‌ڵگا مرۆڤی میهره‌بان هه‌یه، دێنء ئێمه ده‌بینن، سۆزمان پآ ده‌ده‌ن كاتێك ئێمه ده‌توانین بزانین كه چ هه‌ستیان هه‌یه بۆمان، ئه‌گه‌ر به‌خت له‌گه‌ڵمان بێت ده‌توانین ماچیان بكه‌ین....ئای له‌م رۆژه‌ی كه به‌وشكه سه‌ره‌تایه، به‌وه‌یكه كه‌سمان خۆشحاڵ بوون، كه‌سێك نه‌ما سه‌ره‌دانمان نه‌كات، دوو مانگ سه‌ره‌دانمان ئازاد بووء هیچ كه‌س بۆ دیتنی "م" نه‌هات، به بۆچوونی من شێتاتی راستی" م" كه ئه‌مرِۆ به‌م وێنه‌یه ترسناك بووه‌و پێكه‌نینی له‌شی مرۆڤى ده‌ڵه‌رزاند، له‌و رۆژه‌وه ده‌ستی پێكردوه كه كه‌س سه‌ردانی نه‌ده‌كرد، "م" له‌و رۆژه‌وه ئیتر له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س په‌یوه‌ندی پچراند، ئێمه حه‌وشێكی گه‌وره‌مان هه‌یه كه ئه‌گه‌ر باران بێت بۆ خۆمان لێى پیاسه ده‌كه‌ین. "م" زیاتر له ژووره‌وه ده‌رنه‌ده‌هات.
ته‌واوی رۆژ له‌كونجێكی ژووردا داده‌نیشت، به‌رده‌وام سه‌یری لادیوارێكی ده‌كردو ئه‌گه‌ر كه‌س له ژوورنه‌با له‌گه‌ڵ خۆی قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ندێك جاریش پێده‌كه‌نی، به‌ڵام تا ئێستا وابه‌ترس پێنه‌كه‌نیه، نوێژی ده‌كرد، كتێبی مه‌زهه‌بی ده‌خوێند، شه‌و رۆژ ته‌نیا جه‌مێك نانی ده‌خوارد، نوێنی خۆی له‌سه‌ر ته‌خت ده‌هێنا خواره‌وه‌و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌خه‌وت، مانگێك ته‌واو به‌ته‌نیا به به‌تانیه‌ك به‌رووتی له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نیشتء به ئێمه هه‌م ژووره‌كانی گوتبوو كه له‌گه‌ڵی قسه نه‌كه‌ین، ده‌یویست برِواته ژووری تاكء به‌رێوه‌به‌ر بڵێت. ده‌یگووت له ژووری تاك ئێوه نینه‌و من ئارام ده‌بم. له‌وێ دوژمنء به‌رێوه‌به‌ری به‌ندیخانه، شیش‌و، سه‌رماو ته‌رِاتی، تاریكی له‌به‌ر حه‌سه‌ن قه‌سابء عه‌باس كه‌بابی بته‌وێتء نه‌ته‌وێ ده‌بنه دۆستی من. ئێمه پشتگیریمان كردوو نه‌مان هێلاء سۆزماندا كه‌زیاتر كه‌س كاری پێی نه‌بێت، ئه‌ویش له ژووره‌وه ما‌و به‌كاری خۆی سه‌رگه‌رم بوو.
كه‌س ئیشی پێ نه‌بوو، شه‌ونشینى ئێمه له‌ده‌ست چوو، ئێمه هه‌موو دڵمان پێوه‌بوو خودای نه‌خواسته نه‌خۆش كه‌وێت. شه‌وان ئێتر نه‌ده‌نووست، راستی دووسێ شه‌و تا به‌یانی نه‌ده‌نووست، له 72 كات ژمێر ده‌بێت 4 تا 5 كاتژمێر نوستبیت، ده‌یویست به شوێنێكی گه‌وره بگات به قسه‌ی خۆی گه‌یشت. خۆ رێك كردن ده‌ست له‌خۆدانی به‌شتێكی زیاده ده‌زانی، به بۆچوونی ئه‌و ئه‌مانه شتێكن كه ده‌توانیت چاوپۆشی لێبكات. ده‌یگووت " له مێشكم رادیۆ دانراوه كه‌ده‌توانم، له‌گه‌ڵ =جمبردیء هیتله‌رو رۆزفیلتء ستالین قسه بكه‌م.
ده‌یگووت ئه‌وانه گوێم لێده‌گرنء هه‌رچی بڵێم، هه‌واڵگیری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن" له‌پێش خۆی بۆمان قسه‌ی ده‌كرد، بۆ نموونه ده‌یگووت" تا لافاوى خوێن هه‌مووى نه‌گرێته‌وه، كاتی ئازادی ئێمه نابینێت" به‌ڵام تۆ تا چه‌ند رۆژێكی تر ئازاد ده‌كرێی، بۆ من له‌رێگای رادیۆ ده‌نگء باس هاتووه" .
ئه‌گه‌ر قسه‌ی دروست ده‌رده‌كه‌وت، ئه‌گه‌رێكی بۆ ده‌دیته‌وه، بۆ نموونه ده‌یگووت: بیر نه‌كه‌وه به‌ربوونی تۆ له‌ده‌ستی راستیه له‌ده‌ستی لێكۆله‌ره.
ئه‌وانه‌ی دی نه‌سه‌ری پیازن نه بنی پیازن. قسه‌یان قه‌ت ئاو ناخواته‌وه به‌ده‌ستی په‌رپرسی شاره‌وانی نه‌به‌ده‌ستی شایه.....له‌مه چێتره‌كان داوای به‌ربوونی تۆیان له‌من كرد، منیش فه‌رمانم دا، به‌ڵام تۆ خۆت كارێكی خراپت كردووه به‌ربوونت تا چه‌ندین هه‌فته هاته پاش خستن" زۆرترین خه‌ڵكی لای خۆى ئازاد ده‌كردو، ئه‌وانه‌ی كه خۆشیانی نه‌ده‌ویست پیانی ده‌گووت:" تۆ ده‌بێت له سێداره بدرێى، به‌ڵام من لێت ده‌بوورم، گووتی ئه‌م شه‌و له‌سه‌ر تۆ له‌گه‌ڵ شاهنشا قسه ده‌كه‌م، كه‌تۆ هه‌تا هه‌تا له‌به‌ندیخانه بمێنییه‌وه" رۆژێك گوتی كه له رێگای رادیۆ له‌نده‌ن هه‌واڵم بۆ هاتووه كه حه‌زره‌تی (ساحب الزمان) له‌م نزیكانه دێته به‌ندیخانه. كاتێك كه قه‌ت قسه‌كانی دروست ده‌رنه‌كه‌وتبا، ده‌یگووت " رادیۆی من باش كارناكات، چاوه‌كانی من لایتی ئه‌م رادیۆیه. ده‌بێت میزانی بكه‌م، ده‌بێت به‌ندیخانه زانیبیان كه له‌مێشكی من رادیۆ هه‌یه‌و تێكیان داببَتء به چاوه‌كانی كه‌ندو كۆی ده‌كرد، رۆَژێك نرێنه‌كی ترسناكی دا، منء ته‌واوی به‌ندكراوان له‌خه‌و راپه‌رِین، من ئه‌وه‌ی كه دیتم باوه‌رِم نه‌كرد. له شوێنی "م" ده‌تگووت كونده‌به پۆپه‌ك له گونجی ژوور دانیشتووه بێ شۆرت به‌رووتیء ده‌یرِوانیه من. ئه‌م سه‌روبه‌ره‌ی منى ترساند، چاوه‌كانی منی ترساند، هه‌موو بژانگی خۆی هه‌ڵقه‌ڵاندبوو، هه‌مووى كێشا ژوری ئێمه هه‌ندێك دوو پاسه‌وان هاتنء وایانزانی دوو كه‌س به‌شه‌ر هاتوونه‌وه هه‌ر چ نه‌بێت دوو قران بۆ وانیش تێدایه.
به‌ڵام "م" پێكه‌نیء له‌شی ئێمه‌ی هه‌موو له‌رزاند، ئه‌و كات گوتی ئێوه پاسه‌وانه‌كان چیتان له‌گیانی من ده‌وێت؟ زیاتر رادیۆم باش كار ده‌كاتء هه‌ر ئێستا به‌منیان گوت كه هه‌فته‌ی دادێ دایكتء كچی پورت دێنه سه‌ردانت" له‌هه‌فته‌دا دیسان ئارام بوو، خۆى ئاماده ده‌كرد كه دایكء كچی پوری ببینێت، ئێمه ئاماده‌مان كرد كه برِواته حه‌مامء جله‌كانی بگۆرِێتء كه‌مێك زیاتر خواردن بخواتء به ئومێدی ئه‌وه بوو له‌دایكء كچی پوری ببینێت، ئه‌م رووداوه ئی رۆژی سێ شه‌ممه بوو، دووباره‌كه‌س بۆ دیتنی نه‌هات. ته‌نیا ئێمه به‌كه‌سی خۆمان گووت كه‌به‌ماڵیان بڵێن تا بێنه سه‌ردانیء ببینن، هه‌فته‌ی دیش كه‌س نه‌هات. باری ده‌روونی زۆر له‌ده‌ستمان ده‌رچوو، هه‌مووش ئه‌مه‌ی ده‌گوت رادیۆ باش كارناكات. شه‌وان دووباره هه‌ڵده‌ستاء ده‌كه‌وته گیانی چاوه‌كانی تا بتوانیت له‌گه‌ڵ كچه پۆری په‌یوه‌ندی بكات. "م" زیاتر له نێو ئێمه دانیه، بردیان. یه‌كێك ده‌به‌ن بۆ ژووری تاریك، یه‌كێك ده‌به‌ن داركاری ده‌كه‌ن، یه‌كێك ده‌به‌ن له سێداره‌ی ده‌ده‌ن، یه‌كێك دوورده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه تێنه‌ده‌گه‌یشتین كه ئه‌وان بۆ كوێی ده‌به‌ن ده‌بێت "م" بۆ نه‌خۆشخانه ببرێت. به‌ڵام هیچ گۆرِان له‌ژیانی ئێمه نیه...
به‌یانی زوو به‌لێدانی قایشى پاسه‌وانه‌كان هه‌ڵده‌ستێنه‌وه، كه‌مێك خوڵ ده‌خۆینء ده‌رِوینه حه‌وش، تا نیوه‌رِۆ دێینه‌و ده‌چین. نانی ئێواره ده‌خوێنء دووباره له هۆڵ هاتووچۆ ده‌كه‌ین، شه‌و له دۆریه‌ك كۆده‌بینه‌وه...سازی به‌دبه‌ختی خۆمان دووباره گوێ لێده‌بێته‌وه. دیسان به‌یانی دێته‌وه، دیسان شه‌و، هێشتا هیچ له پاشه‌ورۆژه‌مان دیار نیه، پاسه‌وانه‌كانی دیسان ده‌رگای ئاسنی ئێمه لێك ده‌ده‌نه‌وه، پاسه‌وانێك رۆژانه جارێك چ نه‌بێت له‌خۆوه راسته‌وخۆ خۆیان ناراسته‌خۆ شه‌رمان پیده‌فرۆشن، پاسه‌وان.
ئیتر له ئاگرء ئاوگۆشتی به‌ندكراوان بۆخۆیان سه‌یران دروست ده‌كه‌ن. خاوه‌ن پایه‌كانى به‌ندیخانه له‌رۆژی سێ شه‌ممه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌رگا داده‌نیشنء یه‌كیان له‌پشت په‌نجه‌ره‌ء كه‌سانی كه دێنه سه‌ردانمان. ده‌یان هێننه‌ژوور هه‌ریه‌كه وه‌ره‌قه‌یه‌ك له‌ده‌ستیانه‌بۆ هاتنه ژووره‌وه..ئه‌م وه‌ره‌قانه پله‌داره‌كان له ژووره‌وه له خزمء كه‌سانمان ده‌ستێنن، ده‌ده‌نه ده‌ستی (ئه‌سكه‌نده‌ره‌دز) ئه‌سكه‌نده‌ره دز به هاواركردن بانگمان ده‌كات. ء ده‌چینه لای كه‌سانمان.
ئه‌مرِۆ زوو بانگیان كرد ناوی" م" یانیش هێنا، گوتمان له‌وانه‌یه بردوویانه‌ته نه‌خۆشخانه، كاتژمێرێكء نیو پاشی دوكه‌س هاتن كه مه‌ئموری به‌ندیخانه‌بوونء جلء به‌رگوشتی ئه‌ویان كۆكرده‌وه‌و بردیان چینه‌بوو، یه‌ك كتێبى دوعا ء یه‌ك به‌تانی، یه‌ك مه‌سینه‌و پارچه‌یه‌ك له‌وێنه‌ی كچی پوری.
ئایا كه‌س بۆ بینینى هاتبوو، یان ناویان له ده‌فته‌ری به‌ندیخانه به‌یه‌ك جاری ره‌ش كرده‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|