
07-13-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتیمان
پێشكه‌شه به پیاوه جوانه‌كه‌ی نیشتیمان(عه‌بدلله په‌شێو)
ئه‌و دێته‌وه ده‌ستی مناڵی ئه‌گرێ
كه‌نوقمه له بێمروه‌تی ڕۆژگاردا
جانتاكه‌ی تژیه له‌هاڵاوی غوربه‌ت و
ئه‌و فرمێسكانه‌ی له‌دوری یارو
دوری له‌هه‌واردا ڕشتونی
ئاشنایه‌تی ئه‌و له‌گه‌ڵ گریاندا له‌یه‌كه‌م شه‌وی سه‌فه‌ره‌وه ده‌ست پێئه‌كات
دابڕانیشی له‌گه‌ڵ فرمێسكا له‌و ساته‌وه‌دێ
ئێواره‌یه‌ك له‌ناو دڵته‌نگیا نیشتیمانی جهێشت
ئه‌و ئیتر نایه‌ته‌وه بۆ سه‌یری كورسیه‌شكاوه‌كان
دێته‌وه بۆ سه‌یری باخچه سه‌وزه‌كانی حه‌قیقه‌ت و
له‌وێدا ته‌ماشای شانۆگه‌ریه‌ك ئه‌كات
ئیدی كاراكته‌ره‌كانی یه‌كتری ناكوژن
بۆ رۆژگاره له‌ده‌ستچووه‌كانی ئه‌بێته شیوه‌نگێڕ
دێته‌وه بۆ خۆزگه وه‌ریوه‌كانی پرسه ده‌گێڕێ
دێته‌وه ده‌ست ئه‌كاته ملی نیشتیمان
دێته‌وه مشتێك خۆڵی خاك ماچ ئه‌كات
دێته‌وه گۆڕیك له نیشتیمان ئه‌كرێت بۆ دوای مردن
كولبه‌یه‌ك به‌یادی جاران دروست ئه‌كات
وه‌كو كه‌ناریه‌ك ده‌ست ئه‌كاته‌وه به گۆرانیه كانی عاشق بوون
كه‌یار ده‌گه‌ڕێته‌وه نیشتیمان دڵی ته‌نگ نیه
شه‌قامه‌كان مه‌خزه‌نه‌كان له‌دڵی یه‌كتریدا خاڵی ناكه‌نه‌وه
دیواره‌كان گۆرانی ناڵین بۆ سێبه‌ره‌كانی یه‌كتری
كۆڵانه‌كان یه‌كتری گوڵباران ئه‌كه‌ن
نیشتیمان به‌لای لایه‌ی لوله‌ی تانكه‌كان ناخه‌وێت
سپێدان به‌ده‌نگی پاساریه‌كان له‌خه‌و هه‌ڵئه‌سی
ئێواران له‌گه‌ڵ باخچه سه‌وزه‌كان ئه‌چێت بۆ پیاسه
كاتێك كه‌ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌روانه‌كان مه‌رهه‌م ئه‌ده‌ن له‌برینی یه‌كتری
شۆسته‌كان داوێنیان پڕه له‌گوڵی سور
قه‌ره‌جه‌كان ناوله‌پی كه‌س ناخوێننه‌وه
كه‌س خه‌می خۆی له‌دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كانا ناكات به ئاگر
كه‌س له پاڵ برینی نیشتیمانا خه‌و به‌غوربه‌ته‌وه نابینێ
ئه‌و ئێواره‌ی كه‌یار ده‌گه‌ڕێته‌وه
گۆڕستانه‌كه‌ده‌بێت به گوڵستان
دڵی شاریش ئه‌بێت به‌چراخان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی چه‌رمه سه‌ری بداته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی فرمێسكی سه‌رگه‌ردانی بسڕێ
بۆ ئه‌وه‌ی په‌پوله‌كان به‌ڕیشی سپیه‌وه جگه‌ره نه‌كێشن
ده‌چێته میحرابی خاك و سوژده بۆ شه‌هید ده‌با
بۆ ئه‌وه‌ی نیشتیمان له‌برینی غه‌ریبیا نه‌مرێت
یار مه‌رهه‌م ئه‌دات له‌دوری نیشتیمان
كه‌یار ده‌گه‌ڕێته‌وه نیشتیمان ئیتر چاوی كزنیه
له‌دوره‌وه بۆنی یوسفه‌كه‌ی خۆی ئه‌كات
له‌دوره‌وه كچه گۆڕ غه‌ڕیبه‌كه‌ی خۆی ئه‌ناسێته‌وه
وه‌كو عاشقێكی تامه‌زرۆ ماچی ئه‌كات
وه‌كو دایك ده‌ستی نازی به‌سه‌ریا دێَنێ
كه‌یار ده‌گه‌ڕێته‌وه نیشتیمان گۆچانه‌كه‌ی فڕێداوه
دڵی ته‌ڕتره له‌بارانی شێتی به‌هار
سپێده‌كان لێوان لێ‌ون له‌گۆرانی پاساری
كه‌یار ده‌گه‌ڕێته‌وه باخچه وه‌كو جاران سیس نیه
ڕۆحی من مه‌راق و بێوه‌فایی پیری ناكات
گوڵه‌كانی چاوه‌ڕوانی وه‌كو جاران هه‌ر بێدارن
ژوره‌كه‌م هاڵاوی ته‌نیاییه‌كی كوشنده‌ی لێهه‌ڵئه‌سێت
من هه‌روه‌كو جاران ئه‌سوتێم
كه‌ئه‌و دێته‌وه
ئیتر دڵی من به دره‌خته سه‌وزه‌كانه‌وه نادرێت له‌خاچ
كه‌یار دێته‌وه باخچه ده‌ستی كانی ئه‌گرێت
بوكه شوشه‌كان به‌ده‌ستی مناڵانه‌وه ناگرین
كونده‌په‌پوه‌كان سه‌ر لوتی خۆیان ڕه‌ش ئه‌كه‌ن
كه‌یار ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاسمان پڕه له‌ئه‌ستێره
وشكه ساڵیه‌كان پڕن له‌تۆزی ئاو
هه‌وا پڕه له‌نه‌سیمی گیا
نه‌سیم پڕه له‌عه‌تری گوڵ
گوڵ پڕه له‌عیشقی سور
هیچ كۆڵانێك تاریك نیه
كه‌یار ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ربه‌ده‌ری لێره نیه
ئه‌و ئێواره‌ی كه‌ئه‌و دێته‌وه به‌چه‌پكێ گوڵی سوره‌وه ده‌وه‌ستم
خوڵ به‌گریان و پیكه‌نینه‌وه باوه‌شی پیا ئه‌كات
ئیتر بیر له‌و شه‌وانه ناكاته‌وه له‌غوربه‌تا شیعری بۆ نیشتیمان ئه‌نوسی
شه‌وه‌سارده‌كان ڕۆحی بۆ نیشتیمان ئه‌سوتینێ
په‌ڕه‌ی گوڵ ئه‌خاته سه‌ر برینه‌كانی
به‌باڵی په‌پوله باوه‌شێنی ئه‌كات
سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ی پڕ ئه‌كات له‌گوڵی نه‌عنا
ئه‌و ئێواره‌ی كه‌یار دێته‌وه
كێلی گۆڕه‌كانی نیشتیمان له‌مناره‌كانی غوربه‌ت جوانترن
دێته‌وه كڕنۆش بۆ خاك ئه‌بات
بۆ دواهه‌مین جار مشتێك خۆڵی خاك ئه‌كاته ناو ده‌می
كه‌ئه‌و دێته‌وه ته‌نیا كۆتره‌سپیه‌كان ده‌فرن
ته‌نیا فریشته‌كان گۆرانی ئه‌لێن
وشكه ساڵیه‌كان به‌ینیان له‌گه‌ڵ سه‌راب تێك چووه
ئه‌و بۆ دواجار دێته‌وه بۆ سه‌یری باخه هه‌ناره‌كانی گه‌نجی
خه‌می غوربه‌ت دینێته‌وه بۆ نیشتیمان و
ئیتر مشتێك خاكیش نابات بۆ غه‌ریبی
ئیتر په‌پوه‌كان به‌سه‌ر كه‌لاوه‌كانه‌وه نا خوێنن
به‌رسیله‌كان به‌كاڵی لێناكرینه‌وه
لاسكی خونچه‌كان ناقرتێنین
ئه‌و له غوربه‌تا چاوه‌كانی مانگ نابینێ
دێته‌وه بۆ سه‌یری گوڵی ته‌ڕی به‌ر باران
بۆ گوێ گرتن له گۆرانی په‌پوله
بۆ گوێگرتن له‌دار كونكه‌ره‌یه‌ك
ماڵی له‌دره‌ختێكی سه‌وزا دروست ئه‌كات
سه‌یری نازنازی ئه‌و كچانه ئه‌كات حه‌وشه پر ئه‌كه‌ن له‌بۆنی عه‌شق
دێته‌وه بۆ سه‌یری هێلانه‌ی په‌ڕه‌سێلكه
ئه‌و گۆرانیه‌ك ئه‌لێت له‌دیواره‌كانی سینه‌وه
به‌سانایی ئه‌چێته دڵ
من له‌دوره‌وه بانگی لێده‌كه‌م
سه‌رپۆشه‌كه‌ت به‌هیواشی گریبده
باوێنه‌ی گوڵه‌كانی ناوی نه‌ژاكێن
ئه‌و با‌نگم ده‌كا
وای چڵه‌گیاكاكانی نیشتیمان چه‌ند دڵبه‌رن!
موحیبه‌ت لێره چ دڵڕفێنه!
خاك به‌چه‌پكی نیرَگزه‌وه پیشوازی له‌یار ئه‌كات
وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ناوی بووبێت به باخچه
هه‌ناسه‌ی پڕه له‌بۆنی گوڵ
ئیتر من له‌سه‌ره‌تا نامه‌كانما بۆی نانوسم كه‌ی دێیته‌وه؟
ئه‌و له‌هه‌موو نامه‌یه‌كیا نانوسێت
ئه‌م غه‌ریبیه هه‌ناسه‌كانی دیل كردووم
ئیتر من هاوار ناكه‌م وای خودایه
یار به‌دڵته‌نگی سه‌فه‌ر ئه‌كاته‌وه بۆ غه‌ریبی
ئێوه‌ش ناڵێن یار ئه‌تۆرێت له‌ماڵی یار
من ده‌ڵێم چه‌ند جوانه یار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتیمان
ئێوه‌ش بڵێن یار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵی یار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|