
07-15-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
حه‌سه‌ن قزڵجی
حه‌سه‌ن قزڵجی 15/9/1914 - 28/9/1985
نووسه‌رو چیرۆکنووس‌و رۆژنامه‌وان، حه‌سه‌ن قزڵجی رۆژی 15/9/1914 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خوێنده‌واری شاری بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایكبووه.
له ته‌مه‌نی 6 ساڵییه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندن. سه‌ره‌تا له‌لای باوكی‌و دواتر له‌لای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی فه‌وزی‌و مه‌لا ئه‌حمه‌دی تورجانی زاده خوێندویه‌تی. پاش چه‌ند ساڵ خوێندن بووە بە پارێزگاری شاری مهاباد.
زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌م بلیمه‌ته شاراوه‌ن. جۆری ژیانی تایبه‌تی و سیاسی و كاری نهێنی و ده‌یان ساڵ راوه‌دوونران‌و ئاواره‌یی‌و سه‌ره‌نجامیش گیران و كوژران په‌رده‌یه‌كی نادیاریان به‌سه‌ردا كشاوه.
حه‌سه‌نی قزڵجی یه‌كێك بووه له‌و پیاوانه‌ی رۆڵێكی رووناكبیری و رامیاری باشیان بووه له كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قازی محه‌ممه‌د.
له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا به ناوی نهێنی (ژیر) په‌یوه‌ندی ده‌كا به كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژ.ک)ه‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی ئازادیخواز و روناكبیری تردا.
ئه‌م نووسه‌رو رووناكبیره له گۆڤاره‌كانی (كوردستان، ئاوات، هه‌ڵاڵه) دا نووسینه‌كانی خۆی بڵاوكردۆته‌وه. هاوکات سه‌رنووسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری وێژه‌یی‌و رامیاریی گشتیی (هه‌ڵاڵه)ش بووه كه له ساڵی 1946 له بۆكان‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری كوردستان دا ده‌رده‌چوو.
قزڵجی پاش كۆماری كوردستان وه‌ك زۆربه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران به ناچاری ئاوارە ده‌بێت‌و له باشووری كوردستان جێگیرده‌بێ. سه‌ره‌ڕای ژیانی نهێنی‌و چه‌رمه‌سه‌ری درێژه به نووسین ده‌داو له گۆڤارە‌كانی (هیوا، رۆژی نوێ، نووسه‌ری كورد، به‌یان )دا بابه‌ته‌كانی بڵاوده‌كاتە‌وه. ئه‌م تێكۆشه‌ره له ساڵی 1953 دا به‌بیانوی ئه‌وی خه‌ڵكی عێراق نیه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس-ه‌وه ته‌سلیم به ئێران ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له ده‌رفه‌تێكدا خۆی له ده‌ستی پۆلیسی ئێران رزگار ده‌كات‌و خۆی ده‌گه‌ڕ‌نێته‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه‌و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێ. پاشان خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای هه‌ژار موكریانی له به‌غدا. قزڵجی هه‌ر له به‌غداوه ده‌چێته وڵاتی بولگاریاو له‌وێ له رادیۆی په‌یكی ئێران ده‌بێته بێژه‌ری هه‌واڵی رامیاری به زمانی كوردی.
پاش رووخانی رژیمی پاشایه‌تی ئێران، له ریزه‌كانی حیزبی تووده‌ی ئێران وه‌ك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (مردم) كه به كوردی ده‌رده‌چوو كاریكردوه به‌ڵام ساڵی 1983 حه‌سه‌ن قزڵجی ده‌گیرێت‌و ده‌خرێته زیندانه‌وه. مامۆستا قزڵجی ئه‌و كاته‌ی ده‌ستگیركراوه ته‌مه‌نی 70 ساڵ بووه‌و پاش ئه‌وه‌ی 10 مانگ له ژێر شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونیی دا ده‌بێت، رۆژی 28/9/1985 به هۆکاری نادیار له زینداندا كۆچیدوایی ده‌كات‌و له ژێر چاودێریی حكومه‌ت ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی به‌هه‌شتی زارای تاران به‌خاك ده‌سپێردرێت.
هه‌ر چه‌شنه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ره‌وتی ئه‌ده‌بی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، بێ په‌نابردن بۆ به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی (قزڵجی) و رۆڵی ئەو له‌و پانتاییه‌دا‌و به‌تایبه‌تی له بواری چیرۆكی كوردی دا؛ مه‌حاڵه.
قزڵجی وه‌رگێڕو ئه‌دیب‌و زمانزانێكی لێهاتوو بووه. ده‌یان بابه‌تی ئه‌ده‌بی له زمانه‌كانی فارسی، توركی، بولگاری و عه‌ره‌بی وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی كوردی‌و هاوکات چه‌ندین بابه‌تی زمانه‌وانیی بڵاوكردۆته‌وه. قزڵجی رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له بواره‌كانی چیرۆك، وتار، ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وە بابه‌تی زامانه‌وانیی‌و وه‌رگێڕان دا .
به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی رۆژگار په‌رده‌یان به‌سه‌ر ئه‌م توانایانه‌دا كێشاوه‌و ئه‌مڕۆ قزڵجی زیاتر به كۆمەڵە چیرۆكی (پێكه‌نینی گه‌دا) ناسراوه.
به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی حه‌سه‌نی قزڵجی:
* ئاشتیخوازیی لادێیی و په‌یمانی دوولایی، نووسراوی حه‌سه‌ن قزڵجی و عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، به‌غدا 1959.
* پێكه‌نینی گه‌دا كۆمه‌ڵه چیرۆك، 1972، به‌غدا.
به‌رهه‌می چاپنه‌كراو:
* تیۆری ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕان له بولگارییه‌وه.
* زاراوه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌رگێڕان.
* كورته چیرۆكه‌كانی ئه‌نگیل كارالچیڤ،وه‌رگێڕان له بولگارییه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|