سهلکهو حه‌وزی ماسی
له‌ناو حه‌وزێکی پانکهلهو قوڵا
ماسی بچوک گه‌وره ئه‌جوڵا
مناڵ به‌ده‌وریا به په‌رۆشه‌وه
به‌شادمانی و دڵی خۆشه‌وه
به‌ریز وه‌ستابوون بۆ سه‌یری ماسی
هه‌یان بوو پانکه‌و سووره‌ی ئه‌ناسی
له‌پڕا سه‌لکه‌ی بێ حه‌یاو به‌دخو
وه‌ک بانگرابێ هات و په‌یدابوو
به‌ڕاست و چه‌پا به‌ربووه مناڵ
له‌دواوه یه‌ک یه‌ک ئه‌ی خستن به پاڵ
گه‌لێ منداڵی لهریزا وه‌ستاو
به‌پاڵی سه‌لکه که‌وتنه ناو ئاو
ئه‌وه‌ی وه‌ستابوو مه‌له‌ی ئه‌زانی
مناڵی ئه‌گرت ده‌ری ئه‌هانی
منداڵی ته‌ڕو شپرزه‌و شێواو
برایه‌وه ماڵ به‌نیوه خنکاو
سهلکهش هه‌روه‌کو به‌رزه‌کی بانان
لێی دا‌و بۆی ده‌رچوو به‌بێ سزادان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|