
07-15-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌لکه‌و ئاگر
سه‌لکه خه‌ریکی ئاگر بازیبوو
هه‌میشه دایکی لێی ناڕازی بوو
به‌دزی یه‌وه شقارته‌ی ده‌برد
دای ده‌گیرساند و یاری پێده‌کرد
رۆژێکیان سه‌لکه به‌هه‌لی زانی
که‌س له‌ماڵ نه‌بوو شقارته‌ی هانی
دایکی له حه‌وت کوون شاردبویه‌وه
به‌دوایا گه‌ڕا تا دۆزیه‌وه
چیلکه دوای چیلکه که‌وته داگیرسان
یه‌ک یه‌ک ده‌یسوتاند به‌بێ ڕاوه‌ستان
جار جارێ چیلکه‌ی به‌داگیرساوی
به‌ده‌وروبه‌ری خویا ده‌هاوی
وا رێکه‌وت چیلکه که‌وته سه‌ر پێخه‌ف
گڕی به‌ردایه به‌تانی و چه‌رچه‌ف
په‌رده گڕی گرت ناو ژوور سه‌رانسه‌ر
بڵێسه‌ت ئاگر ده‌بینرا له‌ده‌ر
که‌ل و په‌لی ماڵ وه‌ک کاغه‌زی شڕ
کڵپه‌ی لێهه‌ڵسابو به تێشوی گڕ
گه‌یشته ئاسمان ئاگر و دوکه‌ڵ
خانۆ کڵپه‌ی کرد هه‌روه‌کو مه‌شخه‌ڵ
به هاوار هاوار سه‌لکه‌ی که‌تن که‌ر
ڕای‌کرد بۆی ده‌رچوو تا گه‌یشته ده‌ر
گڕ ئاڵابووه چمکی داوێنی
بۆهه‌ر کوێ ده‌چو که‌وتبووه شوێنی
خه‌ڵک و خوا گرتیان کوژاندیانه‌وه
ئاگری ماڵیان دامرکانده‌وه
سه‌لکه برینی ئه‌و له‌ش سوتانه
ساڵێ هێشتیه‌وه له خه‌سته‌خانه
ئه‌و ساڵه قوتابخانه‌ی له‌کیس چوو
هاوه‌ڵه‌کانی چونه پۆلی دوو
ئه‌م که‌تنه‌ی سه‌لکه ئامۆژگارییه
بۆهه‌موو ماڵێ ئاگادارییه
ئه‌گه‌ر وریان و ئه‌گه‌ر به وێڵن
منداڵ به‌ته‌نها به‌جێ نه‌هێڵن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|