متمانه....
په‌نجا بۆچوون بۆچاندانی متمانه به‌خۆبوون له‌منداڵه‌كه‌تدا ...
فێری بكه چۆن بلێ ( نا ) و له‌چ كاتێكدا ره‌دی شت بكاته‌وه . فێری بكه و بۆی شرۆڤه بكه چۆن گومان وپرسیاره‌كانی ناو ده‌روونی ده‌ربخات و پرسیاری بۆ بكات.
1- پیاهه‌ڵدان بۆمناڵه‌كه‌ت بكه پێش خه‌ڵكی تر.
2- بواری مه‌ده ڕه‌خنه له‌خۆی بگرێت .
3- سوپاسی بكه‌له‌سه‌ر كارێك كه‌ده‌یكات .
4- وه‌ك مناڵ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه وهاوكاری بكه باممارسه‌ی مناڵی خۆی بكات .
5- هاوكاری بكه بابتوانێـت خۆی بڕیار وه‌ربگرێت.
6- فێری مه‌له‌كردنی بكه.
7- له‌یه‌كێك له‌بۆنه‌كانه‌كاندا وه‌ك میوانێكی گه‌وره میوانداری بكه .
8- بۆچوون وڕه‌ئی وه‌ربگره له‌كارێكدا یان چه‌ند كارێكدا .
9- ئه‌وشتانه‌ی منداڵه‌كه‌ت كردوویه‌تی له
له‌گۆشه‌یه‌كی ماڵه‌كه‌تدا دایبنێ و ناوی خۆی لێ بنوسه .
10- هاوكاری بكه بۆده‌سخستنی هاوڕێی باش، چونكه منداڵی ئه‌مڕۆ نازانن چۆن هاوڕێ بگرن.
11- وای لێ بكه هه‌ست به‌گرنگی و لێهاتووی خۆی بكات .
12- جارجار پێكه‌وه وتووێژ بكه‌ن بنه‌مای ئیمان به‌خوا له‌دڵ وده‌رووندا بڕوێنه .
13- فێری چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی ڕه‌ئی یه‌كانی و پێش كه‌ش كردن تێبینی یه‌كانی به‌خه‌ڵكی تر بكه .
14- ڕای بێنه‌له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان وجێ به‌جی َكردنی خاڵه پێویستی یه‌كانی .
15- فێری دانانی بنه‌مای كار‌و ئه‌ركه‌كانی بكات و به‌دواداچوونی هه‌بێت بۆیان .
16- سه‌ره‌تاكانی ( فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی ) فێربكه .
17- وه‌لاَمی هه‌مووپرسیاره‌كانی بده‌ره‌وه.
18- وه‌فاداربه به‌رامبه‌ر ئه‌وبه‌ڵێنانه‌ی كه‌پێت داوه .
19- فێری بكه چۆن هه‌ندێ خواردنی ساده ئاماده ده‌كات .
20- گرنگی دوعا‌و به‌ره‌كه‌تی عیباده‌ت له‌ژیانی مرۆڤدا بۆی ڕوون بكه‌ره‌وه .
21- فێری بكه چۆن له‌گه‌ڵ تیم وهاوڕێ كانیدا كارده‌كات .
22- هانی بده بۆئه‌وه‌ی بتوانێ پرسیاره‌كانی ئاراسته بكات .
23- وای لێ بكه هه‌ست بكات كه‌گرنگه و شوێنی شیاوی خۆی هه‌یه .
24- هۆكاری وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێكتی بۆڕوون بكه‌ره‌وه .
25- له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌دا هاوڕێیه‌تی وهاوكاری بكه .
26- چیرۆكی ڕۆژانی منداڵی خۆتی بۆ بگێره‌ره‌وه .
27- هه‌وڵ بده منداڵه‌كه‌ت ڕۆڵی مامۆستا ببینێ و تۆش ڕۆڵی قوتابی .
28- منداڵه‌كه‌ت فێر بكه ئه‌گه‌ر وون بوو چۆن هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بدرێت یان خۆی بگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست.
29- فێری بكه چۆن بلێ ( نا ) و له‌چ كاتێكدا ره‌دی شت بكاته‌وه .
30- فێری بكه چۆن ببه‌خشێت و به‌خشنده بێت .
31- ئه‌وه‌نده پاره‌ی پێ بده له‌كاتی پێویستدا به‌كاری بهێنێت .
32- هانی بده بۆله‌به‌ر كردنی زیكر‌و وویرده‌كان .
33- فێری بكه چۆن پارێزگاری له‌خۆی و لاشه‌ی بكات .
34- فێری بكه و بۆی شرۆڤه بكه چۆن گومان وپرسیاره‌كانی ناو ده‌روونی ده‌ربخات و پرسیاری بۆ بكات.
35-له‌سه‌رهیچ كارێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێ مه‌كه‌و توندوتیژی مه‌نوێنه به‌رامبه‌ری .
36- ئاگاداری له‌شته خراپه‌كان پێ بده‌و پێش وه‌خت .
37- فێری بكه چۆن ڕووبه‌رووی كه‌وتنه‌كان (الفشل ) ده‌بێته‌وه .
38- فێری بكه چۆن هه‌ندێ پاشه‌كه‌وت بكات له‌ماڵ وپاره‌كه‌ی .
39- هاوكاری بكه باشتێكی نوێ پێكه‌وه تاقی بكه‌نه‌وه .
40- فێری بكه چۆن كه‌لوپه‌لی خۆی رێك بخات و هه‌ندێك چاكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای بۆپێداویستی یه‌كانی ئه‌نجام بدات .
41- هانی بده كه‌هیواو ئاوات وخه‌ونی به‌رزی هه‌بێت .
42- فێری بكه جیاوازی نێوان ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ وه‌ك یه‌كێك له‌ئایه‌ته‌كانی قورئان .
43- فێری ئاكارو ره‌وشته په‌سه‌ندو بالاَكانی بكه .
44- فێری بكه به‌رپرسیارێتی كاره‌كانی خۆی له‌ئه‌ستۆبگرێت .
45- پیاهه‌ڵدانی كاروبه‌رهه‌مه‌كانی بكه‌وفێری بكه بیان نوسێته‌وه .
46- فێری بكه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵی ماڵیدا ده‌كات .
47- داوای لێ بوردنی لی َبكه له‌هه‌رهه‌ڵه‌یه‌ك كه‌له‌لای تۆوه بێت .
48- ڕۆژێكی بۆدابنێ كه‌مفاجه‌ئه‌یه‌كی تێدابكه‌یت بۆی وه‌ك ( دیاریه‌ك ، ده‌عوه‌تێك بۆنان خواردن له‌ده‌ره‌وه .........هتد ) .
49- فێری بكه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی قورئان هه‌موو ڕۆژێك .
50- ئاگاداری بكه كه‌تۆی خۆشت ده‌وێت و به‌خۆتیه‌وه بگوشه .
ئه‌مانه متمانه به‌خۆبوون باش ده‌چێنێ له‌ده‌ڵ وده‌روونیدا .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|