
07-15-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌ون
یادێك له كچانی ده‌س ڕه‌نگینی وڵاته‌كه‌م
نه شه‌وێكه و نه دوان، نه سیان
له كه‌یه‌وه
به وێژینگ و وه‌نه‌وزه‌وه
په‌نجه ده‌گه‌ڵ درنجی خه‌و نه‌رم ده‌كه‌ن
چها شه‌وه
وه‌كو تاكتاككه‌ره‌ی ماندوو
خه‌و له بیر چاوتان چۆته‌وه.
کچانی په‌نجه نه‌خشینی وڵاته‌كه‌م!
كرێكارانی بێ حه‌قده‌ست!
ئه‌و شه‌وانه‌ی كه ئاوایی خه‌و دایده‌گرێ و
ته‌نیا چاوی ده‌للاقه‌ی دیوه‌كه‌ی ئێوه ئاوه‌ڵایه،
ته‌نیا دڵی ژوره‌كه‌ی ئێوه لێده‌دا و
ده‌ستی ئێوه له‌كار دایه،
ئه‌و شه‌وانه‌ی
ده‌نگی ده‌ف و چه‌قۆی ئێوه هاوڕێی شه‌وه،
كامه‌تان بیرده‌كه‌نه‌وه
زیل و به‌می تان و پۆتان
سازی خه‌وی تاجرانه؛
ڕه‌نگی فه‌ڕشی هه‌ڵواسراوتان
خه‌ونی سه‌وزی بازرگانه؟
كامه‌تان بیرده‌كه‌نه‌وه،
ئاخۆ سبه‌ی كامیانی پێ خه‌نی ده‌بێ؟
كامه وه‌زیر لێره و له‌وێ
خۆی به په‌نجه‌ی نه‌خشینی ئێوه ڕاده‌نێ؟
له پێته‌ختی كام وڵاتا
-تابڵۆكه‌تان-
به ڕاوێچكه‌ی كامه پاشا پێخوست ده‌بێ؛
نازی كام شاژن هه‌ڵده‌گرێ؟
به‌ڵام ئاخۆ
بڵێی سبه‌ی
ساته وه‌ختێك
ژووری بیری خاوه‌نه‌كه‌ی داگیر بكا تابڵۆكه‌تان
بڵێی خه‌ونه‌كانی شاژن، ساتێ ئێوه‌ش بگرێته‌وه؟
كێ ده‌زانێ
ئه‌وه به‌رهه‌می به‌هاری جوانیتانه
به‌هره‌ی شه‌وانی ماندوویی و شه‌ونخونی
به‌هره‌ی ئازاری نه‌بوونی
كێ ده‌زانێ
بۆ ساتێ به بیر كێ دادێ
ده‌ستی جومگه جه‌مامبووتان
چاوی ماندووی سۆماچوتان؟!!
ئاگری
ناوچه‌ی مه‌هاباد - زستانی1995
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|