
07-20-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌تر
شێرزاد حه‌سه‌ن
من و كچێك..له‌دوڕیانێك‌دا لێكدی نزیك‌بووینه‌وه،
قوڕه زێلاقه هه‌نگاوه‌كانی من و ئه‌وی قورس‌تر ده‌كرد، شاڕێگه‌یه‌ك كردینی به دوو پیاده ، كه ڕووه‌و جاده‌كه ملمان ده‌نا، له‌پڕ بارانێكی به خوڕ دایكرد ، كچه خێرا چه‌ترێكی له ژێر‌پاڵتۆ سووره‌كه‌ی ده‌رهانی و هه‌ڵیدا، له‌دواوه تێم ڕوانی، قژه قه‌ترانی‌یه‌كه‌ی، نه‌كورت‌و نه‌درێژ به‌سه‌ر پاڵتۆكه‌یدا په‌خش‌كردبوو، له‌ژێر ئه‌و پالتۆ ئه‌سوره‌شدا هه‌ردوو لا كه‌فه‌ڵی له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی سه‌مایان ده‌كرد، لێزمه‌ی بارانه‌كه ی له له‌نجه خست، هێشتا مابووی بگه‌ینه‌سه‌ر جاده‌كه، باران‌و بێ‌چه‌تری ئه‌سته‌مه !
باران و ته‌نیایی ...
له‌شوێنانی دیكه‌ی دونیا باران خه‌ڵكی پیاده‌و ته‌نها ، به‌یه‌كدی ئاشنا ده‌كا،
دوو دوو ده‌خزێنه ژێر چه‌تره‌كان..
كه‌چی لێره
نه باران
نه به‌فر و
نه گڕكان ،ته‌نیاكان به یه‌كدی‌ئاشنا ناكه ن ، ژێر چه‌تری ئه‌م كچه‌ی به‌رده‌مم جێی دوو كه‌سی تیا ده‌بێته‌وه، چه‌ند جوانه گه‌ر ئه‌م جوته كچ‌و كوڕێك‌بن، جوانتیرشه گه‌ر ئه‌و كوڕوكچه‌ش دڵدارو دڵخوازی یه‌كدی بن.. وه لێ ئه‌فسووس نه‌وایه‌و نه‌واش ده‌بێت..ڕاڕا‌يی هیلاكی كردم، دوو دڵی كرمێی كردم، ئان‌وسات كه‌حه‌زم ده‌كرد ڕووی ببینم ئاوڕێكی دایه‌وه، ئاورێكی دوژمنكارانه، چاوه‌كانی بێزاری‌و ڕقیان ده‌نواند.
بێزاری له‌چی..؟ نه‌م ده‌زانی ..
گومان له‌كێ..؟ نازانم..
ڕه‌نگی چ ڕقێك ..؟ چوزانم..
ئه‌و چاوانه كه هه‌ر د‌ه‌كرا غه‌رقی خۆشه‌ویستی بن منیان ترساند ..منیان ڕه‌نجاند.. پێشی كه‌وتم به‌و ئومێد‌ه ی خۆی بۆ نه‌گیرێ‌و با‌نگم كا ..خێراتر هه‌نگاومنا، قه‌ره به‌قه‌ره‌ی ڕۆيشتم ..دزه نیگایه‌كم تێ بڕی.. بێ‌هوده‌بووم.. بارانیش زیاتر دایكرد،
زیاتر شۆردمی ،
پاشه‌كشێم كرد،
گه‌یشته‌وه لام ، دیسانه‌وه بانگی نه‌كردم ، شه‌رمێكی كوشنده دایگرتم چارم نه‌ما ، تیژتر هه‌نگاومنا، ئان و سات گه‌یشتمه سه‌ر شۆسته‌كه و ئاوڕم لێ‌دایه‌وه_
وه‌ی له ڕێكه‌وت..دیم كتوپڕ خلیسكا و یه‌ك ته‌خته له‌ناو قوڕو چڵپاودا په‌له‌واژه بۆوه ..خێراتر هه‌نگاوم نا ، تا فریای ئه‌و پاسه بكه‌وم كه‌له‌ژێر لێزمه‌ی باراندا گران ده‌له‌نگی.. بزه‌یه‌ك نیشته‌سه‌ر لێوانم .. له‌خۆم پرسی: تۆ بلێ‌ی بزه‌ی سوكه ڕق‌و تۆڵه يی بێ ، له‌و كچه نه‌شمیل‌و بێ باكه ..ته‌ریق بوومه‌وه ..له‌و هه‌سته په‌نهانه دایگرتم...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|