
07-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له شه‌ونامه‌ی
شاعیرێكی گڕتێبه‌ر بوو
قه‌قنه‌سێكی ئاهوورایی
په‌ڕه‌ی شیعری هه‌ڵده‌گرت و
قووتی ده‌دا
له‌دواڕۆژا قه‌قنه‌س سووتا
دیوانێ شیعر له دایك بوو
***
ئازاد و ئاواره
له ژێر داری ئاسمانه‌وه
ئه‌ڕوانمه گردی ته‌مه‌ن
تا فرمێسكی په‌ڵه‌هه‌ورێك
بم ماچێنی
ئاواره‌و ئازاد
***
جادده‌ئه‌گه‌ڕێته‌وه و
من
ماڵئاوایی له ڕابردوو
ڕێبوارم و
جانتای سه‌فه‌رم له شانه
جادده خوایه و
بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵمایه
***
به ئازاری حه‌زێكه‌وه
تا دوا هه‌ناسه‌ی دابڕان
ده‌چریكێنم
باڵی ده‌نگم با ئه‌یبات و
به‌نامۆیی
دوای چه‌ند چركه
ده‌گاته‌گوێم ...
ئای چه‌ند چركه ...
***
له نێو ته‌می كوێستانه‌وه
ده‌ڕوانمه شارۆچكه‌كه‌م
هێنده‌ی دڵم ناحه‌زێم و
لێم ون ده‌بێ
گه‌مارۆی دا
فسفۆڕ و ئاور و بارووت
تا ئه‌مشه‌ویش نامۆ بین و
له تاسه‌ی حه‌ژمه‌تا بمرین
***
له ئاوه‌نگی بیرێكه‌وه
گوێ قوڵاغم
بێده‌نگی گوێم ئازار ئه‌دا
له‌پڕ شریخه‌ی هه‌ورێك و
شه‌سته باران
ڕام ئه‌ماڵێ و ئه‌مشواته‌وه
***
له ده‌لاقه‌ی ده‌روونه‌وه
ده‌ڕوانمه ئه‌ستێره‌كان
تا ئه‌ستێره
شه‌رم ئه‌كا
دائه‌مركێ
***
به‌یانییه و
نه‌رم نه‌رم
له‌گه‌ڵ هه‌تاو
سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م
تا ته‌رمی شه‌و
به خاكی غوربه‌ت
بسپێرم
غوربه‌ت ڕۆژه‌و
لای ئێمه‌شه‌و
به‌ڵام هه‌تاو
دێت و ده‌چێ
به غه‌ریبی
سه‌فه‌ر ده‌كا
فواد جهانی بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|