له سه ر ئیزنی کاک کورش
وه‌فایی
شاعیر ناوی عهبدولڕحیم كوڕی مه‌لا غه‌فوور كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه، له‌ناو خه‌ڵکی به‌میرزا عه‌بدولڕه‌حیم ناوبانگی ده‌ركردووه. نازناوی شیعری وه‌فایی بووه.
عه‌بدلڕه‌حیم له شاری سابڵا‌غ (مه‌هاباد) له‌ساڵی 1844 له‌دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و به‌رنامه‌ی حوجره‌ی مزگه‌وتی لهزانستییهكانی ئایینی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی له‌مه‌هاباد ته‌واو كردووه و هه‌ر له‌وێش مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكی بهمهڵا نه‌ناسراوه و ته‌نیا میرزانیا پێ وتووه. هیچ به‌ڵگه‌یێك به‌ده‌سته‌وه نییه مه‌لایه‌تی كردبێ، به‌ڵام قوتابخانه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه و وانه‌ی به‌منداڵان وتووه و پێی ژیاوه.
وه‌فایی فیزی زل بووه، زه‌كات و سه‌رفتره‌ی وه‌رنه‌گرتووه، موچه‌ی فه‌قێیاتی نه‌ویستووه.
شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری شیعری وه‌فایی به‌دڵ بووه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه ناسیویه‌تی، خۆشی ویستووه له‌به‌ر ئه‌وه لێی نزیك بۆته‌وه. ماوه‌یێكی درێژ لای ژیاوه، شیعری بۆ خوێندۆته‌وه، سكرتێرییهتی نووسینی بۆ كردووه و كاروباری خوێنده‌واری بۆ به‌ڕێوه بردووه.
وه‌ك له‌ژیانی شاعیر ده‌رده‌كه‌وێ چوونه حه‌ج له‌لای جۆره ئاره‌زووێكی لادروست بووه له‌وانه‌یه به‌هۆی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئایین و حه‌زكردن به‌گه‌شت ئه‌م ئاره‌زووه‌ی لا دروست بووبێ.
له‌دوا گه‌شتیدا بۆ سلێمانی له‌ساڵی 1900 وا ده‌رده‌كه‌وێ ماوه‌یێك تێیدا ژیاوه و له‌ساڵی 1902 حه‌جی سێیه‌می كردووه. قسه‌ی واش هه‌یه له‌ساڵی 1898 له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید حه‌فید چووه بۆ ئه‌سته‌مووڵ و له‌وێوه له‌گه‌ڵی ڕووی كردۆته وڵاتی حیجاز.
هه‌رچۆنی بێ وه‌فایی له‌گه‌ڵ كاروانی شێخ سه‌عیدی حه‌فید و سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و شێخ مسته‌فای شێخ عه‌بدولسه‌مه‌دی قازی و حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد چووه بۆ حه‌ج، ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان له‌و كاروانه‌دا نه‌بووبن له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه ئه‌و كه‌سانه پێكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌سارای عه‌ره‌بستان له‌سه‌رده‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حاجیانه وه‌فایی تووشی نه‌خۆشی زه‌حیری ده‌بێ، مه‌رگ ماوه‌ی نادا و ئه‌نجام له‌و وڵاته دووره‌دا كۆچی دوایی ده‌كا و له‌ناو لمی بادیه‌ی ئێراق یا بیابانی شام له‌لایه‌ن ههواڵهكانییهوه له‌ساڵی 1902 دوور له نیشتمان به‌خاك دهسپێررێ.
پیره‌مێرد ده‌ڵێ: "به‌ده‌ستی خۆم له‌بیابان وه‌فاییم ناشتووه."
وه‌فایی سه‌رده‌می منداڵی و مێردمنداڵی له‌مه‌ڵبه‌ندی خۆی مه‌هاباد بردۆته سه‌ر. له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌ریكی وه‌رگرتنی زانستی و زانیاری بووه. له‌دوای ئه‌وه لهجێگهیێك ئۆقره‌ی نه‌گرتووه له هه‌كاری وڵاتی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و شاری سلێمانی ژیاوه. چوونه حه‌جیشی له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووه.
نموونه‌یه‌ك له شیعری:
نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم
به‌غه‌مزه‌ی چاوت بهخهنـدهی زارت
بردیان بهغارهت خه‌و و خـــــهیاڵم
فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عهزیـــــزم
دوور له زولفی تۆ، كافر بهحاڵـــــم
سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ بهخاڵــــــــــــــــــم
ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا
به‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم
(وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه مـــاڵم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|