
09-17-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
گوڵم !
به هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه مه‌سته جوانه‌که‌ت ،
ده‌چێته ناو دڵم !
هه‌ر به گوێی دڵم !
گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت .
شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی
به تاو و تینه‌که‌ت !
هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت !
تۆ ! ئه‌وینمی ..
ڕێک و پێک ترینه شیعری تاکو ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی !
تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی !
هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا ، به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت !
به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت !
به شیعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ
به خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت ،
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
خۆشه‌ویسته‌که‌م !
عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م !
تاقه ڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت !
ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م !
تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی ، له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م !
له کاتی تونییایه‌تی ،
به چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی ،
تۆ ! قیامه‌تی !
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی !
تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی !
تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده هێنمی !
تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی !
خوێنی خوێنه‌که‌م !
هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی
که که‌وتمه جه‌غزی که‌سکه که‌سکی چاوه مه‌سته که‌سکه‌کانی
پڕ له سیحر و جوانی تۆ ؟
بوومه مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ ؟
ده‌ستی خۆم بڕی !.
ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ .
بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و
خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری عاسمانی مانی تۆ .
جوانه بووکه‌که !
هه‌ر هه‌نووکه ده‌مهه‌وێ
که بێمه جێی ژوانی تۆ .
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
ها.. ترووسکه‌که‌م
جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه
به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه، ببیه شیعره‌که‌م !
ببیه شیعره‌که‌م
تاکه ڕۆشنایی خاته هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت .
تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی
تاسکه تاسکی
ئاسکی باسکی
بسکه‌که‌ت .
لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
مامۆستا هه‌ڵۆ:
1351 ی هه‌تاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|