هۆنراوه‌ی: حه‌زره‌تی نالی
شه‌وی یه‌ڵدایه، یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و
که دیده‌م دوور له تۆ بێ نووره ئه‌مشه‌و؟!
دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله، قوربان
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه
له من وه‌حشی و ره‌میده و دووره ئه‌مشه‌و
که تۆی شای که‌چ کولاهی دیده مه‌ستان
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌غفووره ئه‌مشه‌و؟!
له خه‌و هه‌ڵساوه، یا ئاڵۆزه چاوت؟
هه‌میشه وایه، یا مه‌خمووره ئه‌مشه‌و؟
سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
جێگه‌م سه‌ر داره‌که‌ی (مه‌نسور)ه ئه‌مشه‌و
موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی "نالی"
له کونجی بێ که‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )