سێ شێعری فه‌ره‌یدوون موشیری
ده‌نگێك له سه‌نگه‌ره‌وه
ده‌ستم بـــگره، كه ئاو به‌سه‌رمــا داگــــه‌ڕی
خوێن له‌ڕووم بسڕه، كه تیر به باڵ‌و په‌ڕما تێپه‌ڕی
له نــاخی دووكه‌ڵی خه‌ستا سه‌رم هێنایــــه‌ده‌ر،
تاكــوو ئه‌مشه‌و له حاندی چاه‌ی ته‌ڕمــا تێپه‌ڕی
هه‌ستی رزگـــاریم له زینــدانی خه‌ما تێك شكا
بــۆنی خۆشی ئه‌م سپێده به سه‌نگه‌رمـا تێپه‌ڕی
به هه‌ڤــاڵان بڵێ: (( شوێـن پێی نیشتمان كه‌وت،
به‌هه‌ر جێ‌دا كه گه‌ردیـــله‌ی خۆَڵه‌كه‌وم تێپه‌ڕی))
مانگ‌و خــۆر هه‌ڵاتن له‌هه‌ر دلــَۆپه‌ی خوێنی من
له‌و ئــاسمانه‌ی به‌نێـــو زامی دڵی له‌تمــا تێپه‌ڕی
لــه بیلبیله‌ی نیــگاما باخی گـــوڵ پشكــووت
هــه‌ركــه ناوی نیشتمانم بــه ده‌فته‌رمـــا تێپه‌ڕی
ته‌می ئه‌م بیبانه
هه‌تا چاوان هه‌ته‌ر كا، ته‌م دێته رێ
چــرای چاوان له‌به‌ر رێن وا چاوه‌ڕێ
ته‌می سارا بۆته سوار چاكی ده‌وران
به‌بێ سواريش، ته‌می بیابان ناگـه‌ڕێ
سه‌رگــه‌ردان
له عه‌وداڵیی مانگی روو دڵم دێته سوێ
كـــــه شه‌و تارۆژ هه‌موو رێــــگا ده‌پێوێ
به‌یـــــــــــــان دێت‌و له باڵای خۆر بئاڵێ
له ژینی كورت مات‌و حه‌یــــران ده‌مێنێ
ورگیر: فه لاح