
09-17-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ند كورتیله شێعر
(.....)
ئه‌وینت هاوینێكی
گه‌رمه‌و،
تووڕه‌ییت زستانێكی
سارد،
دڵی منیش باڵنده‌یه‌كی
كۆچه‌ره‌و
له هیچكام له‌م دوو
وه‌رزه‌دا
ئۆقره ناگرێ.
(......)
دڵمان تیشكی هه‌تاوی ده‌وێ،
نه‌ك هه‌ور،
داری هیوا،
لق‌وپۆپی ده‌وێ،
نه‌ك ته‌ور.
(.....)
به‌ردی نیگات،
شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی دڵم
ده‌شكێنێ،
بۆنی گوڵی هیوات،
هه‌ستی شاعێریه‌تیم
ده‌بزوێنێ.
(.....)
كه شه‌و دادێ،
پێنووسه‌كه‌م،
كه‌زیه‌ی خاوی
شێعری ئه‌وین،
داده‌هێنێ،
كه رۆژ هه‌ڵات،
ده‌فته‌ره‌كه‌م لانكی هیوا،
بۆ كۆرپه‌كه‌م
راده‌ژێنێ.
(تۆران)
ئێواره‌یه‌و كاتی
تۆرانی هه‌تاوه،
زۆر له‌مێژه،
تیشكی هه‌تاو،
له وڵاتی ئه‌وین‌و گڕ،
تۆراوه.
(له‌دایك بوون)
مێشكی سه‌ری
شاعێرێكیان،
دا به ماری سه‌رشان
زوحاك،
هه‌ر ئه‌وكاته
دوو كۆرپه شێعر،
وێنه‌ی كاوه
هاتنه سه‌ر خاك.
شه‌ریف فه‌لاح
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|