
09-20-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
با بچینه هۆبان
با بچینه هۆبان، هۆبه‌ی بێنگوینێ
جێ ڕاوگه‌ی مه‌مێ و جێی خاتوو زینێ
گۆڕی مه‌یدانێ و سه‌ری ئه‌سته‌ڕێ
شللێر سوور ده‌چێ هه‌ر وه‌ک مه‌خمه‌رێ
گوڵی مێلاقه و شه‌شپه‌ڕ و بێ‌ژان
بۆنیان تێكه‌ڵ بوو مه‌ندۆكی كوێستان
گوڵۆپكی بیزا تۆمار به تۆمار
بۆ عه‌تری ده‌ڕوا وه‌ک به‌رۆكی یار
چاو جوانم، چاو بازی چاو مه‌ست
دین و ئیمانم بۆ تۆ چوون له ده‌ست
هه‌واری مێرێ قیبله‌ی دڵداران
جێ هۆبه‌ی جوان و ناز و نازداران
یاری نازدارم گه‌ر مه‌ڕ ده‌دۆشێ
چاوی خوماری به ناز ده‌فرۆشێ
له به‌ردی بێری و كانیێ چۆڕچۆڕێ
سه‌تی وه‌ک لاس و خه‌زاڵه شۆڕێ
په‌روه‌رده‌ت كردن خه‌ج و سیامه‌ند
لاس و خه‌زاڵ و خاتوونی د‌م قه‌ند
یاخوا ئاوا بی، قه‌ت نه‌بی نه‌وی
قه‌ت نه‌گاته تۆ ده‌ستی نه‌ته‌وی
هاشم نانوازاد گان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|