
09-20-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كوێستان
كوێستان زۆر خۆشه، فه‌سڵی به‌هاران
ده‌نگی بولبولان، نم نمه‌ی باران
ده‌نگی ئاوهه‌ڵدێر، نه‌غمه‌ی بلوێرێ
وه‌ختێ چاوبازان ده‌چنه به‌ر بێرێ
ته‌قڵه‌ی شۆڕه‌سوار، حیلكهی چاوبازان
قاسپه‌ی خاسه‌كه‌و له چیا‌و له ڕازان
چۆپی و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک، گرمه‌ی سێپێیی
خرمه‌ی خڕخاڵی كیژی لادێیی
گوڵۆپكی بیزای ڕه‌شانگی كوێستان
له ڕێبازان دا نازی چاومه‌ستان
تریقه‌ی كیژان، خه‌نده‌ی كچۆڵان
باللۆران داوێن له شی‌و و دۆڵان
چاوه‌بڕكێنه و شه‌وقی سه‌رچۆپی
بۆنی وه‌نه‌وشه و هه‌ڵاڵه‌ی قۆپی
ده‌نگی خڕخاڵ و ده‌رزیله و گواران
وه‌ختێ كه مه‌ڕ دێ فه‌سڵی ئێواران
بێری له به‌ر بێر، كه مه‌ڕ ده‌دۆشێ
چاوی خوماری به ناز ده‌فرۆشێ
ده‌نگی هۆ مهشكێ به‌ری به‌یانان
سه‌دای بلوێر و لاوک و حه‌یرانان
تۆبه ده‌شكێنێ، دین ده‌كا به‌تاڵ
بۆنی مێخه‌كبه‌ند، كوڵمه‌ی پڕ له خاڵ
دنیا خه‌مڵیوه وه‌ک بووكی تازه
یار له غه‌ریبی كوێر بم بێ نازه.
هاشم نانوازاد گان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|