ئه وه ش گورانه کانی چوپی

1
گوێ ناگرم
گوێناگرم گوێناگرم
توخوا به‌سه گوێناگرم
له‌م قسانه‌ی هه‌ر وه‌کو به‌رد
ژینت کردم به ئاهو ده‌رد
توخوا به‌سه گوێناگرم
له تۆی بێ هه‌ست،تۆی پڕ مه‌به‌ست
دیاره هه‌رگیز تۆ ناگۆرێی
بۆیه په‌نجه‌ی عه‌شقی خۆم گه‌ست
تۆ ڕوخاندت وره‌ی ئه‌شقم
به ڕه‌شه‌بای وشه‌کانت
بریندار بوو دڵم زۆر جار
به ده‌ستی تۆ و خه‌مه‌کانت
تۆ شکاندت غروری من
منێک به دڵ خۆشم ویستی
ساده‌یی من وای له تۆ کرد
هه‌ر ڕۆژ چیرۆکێ هه‌ڵبه‌ستی
گوێ ناگرم گوێ ناگرم
ئیتر به‌سه گوێ ناگرم
به‌م قسانه چاک بزانه
جارێک ئه‌ژیم سه‌د جار ده‌مرم
که ده‌تبینم له روخسارت
په‌شیمانی پێوه دیاره
په‌شیمانی له ئه‌شقی من
زۆر گله‌ییت له رۆژگاره
گوایه ده‌مێکه ماندوو بوی
له لات سه‌خته ئه‌م ڕێگایه
به‌ڵام دڵت به ناچاری
له‌ژێر حوکمی ویژدان دایه
من ئه‌زانم به‌زه‌ییت دێ
به حاڵی منی دێوانه
ده‌نا لای تۆ خواحافیزی
وشه‌یکی زۆر ئازانه
په‌یڤ و ئاواز : زیاد ئه‌سعه‌د
-----------------------------------------------------------------------
2
سه‌ربه‌ستی
له ده‌فته‌ری قوتابخانه‌م
له سه‌ر ته‌خته‌ی ناو پۆله‌که‌م
له سه‌ر دره‌خت له سه‌ر لم و له سه‌ر سه‌هۆڵ
له سه‌ر به‌فری تازه و سپی
ناوت ئه‌نوسم سه‌ربه‌ستی
له لاپه‌ڕه‌ی بۆر و نوسراو
له لاپه‌ڕه‌ی سپی و بێ ناو
له به‌رد و دار، دار و دیوار
له سه‌ر مه‌شخه‌ڵی کڵپه دار
ناوت ئه‌نوسم سه‌ربه‌ستی
له سه‌ر وێنه و نه‌خشی زێڕین
له سه‌ر چه‌کی جه‌نگاوه‌ران
له سه‌ر تاج و ته‌ختی زێرین
له جه‌نگه‌ڵ و دۆڵ و بیابان
له سه‌ر پینه‌ی به‌رگی خاکییم
له سه‌ر شه‌تاوی مانگه شه‌و
له سه‌ر مه‌چه‌کی ماندوییم
ناوت ئه‌نوسم سه‌ربه‌ستی
له سه‌ر کێڵگه و له سه‌ر ئاسۆ
له سه‌ر په‌ڕوباڵی مه‌لان
له ره‌نگ و بۆنی کازیوه
له عاره‌قی خه‌ستی زریان
له دیوار و ته‌خته‌ی ده‌رگام
له هه‌ر شتێ به نرخه لام
له شه‌پۆڵی گڕی پیرۆز
ناوت ئه‌نوسم سه‌ربه‌ستی
ئاواز : بورهان موفتی
هه‌ڵبه‌ست : ئیلوار
دکتۆر که‌مال میراوده‌لی کردویه به کوردی
3
هێدی هێدی
هێدی هێدی ئاگرێ دلێ من هێدی
به‌س من بسوژه جهێ ته نه‌مایه دلیدا ئێدی
عه‌مر بوری و پائیز هات ته نه‌ماینه چ رێ ئێدی
خوشی مرن په‌یڤ ژی فرین هوزانا دێ پێی بو کێ ئێدی
ئه‌ز بوم دژیانا ته‌دا جانا هه‌می زه‌ریا
بو خاترا من ته خو دهاڤێته ئاگر و ده‌ریا
لباغێ ته به‌لگه‌کا زه‌رم که‌ت و وه‌ریا
بشکوژه‌کا نوی هات ل حه‌ودا ته گه‌ریا
ئه‌ز ئاڤابوم روژه‌کا نوی بو ته هه‌لات
ته پیرۆز بیت هزار جارا ئه‌و خه‌لات
قه‌ده‌را من بو روژا مدڤیا نه‌هات
گه‌ل کاروانێ بێ مرادا من نه‌مایه ده‌ستهه‌لات
روژا به‌رێ لاوێ من و مدکوژیتن
دناڤ دوزه‌خا عشقا ته‌دا مدسوژیتن
بو مه‌زارێ دلێ مازن هه‌ر مدبه‌تن
رزگار نابم جهێ ته که‌س ناگریتن
ئاواز : ئیدریس باله‌تایی
په‌یڤ : که‌ریم به‌ده‌ل باله‌تایی
4
گوناهم
هه‌ر که‌س گوێی گرت له ئاهم
زانی که چه‌ند گوناهم
ده تۆش دڵت گه‌وره بێ
ببه‌خشه ببه‌خشه گوناهم
ژینم به تۆ پێشکه‌شه
به تۆ هیوای من گه‌شه
هه‌ڵه‌ی من بوو ئه‌زانم
گوناهم گوناهم بمبه‌خشه گوناهم
بمبه‌خشه تۆ بمبه‌خشه
تۆ بمبه‌خشه گوناهم
ببه‌خشه گوناهم
وا بزانه رێبوارێ بووم
په‌نام هێنا بۆ هه‌وارت
رێگه ون بوم دڵ ماندو بوم
ڕه‌حمێ بکه به هه‌ژارت
وا بزانه من که‌شتی بووم
له ناو ده‌ریادا ون بووم
ئه‌خولامه‌وه به ته‌نها
تۆی که‌ناری ئاره‌زووم
بێ تۆ هیوام ئه‌خنکێت گوناهم
دڵم خستوه‌ته ژێر پێت گوناهم
من ئاشقێک بووم سه‌رشێت گوناهم
نه‌مزانی جۆن بێمه سه‌ر رێت گوناهم
په‌یڤ و ئاواز : زیاد ئه‌سعه‌د
5
خاک
من دارێکی تازه هه‌ڵچووم بناره‌که‌م کوردستانه
بێچوه مه‌وجی ڕوبارێکم سه‌رچاوه‌که‌م کوردستانه
ئه‌و له چاوی مندا ده‌نوێ و من له چاوی ئه‌ودا ده‌نووم
ئیتر یاران دوور له یادی ئه‌و وڵاته من چۆن ده‌نووم
که ئه‌و چه‌شنی چڵی برژانگ به‌ری دییه‌م لێ چۆڵ نه‌کا
کۆتره شینکه‌ی خوێنی دڵ بێ و بانوی ڕوحم لێ چۆڵ نه‌کا
بۆیه یاران تا بمێنم وه‌کوو بولبوول بۆی ئه‌خوێنم
نه‌غمه‌م بۆ خاک دڵم بۆ خاک هه‌ر به کوردی ده‌چریکێنم
من دارێکی تازه هه‌ڵچووم بناره‌که‌م کوردستانه
بێچوه مه‌وجی ڕوبارێکم سه‌رچاوه‌که‌م کوردستانه
به پیری خاک مشتێ خاکی به گشت گه‌نجی دنیا ناده‌م
شنه و کزه‌ی شه‌ماڵێکی به گشت دورگه‌ی دونیا ناده‌م
له به‌ر دڵما شه‌کری ڕوته به‌هه‌شتی وا نابێته‌وه
هه‌تا مه‌حشه‌ر خاکێ تر وا به ژیاندا نایه‌ته‌وه
بۆیه یاران تا بمێنم وه‌کوو بولبوول بۆی ئه‌خوێنم
نه‌غمه‌م بۆ خاک دڵم بۆ خاک هه‌ر به کوردی ده‌چریکێنم
ئاواز : بورهان موفتی
هه‌ڵبه‌ست : ئیسماعیل خورماڵی
6
عشقا مه‌زن
ئه‌ی فێرسێ عشقا مه‌زن هو خه‌مگینۆ
ده‌مێ سپێدێ دهێی ناڤ دلی خه‌م ره‌ڤینۆ
دچه‌میێن بو ته حه‌ودێت گولا دل پر ژینۆ
ئاخ و کوڤان زوی به‌رزه‌د‌بن دل پر ژینۆ
********
ژمه‌خه‌لا رابون کاروانێت ئه‌ڤینێ
بو زوم و کویستانا گوتی ئه‌م دێ چینێ
هلون دانن هه‌می که‌پرێت فه‌ره‌شینێ
دا ئه‌م بژین پێکڤه بژین خوشیا ژینێ
...................................................... نازک ژینێ
ئه‌ی خه‌م و کوڤانێت دلێ ڤێ ئه‌ڤینێ
ئه‌ز ته دبینم ناڤ چاڤادا وه‌کی ژینێ
بلا به‌س بن به‌س بکوله جێه برینێ
دابدانین که‌لهه‌کێ ژعشقا مه‌م و زینێ
ئاواز : ئیدریس باله‌تایی
په‌یڤ : که‌ریم به‌ده‌ل باله‌تایی
7
ده‌بڕۆ
خه‌می بێ ئامان ده‌بڕۆ
وه‌رزی تاریکم ده بڕۆ
ساڵی پایزم ده‌بڕۆ
ئیتر من له ده‌رگای تۆ ناده‌م
له ئاوی غه‌ریبی دڵ ناده‌م
من که‌سێکی تر ده‌دوێنم
ده‌بڕۆ ده ده‌ی بڕۆ
به‌یه‌ک ناگه‌ین من و تۆ
دڵم بۆ ئه‌و ده‌بێ
گوڵم بۆ ئه‌و ده‌بێ
ده‌سا ئه‌ی خه‌م بڕۆ
پێکناگه‌ین من و تۆ
ئه‌ی خه‌م بڕۆ به جێم بێڵه
دڵی په‌روانه‌م له یادکه
ئه‌ی خه‌م تۆ ئیتر ئۆغرکه
عیشق و سۆزی من له بیرکه
عیشقم له بیرکه ، سۆزم له بیرکه
ئاواز : یۆنانی
هه‌ڵبه‌ست : ئیسماعیل خورماڵی
8
زستانی ڕووح
ئه‌م شه‌وگاره بێ یادی تۆ سه‌رایه‌که
ڕێبواری ڕووح تروسکه‌ی ئاوه‌دانی تیا به دی ناکا
ئه‌م شه‌وگاره بێ یادی تۆ قه‌ڵایه‌کی ئاگرینه
ده‌رگایه‌کی ئاسنینه
گه‌رووم تێیدا ژه‌نگ هه‌ڵدێنێ
ده‌نگم ناگاته گوێی که‌سێ
بێت و زنجیری گه‌ردنم بۆ بکاته‌وه
ده‌نگم ناگاته گوێی که‌سێ
کۆت و به‌ندی دڵه‌ی دیلم بۆ بشکێنێ
گیانی گیانان خۆتۆ چرای دونیا‌و دینی
تۆ شاره‌زای مه‌یخانه‌ی شاری ئه‌وینی
به پشکۆیه‌ک تاریکخانه‌ی زستانی ڕووح داگیرسێنه
نیشانمده نوێژی ئه‌شق چۆن ئه‌کرێ
کوره‌ی خامۆشی ئه‌م دڵه‌م چۆن گڕ ده‌گرێ
ئاواز : بورهان موفتی
هه‌ڵبه‌ست : فه‌رهاد شاکه‌لی
9
بازۆ + نه‌کی
ئه‌رێ بازۆ کورێ پیرێ
عه‌بدالۆ بازۆ کورێ پیرێ
ته سواری لۆ له به‌رگیلێ
عه‌بدالۆ بازۆ کورێ پیرێ
به‌رێ ته که‌تییه جه‌زیره
عه‌بدالۆ بازۆ کورێ پیرێ
ئه‌رێ بازۆ کورێ مه‌تێ
ده‌لالۆ بازۆ کورێ مه‌تێ
شال و شاپک بازۆ ل به‌ژنا ته تێ
به‌رێ ته که‌تییه سه‌ر خه‌تێ
عه‌بدالۆ بازۆ کورێ مه‌تێ
ئه‌رێ بازۆ تۆ به‌له‌نگازی
ده‌لالۆ بازۆ تۆ به‌له‌نگازی
ت جێ نینه بازۆ تێدا ڕازی
ژ ده‌ردی زه‌ریا هه‌رده‌م د به‌زی
ژ ده‌ردی یارا هه‌رده‌م د به‌زی
نه‌کی نه‌کی نه‌کی نه‌کی، ت جاوا نه‌کی
به‌ختی خۆ ل من خراپ نه‌کی
سۆزا خۆ ل من خراپ نه‌کی
چووم دیانا وا ب ریباری
هات دیانا وا ب ریباری
نامۆ ده‌رمان دایه من
ئه‌ز کرم پیره لواری
نه‌کی نه‌کی نه‌کی نه‌کی، ت جاوا نه‌کی
به‌ختی خۆ ل من خراپ نه‌کی
سۆزا خۆ ل من خراپ نه‌کی
ئه‌ز چووم ناڤ باغێن گولا
ژ تین بینا سور گولا
نامۆ ده‌رمان دایه من
ئه‌ز کوشتم ژ ئه‌شق و دلا
نه‌کی نه‌کی نه‌کی نه‌کی، ت جاوا نه‌کی
به‌ختی خۆ ل من خراپ نه‌کی
سۆزا خۆ ل من خراپ نه‌کی
په‌یڤ و ئاواز : فۆلکلۆر
10
دای وه‌لا نابه + شه‌مامێ
دای واله نابه دای بیله نابه
دای سه‌ره‌م دێشه وه‌ڵه خه‌وام نای
دای قه‌دره‌ر یه‌که واله دودو نابه
دای واله نابه دای بیله نابه
دایه ده‌ردێ یارێ ژ دلم ده‌رنایه
دایه سه‌رم دێشه وه‌له خه‌وام نایێ
دایێ ئێڤار بوویه وه‌لا سبێ نابه
دایه وه‌ڵه نابه دایێ بله نابه
یار خه‌وا کوور دا چما هشیار نابه
دایێ سه‌رم دێشه وه‌لا خه‌وام نایێ
*****
شه‌مامێ شه‌مامێ شه‌مامێ بووکێ
دومامێ دومامێ دومامێ بووکێ
شه‌مام بووکه ماله شه‌مامێ بووکێ
گه‌نم دا به‌ر دلا دومامێ بووکێ
نه‌هێشت به‌حرا منه شه‌مامێ بووکێ
نه‌هێشت به‌حرا منه دومامێ بووکێ
شه‌مام ژ ئاڤێ تێ شه‌مامێ بووکێ
دومام ژ ئاڤێ تێ دومامێ بووکێ
خفتان ل به‌ژنێ تێ شه‌مامێ بووکێ
کراس ل به‌ژنێ تێ دومامێ بووکێ
شه‌مامێ شه‌مامێ شه‌مامێ بووکێ
دومامێ دومامێ دومامێ بووکێ
په‌یڤ و ئاواز : فۆلکلۆر
12
ئه‌ی که من گرفتاری تۆم
ئه‌ی که من گرفتاری تۆم
شێتی په‌یڤی جوانی تۆم
ئه‌ی که من گرفتاری تۆم
شه‌یدای به‌ژن و باڵای تۆم
له‌و ڕۆژه‌وه تۆم دیوه
ئه‌شقێ له دڵم چه‌سپیوه
له تۆ جوانترم نه‌دیوه
ئه‌ی که من گرفتاری تۆم
ئه‌ی که من گرفتاری
شێتی چاوی جوانی تۆم
ئه‌ی که من گرفتاری تۆم
شێتی قه‌د و باڵای تۆم
هه‌ڵم بژاردوی به دڵی خۆم
به چاوانت سوێند ده‌خۆم
من به ته‌ها هه‌ر هی تۆم
من قوربانی جاوی تۆم
لێم مه‌تۆرێ من بۆ تۆم
چرای دڵداری گه‌شه
خاڵێکم دیوه ڕه‌شه
بێ به‌شم مه‌که له‌م به‌شه
ئه‌ی که‌من گرفتاری تۆم
ئه‌ی که من گرفتاری تۆم
ئه‌ی که‌من گرفتاری تۆم
ئاواز و هه‌ڵبه‌ست : کۆن
13
که‌رکووک
که‌رکووک ئه‌ی خونچه‌ی هه‌ڵوه‌ریو
تاسه‌ی خنکاو ، هۆ خۆر نه‌دیو
بێنازه‌که‌م خانه‌ی دزراو
هۆ خه‌نده‌ی من ئه‌ی کلی چاو
ساڵ هات و چوو به هێمنی
تۆ هه‌ر ده‌زگیرانی منی
خۆشه‌ویست و یاری منی
تۆ گۆرانی و ده‌نگی منی
دڵداره‌که‌م بابه‌گوڕگوڕ
کاتێ هاتم ئه‌گه‌ر وتم
بابه‌گوڕگوڕ به‌گوڕ هاتووم
بۆ کوڕ هاتووم
باوه‌ڕ نه‌که‌ی
ئه‌م جاره‌یان بۆ ڕاز هاتوم
منداڵێکی برسی و ڕوتم
له خووانه‌ی به‌ر ئاگردانت
بۆ تین هاتووم، بۆ ژین هاتووم
بابه‌گوڕگوڕ باوانه‌که‌م
ئه‌گه‌ر شه‌وێ که‌سێ نامۆ
ئه‌گه‌ر به‌ژنێ ماندو و داماو
غه‌ریب به چاوه‌کانی تۆ
ده‌ست و باسکی نه‌بونه‌وه له گه‌ردنت
هات نه‌یتوانی هیچ شتێ بڵێ
هه‌ر ورد بووه‌وه له‌جوانی تۆ
ئه‌وه منم هاتووم بۆ لات
برسی و ڕووت و عاجز و مات
لانه‌واز و شڕۆڵه و لات
هاتووم لێت ده‌پاڕێمه‌وه
هانێ کوڕه‌که‌م به‌ره‌وه
هه‌تا مردن مه‌مده‌ره‌وه
ته‌نها ڕه‌گی دووبه‌ره‌کیم
له ناخه‌وه بۆ ببڕه‌وه
ئاواز : بورهان موفتی
تێکست : ئیحسان فه‌تاح
کاک رزگار سپاس بۆتیبینیت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 03-03-2011 در ساعت 08:36 PM
|