
09-30-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆشه‌ویستم چیت ناوبنێم؟
خۆشه‌ویستم چیت ناوبنێم
كاتێ عه‌شقت وه‌ك ئاگره و
هه‌موو ساتێ ئه‌سوتێنێ, دڵه‌ی بێ جێم
رِێبوارێكی ماندوو نه‌ناس
وێڵ و ته‌نیا بۆ كوێ ئه‌رِۆی
به شوێنتا دێم
گه‌ر وون بی لێم ئه‌گرم شوێن پێت
وه‌ك په‌روانه به شوێنتا ئه‌گه‌رِێم
به شه‌وانیش وه‌ك خه‌رمانه
ده‌وری مانگی گۆنات ئه‌گرم
وه‌كو كاروانچییه‌كی وێڵ
به‌ره‌و لات دێم
هه‌وارگه‌ی من چاوه‌كانته
كاتێ هاتم مه‌پرسه لێم
من چیم و كێم
به‌ڵێ گوڵم به‌ته‌نیا تۆ
چاوه‌كانت بۆمن بۆته
هه‌وارگه‌و جێم
گه‌ر ون بی لێم ئه‌گرم شوین پێت
وه‌ك په‌روانه به شوێنتا ئه‌گه‌رِێم
هێنده وتم گوێ بگره لێم
زمان شكا
مانگ و خۆر‌و تا ئه‌ستێره‌ش
هاتنه تكا
هه‌تا كه‌ی له دووت بگه‌رِێم
به‌سه چی تر
چاوم بووه‌ته گۆمی خوێن و
له جوڵه‌ش كه‌وتن ده‌ست و پێم
گه‌ر وون بی لێم ئه‌گرم شوێن پێت
وه‌ك په‌روانه به‌شوێنتا ئه‌گه‌رِێم
تا كه‌ی, تا كوێ به شوێنتا بێم
هونراوه‌ی : مۆفه‌ق كه‌مال
ئاواز : ئاكۆ عه‌زییز
سه‌ر چاوه‌ی ئاوێك
سه‌ر چاوه‌ی ئاوێك
كه‌ڵه‌كێك له‌سه‌ر
ژنێ تێی ئه‌چێ ژنێ دێته‌ده‌ر
ئه‌مه‌ش له‌دێدا كانی ژنانه
قیبله‌ی دڵداری هه‌رزه‌كارانه
سیاچه‌مانه سیاچه‌مانه
به‌هه‌شتی عیشقه ئه‌م هه‌ورامانه
سیاچه‌مانه سیاچه‌مانه
هه‌ورامان جێگه‌ی سیاچه‌مانه
ئێواران پۆل پۆل لاوی كاكۆڵ لول
سه‌ره‌ڕێ ئه‌گرن سه‌ر گه‌رم و عه‌جول
هه‌رچه‌ند هاڕه‌ی دێت هه‌یاسه‌ی جوانێك
له‌هێلانه‌ی ده‌م ئه‌فڕێ ئامانێك
سیاچه‌مانه سیاچه‌مانه
به‌هه‌شتی عیشقه ئه‌م هه‌ورامانه
سیاچه‌مانه سیاچه‌مانه
هه‌ورامان جێگه‌ی سیاچه‌مانه
عه‌شقی ئێواره‌ی سه‌ره‌ڕێی كانی
به‌ر ئه‌داته‌چه‌م كڵپه‌ی گۆرانی
ڕۆژ ئاوا ئه‌بێ چه‌م تاریك دایه
ده‌نگی (كنا له‌یل) هه‌ر دوایی نایه
سیاچه‌مانه سیاچه‌مانه
به‌هه‌شتی عیشقه ئه‌م هه‌ورامانه
سیاچه‌مانه سیاچه‌مانه
هه‌ورامان جێگه‌ی سیاچه‌مانه
هونراوه‌ی : گۆرانئاواز : بورهان موفتی
له گه‌ڵ خه‌م بوومه هاوده‌م
له گه‌ڵ خه‌م بوومه هاوده‌م,
ده‌م به ده‌م هه‌ر شینه كردارم
نه‌كا باوه‌رِ نه‌كه‌ی توخوا ببینه رِه‌نگ و رِوخسارم
ژیانم وه‌ك نه‌مانه , به‌زم و شاییم شیوه‌نی گه‌رمه
به دیمه‌ن ئاقڵ و ژیرم, به‌ڵام دێوانه رِه‌فتارم
به جۆری ده‌ردی دورییت كاری كرده به‌نبه‌نی جه‌سته‌م
هه‌میشه مات و خه‌مگین و زه‌لیل و دیل و بیمارم
نه‌خوازه‌ڵا له كاتێكا له باتی موژده‌یی وه‌سڵت
وه‌ڵامێكی فیراقت دایه ده‌ست جه‌سته‌ی بریندارم
ده‌با ئیتر ته‌حه‌موول كه‌م نه‌بوونی نوری دوو چاوت
له رِێگه‌ی شاخ و داخی درِك و داڵی وه‌سڵی دڵدارم
هونراوه‌ی : بێوه‌ی
یارا من
یارا منێ به‌ده‌وه چاو رِه‌شا ناڤا گونده یار مه‌له‌كێ
به‌ژنا نارێ سورگولێ ده‌شت و زۆزان خه‌ملیی
ئاگرێ دلێم ڤاسیینه ده توو وه‌ره جه‌م من
یارا من ئا بلنده كولیلكا ناڤا گونده یار مه‌له‌كێ
به‌ژنا نارێ سورگولێ ده‌شت و زۆزان خه‌ملیی
ئاگرێ دلێم ڤاسیینه ده توو وه‌ره جه‌م من
--------------
كراسێ ته مه‌له‌سه هاوار لێ هاوار لێ هاوار لێ
من دابوو به‌ر مه‌قه‌سه جان و جان جان قوربان
ئیرۆ من دۆستا خوه دییت هاوار لێ هاوار لێ هاوار لێ
پۆر سۆرێ چاڤی رِه‌شێ جان و جان جان قوربان
كراسێ ته مه‌دروومه هاوار لێ هاوار لێ هاوار لێ
هوورك هوورك ددروومه جان و جان جان قوربان
هه‌چی یارا وی تونه هاوار لێ هاوار لێ هاوار لێ
ژ هه‌ر دوو دنیا مه‌هروومه جان و جان جان قوربان
هونراوه‌ی : فۆلكلۆرئاواز : فۆلكلۆر
له مه‌حزونان
له‌مه‌حزونان به‌ڵادور بێت بپرسه
له ئا‌زیزان خه‌ته‌ر باره وه‌ك پرسه
وه‌فا دار بوی ئه‌گه‌ر ماوی وه‌ك جاران
بپرسه له حاڵه‌تی شه‌وقی یاران
كه‌من لێره بۆ حه‌زی دڵی ڕه‌قیب
ببمه عیسا و ببمه قوربانی سه‌لیب
به یه‌ك نامه‌ش دوعای دڵت بنێره
به‌رقیش بۆ یوسفی ون بو هه‌رخێره
خۆشی كڵافه‌ی غه‌ریبی باداوه
بێ خه‌به‌ر ئه‌م دڵه شێته وا ماوه
ده‌سا ئه‌ی مه‌حبوبی دڵم بترسه
له حاڵی ئاشقی شێتێك بپرسه
هونراوه‌ی : سه‌ركه‌وت ڕه‌سول
ئاواز : وریا ئه‌حمه‌د
خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌گه‌ڕێته‌و‌ه
خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌گه‌ڕێته‌و‌ه
هه‌ر له ئێستاوه به‌خێربێته‌و
له‌و ڕۆژه‌وه یاره‌كه‌م ڕۆشتووه
خه‌و بێ له‌و دوو چاوه‌ی من نه‌كه‌وتووه
خوایه تۆ بیكه‌ی ئاو هه‌ڵنه‌سابێ
لافاو ڕێگاكه‌ی لێ تێك نه‌دابێ
نازانم كاتێ ده‌چمه پێشوازی
به‌كام دیاری جوان بكێشم نازی
گوڵ به‌پێشكه‌شی شه‌رمه‌زارئه‌بێ
ڕوی ئه‌و ده‌ركه‌وێ كه‌ی گوڵ دیار ئه‌بێ
گه‌ر بڵێم فه‌رموو ئه‌وه چاوانم
بێ چاوبم به چی له ڕوی بڕوانم
ئه‌وه چاوه‌ڕێم یار بگه‌ڕێته‌وه
به‌خێربێته‌وه یار به‌خێربێته‌وه
هونراوه‌ی : مه‌دهۆش
ئاواز : بورهان موفتی
هه‌ڤاڵا من
هه‌ڤالا من ساز چوو سه‌ر كارێدا
ده‌لالا من ساز چوو سه‌ر كارێدا
بووك خه‌مه‌لاندن بن دارێدا
هه‌ڤالا من مه‌گری مه‌لۆرینه
ده‌لالا من مه‌گری مه‌لۆرینه
زاڤا ده‌لاله گه‌له‌ك شیرینه
زاڤا ده‌لاله گه‌له‌ك شیرینه
--------------
دێره سۆرێ بچووكێ لێ لێ لێ لێ لێ
دێره سۆرێ بچووكێ ده‌ر ب هینه‌ڤ نینۆكێ
پار قیز بوو ئیساڵ بووكێ لێ لێ لێ لێ لێ
پار قیز بوو ئیساڵ بووكێ
به‌رخێ سه‌برا ما‌لا منێ لێ لێ لێ لێ
دێره سۆرێ مه‌زنه لێ لێ لێ لێ
دێره سۆرێ مه‌زنه به‌ر بی هینه و بازنه
پار قیز بوو ئیسال ژنه لێ لێ لێ لێ
پار قیز بوو ئیسال ژنه
به‌رخێ سه‌برا ما‌لا منێ لێ لێ لێ لێ
--------------------
نارێ نارێ هۆی نارێ نارێ
روو سۆره وه‌ك هه‌نارێ نارێ
من چاڤا به‌له‌ك خوارێ نارێ
سبه‌ی نیڤرۆ ئێڤارێ نارێ
نارێ بیسكه خوه شه‌كر نارێ
هینه له ده‌ستێ خوه كر نارێ
ده‌سماڵا خوه لێ به‌ركر نارێ
سه‌رێ گۆڤه‌ندی خۆشكر نارێ
هونراوه‌ی : فۆلكلۆر
ئاواز : فۆلكلۆر
خه‌می دوری تۆ
خه‌می دوری تۆ ئاوای لێ كردووم
هه‌ر به زیندوویی ئه‌ڵێی مردووم
كه‌سێ نه‌یدیبی ده‌ردی دوری یار
تێناگا له حاڵ غه‌ریبی دڵزار
دڵ غه‌ریب وه‌كوو دیوه‌خان خه‌مه
غه‌ریب میواندار ده‌رد و ئه‌سته‌مه
شه‌وانم تاڵه ڕۆژانم تاره
ڕه‌نگی غه‌ریبی له رِووم دیاره
حاڵ نییه زارتر له حاڵی من بێ
ماڵ نییه وێران وه‌ك ماڵی من بێ
پێویستیم پێته تا هه‌ست بكه‌م هه‌م
بێ تۆ غه‌رقم من له ده‌ریای ماته‌م
تۆ نه‌بی من هه‌ر له‌شێ بێ گیانم
ئه‌وینی تۆیه نیازی ژیانم
هونراوه‌ی : ئاشنا
ئاواز : بورهان موفتی
هێشتا ئاسمان
هێشتا ئاسمان شه‌یدای ئه‌ستێره‌یه‌كی تره
هێشتا بیابان شه‌یدای بستێ زه‌وی تره
هێشتا ڕووبار شه‌یدای چۆڕِێ ئاوی تره
هێشتا به‌هار شه‌یدای تاقه گوڵێكی تره
به‌ڵام من ته‌نیا شه‌یدای تۆم
تۆ ئه‌ستێره‌ی, تۆ به‌هاری
تۆ لوتكه چیای تۆ ڕوِوباری
تۆ خۆری بێ ئاوا بوونی
تۆ گه‌ردونی, تۆ گه‌ردونی
هونراوه‌ی : كه‌مال میراوده‌لیئاواز : دارا مه‌حموود
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|