كاوێس ئاغا 1889-1936
هونه‌رمه‌ندى نه‌مر كاوێس ئــاغا، ناوى (كاك وه‌یس) و كـــوڕى ئه‌حمه‌د ئاغاى هــهركییه و دایكى نــاوى (له‌یلا) بووه، له تیره‌ى (ماڵهبشى)یه.
لــه ســاڵى 1889 دا له كوێستانى (چـارچـهلى)ى هـهركییان، لــه دایكبووه. هه‌ندێكى دیكه پێیان وایه، كــه لــه گوندى (شاخكان)ى، كــه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌لاتى ده‌شتى شارى مــوسل، هــاتـۆته ژیان.
هه‌ندێك له ههركییهكانى ناوچه‌ى ورمێ، پێیان وایه له هه‌رێمى (دهشتهبهله)، كه ده‌كه‌وێته باكوورى شارى شنۆ، له دایكبووه.
سه‌ره‌تاى ژیانى هونه‌رى كـــاوێس، پڕ لــه سهمفۆنیایى تــایبه‌ت بووه، چــوونكه دواى مــردنى دایــكى، ده‌چێته لاى (ئه‌حمه‌د ئاغا)ى هــهركیى و ده‌بێت بـــه شوان و ڕۆژانه لــه به‌رامبه‌ر سرووشتى جــوانــى كــوردستان، دیمه‌نى چیا، ده‌شت و گوڵزاردا، تێكه‌ڵ به شمشاڵى شـــوان و ئــاوازى شه‌نگه‌بێری، قاسپه‌ى كــهو، باعهى به‌رخ و كــــار و ئاوازى بولبولان، ده‌بیستێت.
كاوێس ئاغا هێشتا منداڵ بووه كه‌باوكی مردووه و چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه چۆته (رواندز) و له‌وێ نیشته‌جێ بووه. ئاغا‌و پیاو ماقوڵه‌كانی شاری رواندز كاوێس ئاغای ده‌نگخۆش و هونه‌رمه‌ند ئه‌گرنه خۆیان و هه‌ر له‌مه‌شه‌وه نازناوی ئاغای ده‌ست ئه‌كه‌وێت و ئه‌بێته كاوێس ئاغا. ساڵی 1916 و له‌ئه‌نجامی له‌شكركێشی سوپای روسیا بۆ سه‌ر شاری رواندز، كاوێس ئاغا چۆته شه‌قڵاوه‌و به‌یه‌كجاری رواندزی جێ هێشتووه. كاوێس ئاغا هونه‌رمه‌ندێكی به‌سه‌لیقه و شاره‌زایه‌كی ته‌واوی مێژووی كورد و به‌سه‌رهاتی قارهمانهكانێتی.
به‌شی زۆری چیرۆكه فۆلكلۆرییه‌كانی كردووه بهلاوك و به‌و هونه‌ره به‌رزه‌ی خزمه‌تێكی زۆری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و چه‌ند لاوكێكی نیشتمانیشی چڕیوه له‌وانه لاوكی (مهلیكۆ) و لاوكی سمایل خانی شكاك و لاوكی شێخ مه‌حمودی نه‌مر. كاوێس ئاغا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شار‌و دێهاته‌كانی كوردستان گه‌ڕاوه‌و له‌زۆر شوێن لاوك و سترانی وتووه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده نیشتمانپه‌روه‌ره هه‌رچه‌نده نه‌خوێنده‌وار بووه، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی لاوك و گۆرانییه‌كانیدا شاره‌زاییه‌كی زۆری نواندووه.
كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی قهوانلهسهرهتای سییه‌كاندا چه‌ند به‌رهه‌مێكی بۆ تۆمار كردووه كه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كه‌یان لاوكی (گه‌نج خه‌لیلی)یه. كاوێس ئاغا مانگی شوباتی ساڵی 1936 له‌گوندی (هه‌رشه‌م) ی ناوچه‌ی پیرمام كۆچی دوایی كردووه و هه‌ر له‌وێ به‌خاك سپێردراوه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )