
10-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م،
کەژاڵ نەقشبەندی
کۆلکه‌زێڕینه‌ی شادی بم
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م
نامئه‌وێ غه‌یری کوڕی ده‌رهاوسێ
بۆ فریشته‌کانی کوردوستان
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م
ده‌مێکه‌جه‌سته‌ی نامۆئی خه‌ونه‌کانم
له نێو بێشکه‌ی بێده‌نگیدا ڕاده‌ژێنم
زه‌مه‌نێکه ته‌مه‌نم له‌نێو بازنه‌ی
ته‌سبیحه‌کانی باوکم دا ......ده‌سووڕێته‌وه‌و....
هه‌ر ده‌سووڕێته‌وه.....
شادیه‌کانم وه‌کوو چۆله‌که پاساری
ته‌ڕته‌ڕ له‌ژێر بارانی تاوان
له‌م گوێساوانه‌و پاساره‌وه
بۆ ئه‌و گوێساوانه‌و پاسار هه‌ڵده‌فڕن و........ئۆقره‌ناگرن
کچیه‌تیم به‌ده‌م فوو کردنی دایکم
له‌سه‌ر به‌رماڵی دوعای به‌خت
ڕاده‌وه‌شێ و ......هه‌ر ڕاده‌وه‌شێ
حه‌زم بۆ کوڕی ده‌رهاوسێ
له‌نێو بوخچه‌یه‌کی کۆنی که‌ڕوو گرتوو
ئاوێزانی ژیانی نهێنی و........
هاوده‌می جاڵجاڵۆکه‌ییه‌کم کردووه
که‌سه‌دان ساڵه ته‌ونی هه‌سته‌کانم ده‌چنێ
من کێم ؟؟؟
من چیم؟؟؟
بووکێک له‌په‌ڕۆ !
که‌دایکم هه‌ر ڕۆژ
دوای ده‌رچوونی باوکم له‌ماڵ
به‌نهێنی ده‌مدوورێته‌وه به ده‌م نه‌ریته‌کانه‌وه....و.....
حه‌زه‌کانی خۆی تێکه‌ڵ به دڵۆپه خوێنێکی ماندوو...
به‌نووکی ده‌رزییه ژه‌نگ گرتووه‌که‌ی یادگاری دایکانی
ده‌تکێنێته‌سه‌ر ته‌قه‌ڵه‌کانی جه‌سته‌م ....و...
نایه‌ڵێ برینم ساڕ‌ێژ بێت ...و ...قاژ بخات
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م
نامئه‌وێ په‌نجه‌ی دایکم هه‌ر ڕۆژ بریندار بێ
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه جه‌سته‌م
گوێی شیطان که‌ڕ.....ته‌سبیحه‌کانی باوکم نه‌پچڕێ
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م
نامئه‌وێ له‌پشت ده‌لاقه‌ی ته‌م گرتووی ژیانه‌وه...
چاوه‌ڕێی ئه‌سپی سووری موراد...و...
کۆلکه‌زێڕینه‌ی شادی بم
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م
نامئه‌وێ غه‌یری کوڕی ده‌رهاوسێ
که‌س تامی لێوانم بچێژێ
گڕ به‌رئه‌ده‌مه جه‌سته‌م
تاکوو بۆپڕوزم ده‌گاته‌ئاسمانه‌وه
له‌وه‌تی کچیه‌تیم قوربانی مه‌عبه‌د و ئاگردان کراوه
بڕیارم داوه.....
ئه‌دی سێوی حه‌زه‌کانم نه‌ده‌مه ده‌ست ئاده‌مه‌وه
له‌وه‌تی کچیه‌تیم ....
به‌نووکی نه‌شته‌ری بۆختانێک ...به‌ده‌ستی باوکم سه‌ر بڕاوه
بڕیارم داوه
نووشته‌ی ئه‌و ژنه قه‌ره‌جه‌ی ده‌ستمی خوێنده‌وه......بده‌م به‌ده‌م ڕه‌شه‌باوه
له‌وه‌تی کچیه‌تیم له‌گۆڕه‌پانی بێتاوانیدا ڕه‌جم کراوه
بڕیارم داوه
ئه‌دی وه‌کوو مه‌ڕی گێژ...
له‌نێو باخی داخراوی ئاواته‌پڕوزاوه‌کانم نه‌سووڕێمه‌وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|