
10-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که گه‌وره پیاوێک شه‌هید ده‌بێ
کاتێ که تۆ شه‌هید بووی
هه‌موو په‌پووله‌کان باڵیان شکا....
هه‌موو گوڵه‌کان هه‌ڵوه‌رین
که گه‌وره پیاوێک شه‌هید ده‌بێ
که عشقێک ده‌مرێت،
په‌پووله‌کان باڵه‌کانیان ده‌شکێت ......
گوڵه‌کان هه‌ڵده‌وه‌رێن و .....
شه‌معێک ده‌کوژێته‌وه،
که دایکێک زه‌جر ده‌کێشێ،
فریشته‌کان ده‌گرین،
که منداڵێکی هه‌تیو ده‌گری،
عه‌رشی قورش دێته له‌رزین
که گه‌وره پیاوێک شه‌هید ده‌بێ،
ئه‌ستێره‌یه‌ک ده‌کوژێته‌وه
به‌ڵام ،
گه‌وره‌م،
کاتێ که تۆ شه‌هید بووی....
هه‌موو ئه‌ستێره‌کان کوژانه‌وه‌و.....
مانگ مانی گرتوو....
خۆر هه‌ڵنه‌هات،
کاتێ که تۆ شه‌هید بووی....
فریشته‌کان و.....ئاسمان و......په‌یغه‌مبه‌ره‌کانیش گریان....
عه‌رشی قورش هاته له‌رزین،
گه‌وره‌م
کاتێ که تۆ شه‌هید بووی
هه‌موو په‌پووله‌کان باڵیان شکا....
هه‌موو گوڵه‌کان هه‌ڵوه‌رین ....
به‌ڵام عشقه‌کان به‌تینتر بوون،
گه‌وره‌م ،
ئه‌و کاته‌ی به ده‌ستی دوژمنی ناپاک ،سنگی پڕ هیوات به‌ر گوله درا
ئه‌و کاته‌ی خوێنی سوور و ئاڵت
سووری کرد کراسی سپی ئاشتی له ته‌نت
عشقه‌کان به‌تینتر بوون،
گه‌وره‌م،
ئه‌و کاته‌ی...........
که هێدی هێدی لێکت نا ،چاوانی پڕشه‌وقی خۆشه‌ویستی وڵاتت
عشقه‌کان به‌تینتر بوون،
ئه‌و کاته‌ی که دڵۆپ دڵۆپ ڕژایه سه‌ر سنگت….. ئامانجه‌کان،
ئه‌و کاته‌ی که پێکه‌نینی شادی به‌ره‌وڕووی ئاشتی ، له‌سه‌رلێوانت نه‌ما،
عشقه‌کان به تینتر بوون
ئه‌و کاته‌ی..........
گه‌ردنی به‌رزت ورده‌ورده له‌سه‌رشانی پڕخوێنت پاڵ که‌وتووپشووی دا
عشقه‌کان به تینتر بوون،
گه‌وره‌م،
ئه‌و کاته‌ی که دڵت له لێدان وه‌ستا
کاتی هه‌میشه زیندووئی و نه‌مریت بوو
تۆی چرای پڕ شه‌وقی شه‌وه‌زه‌نگی مێژووی بێسامان
تۆی شۆڕه‌سواری ڕێگای عشق و ئاشتی کوردوستان
ئێمه‌ی ڕۆڵانی دیمۆکرات هه‌رگیز وونی ناکه‌ین ڕێگات.
که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|