
10-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێشکه‌ش به داییکم
کیژۆڵه‌ی چاوجوان پێبه‌خشی هه‌موو موحه‌به‌ت وخۆشه‌ویستی و هه‌ستی جوان
بووبه‌شه‌ونمێ له‌سه‌رلێوانی وتینوویه‌تی پێشکان
له ئامێزی گرت خه‌مانی ڕچیاوی
پێشکه‌ش به داییکم
ڕۆژێک له رۆژان لاوێکی غه‌ریب و مێهره‌بان
ڕوی کرده ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان
له نێو ده‌شت وده‌روبێستان بینی کیژۆڵه‌یه‌کی چاو که‌ژاڵ وجوان
له‌وساته‌وه وونی کرد ئه‌و لاوچاک دڵی میهره‌بان
له‌گه‌ڵی دابه‌شی کرد عشقی پاک و عومروژیان
کیژۆڵه‌ی چاوجوان پێبه‌خشی هه‌موو موحه‌به‌ت وخۆشه‌ویستی و هه‌ستی جوان
بووبه‌شه‌ونمێ له‌سه‌رلێوانی وتینوویه‌تی پێشکان
له ئامێزی گرت خه‌مانی ڕچیاوی
له‌گه‌ڵی دابه‌شی کرد ژانی وه‌ته‌نی داگیرکراوی
کیژۆڵه‌ی چاوجوان بوو به‌داییکی منداڵانی
مه‌رگی ناواده‌ی کوڕی هه‌رگیز نه‌یپساند له‌ژیانی ژه‌هراوی
به‌ندینخانه‌ی دوور و درێژی هاوسه‌رو ئه‌شکه‌نجه‌ی نائینسانی
قه‌ت له‌یادی نه‌برد وه‌سیه‌تی ئاگاداری له ڕۆڵه‌کانی
دایه گیان له یادم دێ که‌منداڵ بووم .....
دونیا‌م هه‌موو یاری ومیهروداییک وباب بوو
له‌ناکاو فوولادذه‌ڕه‌ی دێوی ناپاک
لێ ی کردم ڕۆسته‌می داستان، باوکی دڵپاک
به‌ستیان به‌حه‌وت زه‌نجیر له‌زیندانی تاریک ونمناک
ساڵانی زۆری دووری وهه‌رڕۆژچاوه‌ڕێ مردن
دایه گیان به‌ندینخانه‌ی دوورودرێژی هاوسه‌ر وئه‌شکه‌نجه‌ی نائینسانی
قه‌ت له‌یادی نه‌بردی وه‌سیه‌تی ئاگاداری له ڕۆڵه‌کانی
له‌یادمه بابم له‌به‌ندینخانه‌وتۆبه‌دڵ فراوانی
په‌روه‌ردت کرد ڕۆڵه‌کانی به‌جوانی
پیاوی نێو پیاوان بووی وشاژنی نێو ژنان
له‌گه‌ڵ ئێمه، منداڵ و هاوڕێ وهاوزوان
دایه‌گیان...
تۆی داییکی پیرۆز وپاک
تۆی تینی خۆشه‌ویستیت به‌تینتر له‌خۆری داخ
تۆی ڕوونتر له‌ئاوی سپی ڕوباره‌کان
تۆی پیرۆزتر له‌خودای ناو ئه‌فسانه‌کان
دایه‌گیان ......
تۆی دڵپاکتر له‌به‌فری لاپاڵی چیاکان
تۆی هه‌موو خۆشه‌ویستی ومیهرو وه‌فا
تۆی هه‌موو شادی و ئاوات وجه‌زا
دایه‌گیان ....
به‌ندینخانه‌ی دوور‌و درێژی هاوسه‌رو ئه‌شکه‌نجه‌ی نائینسانی
له یادی نه‌بردی ئاگاداری له‌ڕۆڵه‌کانی
به‌شه‌وان ده‌نگی نه‌رمی گریان وفرمێسکی سه‌ر سه‌رینت
هاواری ژانی سه‌خت و دڵی پڕبرینت
باسی ده‌کرد له ناسکی و ژنیه‌تی به‌تینت
ئێستاش که‌ته‌مه‌نی باخی ژیانت له خه‌زانی زه‌رد وبێڕه‌نگ دایه
دڵی فراوانت خه‌زانه‌ی هه‌زاران خه‌مان وتاسه‌یه
دلت ئه‌و دڵه‌میهره‌بانه‌ی که ئێستاش هه‌ر سه‌نگی سه‌بووری ئێمه‌یه.....
ئێستاش هه‌ر سه‌نگی سه‌بووری ئێمه‌یه......
که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|