
10-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌بێ ده‌نگی بۆت ده‌دوێم
• که‌ژال ئیبراهیم خدر
1
ئه‌گه‌ر یه‌کێ لێم بپرسێ
شیعر بۆ چاوی کێ ده‌ڵێیت
که‌مانچه‌ی دڵه شه‌یداکه‌ت
به چ ئاوازێ لێده‌ده‌یت
چیت پێ بڵێم که من هێشتا
نازانم بۆ خۆشم ده‌وێیت
که من هێشتا ده‌تپه‌رستم و
نازانم چیت، نازانم کێیت؟
2
ده‌ستێکم بده‌یه، ده‌ستێکم بۆ تۆ
چاوێکتم بده‌یه، چاوێکم بۆ تۆ
لێوێکم بده‌یه، لێوێکم بۆ تۆ
با دڵنیا بم به‌شێکی له من
به‌شێکم له تۆ
3
تۆ حه‌زت له ره‌نگی زه‌رده
منیش هه‌روا
ئه‌و ساته‌ی خۆشم ویستی
کازیوه‌ی به‌یانییه‌ک
هه‌ردووکمانی له ئامێز نا
4
که باوکم مرد
دایکم به‌رگی ڕه‌شی پۆشی
منی مناڵ
زۆر ڕقم له ڕه‌نگی ڕه‌ش بوو
کاتێ ڕه‌شی چاوه‌کانتم دی
هێنده شه‌یدای ڕه‌نگی ڕه‌ش بووم
به قه‌د ڕه‌شی چاوه‌کانت و
ڕوخساری تۆ
وه‌کو شه‌وه زه‌نگێکی ڕه‌ش
تێکه‌ڵ به شه‌وقی مانگی تۆ
له چاوانما بوون به تابلۆ
5
ده‌ڵێن داری چنار به‌ر ناگرێ
باڵای تۆ چناره و
چه‌ندان ساڵه، ده‌می من
هه‌نگوین و به‌رسیله‌ی لێده‌مژێ
6
ده‌مه‌وێ دوای مردنم
له نێو باوه‌شی تۆدا بمنێژن
چونکه به‌هه‌شتێک نییه
له باوه‌شی تۆ ئاسووده‌تر بێ و
دۆزه‌خێک نییه
وه‌ک ئاگری خۆشه‌ویستیت
بمسووتێنێ
7
مانگ له‌و به‌رزاییه‌وه
دڵداری له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌کان ده‌کا و
ئاو به ده‌م ڕێگه‌وه
ماچی به‌رده‌کان ده‌کا
من له ژێر لێفه‌که‌مه‌وه
بیر له چاوه‌کانی تۆ ده‌که‌مه‌وه
8
له به‌ر ده‌متا
هێشتا هه‌ر له منداڵ ده‌چم
وه‌کو شه‌وانی جه‌ژن
یادگارییه‌کانت
لای خۆم ده‌خه‌وێنم و
به‌یانیان
گیرفانه‌کانم پڕن له نوقڵی لێوت
9
له مناڵێکی نێرگزفرۆش ده‌چی
که به لاما تێده‌په‌ڕێ
ئه‌و وه‌رزه ده‌بێ به به‌هار
10
که من هه‌میشه له به‌ر ده‌متا
ببم به ئاو
تۆش بۆ من ببه به هه‌تاو
بمکه هه‌ڵم
با هه‌ردووکمان له هه‌ورێکا
کۆببینه‌وه
له یه‌کتری جیا نه‌بینه‌وه
11
که ده‌تبینم
له شووشه‌ی گوڵاو ده‌چیت
به سه‌ر سه‌روقژما ده‌پڕژێیت
بۆیه هه‌میشه
بۆنی تۆم لێدێت
12
له به‌رده‌متا
مێرووله‌یه‌کی بچووکم
ئه‌گه‌ر ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ش دابخه‌ی
له درزێکه‌وه دێمه دڵته‌وه
13
من سوێند ده‌خۆم
هه‌رگیز ئاگرت نه‌بینیوه
بۆیه هه‌ست به سووتانی
روحم ناکه‌یت
14
ده‌کرێ تۆ هه‌مو شتێ بێ من هیچ
ده‌کرێ من هه‌موو شتێ بم
به‌ڵام ده‌بێ له تۆ بچووک تر بم؟!
• • •
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|