
10-08-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
«بێدەنگی سەرمەستییە باوانم»
تووڕە مەبە باوانم!
لە سەر گۆنای ئەم ڕێیە بوەستە و
هەر ڕێبوارێکت دی باڵەکانتی بۆ بکەوە و
بڵێ ئێرە ساباتی ئێمەیە
پڕە لە ئەوین وپەخشان و
ساڵانێکە پرچی هەتاومان تێدا هۆندۆتەوە.
بڵێ وەڕەس بووین هێندە لە تارمایی دا
بێدەنگیمان کردە زایەڵەی لووتکە و ئەرخەوان و دارستان.
بە داوێنیان دا بنووسێ و
بڵێ میوانی فرمێسکەکانمان بن
بە سێبووری کوێستان سوێند
ناهێڵین ڕەهێڵەی باران
لە برووسکەی هەور و بەهار دا بتاندۆزێتەوە.
چووزانم باسی سەراپەردەی دەریایان بۆ بکە و
بڵێ لە ژێر پەنجەی ئەفسانەیەک دا و لە سەر شاباڵی مرواری
بە سەدەیەک لە غوربەتی کۆتر دا دەگەنە ئەو شوێنەی وا تاوس لێی دەژی.
دەزانی ئەگەر میوانمان نەبێ
زوڵفی سەبا لێمان زیز دەبێ و
تازە بە مەداری خەم دا
قەت سەر لەو کاولاشە کۆنە هەڵناهێنێتەوە؟!
دەزانی ئەگەر میوانمان نەبێ
دایکی شەهید دەست لە پەلووپۆی خەونەکانمان هەڵناگرێ؟!
مەگەر نازانی بێتوو پڕشەنگی خۆر لە بیر کەین
گەنم لە باوەشماندا تازە قەت شین نابێ؟!
گەر تۆ نەبی
کێ لە خەڵکی کۆمارە ساواکەی کوردستان بپرسێ
لە کەیەوە شۆڕش وشێعر و شەیدایی
دەستەملانی یەک بوون و
بەیانیان زۆر زوو بە باڵای ئەم خاکە دا گریان؟!
کێ هەیە ئایەتی ئەنفال بخوێنێتەوە و
بزانێ دەم چاوی شکۆداری دیکتاتۆڕ
کەی لە ئاوێنەی ئەم وڵاتە دا بەختەوەریمان پێ دەبەخشێ؟!
دەزانی هەر چەندە دیوانی نالی بخوێنینەوە
ناتوانێ تیشکێ لە مێهرەبانی میوانمان پێ ببەخشێ؟
من ئۆقرەی تراویلکە گرتوومی
ئەگینا ترپەی دپی غەریبانم لە هەموو مۆسیقایەک پێ خۆشترە.
گۆرانییە نێرگزییەکانی دایکم لێ ناگەڕێن
دەنا هەموو کۆڵانە سەوزەکانی مناڵیم
دەکردە تاقە یەک شاباش بۆ چاوەڕوانی.
بەهای ئەم تێکشکانە چەندەیە باوانم؟!
نیوە شەوی پەپوولە و شەم کەی دەبێت بە ڕۆژ؟!
کێ هەیە نامەکانی غوربەتی فەرەیدوون*بۆ یەسنا بەرێتەوە؟!
کێ هەیە پێت بپێ
تۆ کە لە قوژبنی نزاکانت دا دوعا بۆ سەرفرازی ماسی دەکەی
ئەدی بۆ زەردە ڕەنگت؟!
خەم مەخۆ دەگەڕێینەوە هەرێمی کەژاوەکانی چل چەمە و
دڵسۆزانە بە ناخی گەلاوێژ دا ڕۆدەچین
هەنیسکەکانی نامرادی دەکەینە قاقا
لە سەر لێوی کچانی ڕەشپۆشی ئەم وڵاتە و
بە ناو بەرزایی مەیخانەکانی بەفر دا سەردەکەوین و
ئەم جارەشیان پەیکێک لە کۆزەی شەراب و شێعر دەنۆشین و
لە سەر دەستی مانگ بە تریفە سوێند دەخۆین
دڵمان قەڵغانە بۆ هاتووچۆی سپێدە.
كاوه حه سهن پوور
فەرەیدوون:مەبەُست فەریدوون ئەرشەدی شاعیری هاوچەرخە کورده کە سەردەمێک نامەکانی غوربەتی بڵاو کردەوە و بەردەنگەکەی یەسنا بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|