موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #831  
قدیمی 10-11-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



‌هێمن

مانگی قونهه‌ڵکڕێنه

هــــــــــه‌وڵێ مه‌ده‌ میوان نه‌ڕۆن
نه‌ برینجی شك ده‌به‌ی نه‌ ڕۆن
میوان قــــــــــاقڕبوون تێرناخۆن
کـــــــــــــــــوا ڕۆژی بێنه‌بێنه‌یه‌؟
مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌یه‌!

پێتوایه‌ میری کــــــــــــــــــارتاژی
ڕاتگرتوونه‌ توڵه‌ و تــــــــــــــاژی
سه‌گت لـــــــــــــــه‌ پشته‌وه‌ ناژی
کـــــــــــــــــوا ڕۆژی بێنه‌بێنه‌یه‌؟
مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌یه‌!

نـــــــــــــــه‌دار و ده‌سته‌وه‌ستانی
کـــــــــــــــــار و کاسپێکی نازانی
له‌ خؤڕا ده‌کــــــــــــــه‌ی میوانی
کـــــــــــــــــوا ڕۆژی بێنه‌بێنه‌یه‌؟
مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌یه‌!

باوێشکت دێنی بۆ چــــــــــه‌وری
ببارێنی وه‌کوو هــــــــــــــــــه‌وری
ئاغــــــــــــــــــایه‌تی نه‌ما ده‌وری
کـــــــــــــــــوا ڕۆژی بێنه‌بێنه‌یه‌؟
مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌یه‌!

ده‌ڕۆم ده‌ڕۆم ناخـــــــــــۆم نانت
به‌تاڵه‌ که‌لله‌ و گیرفــــــــــــانت
به‌ســـــــــه‌رچوو ده‌ور و زه‌مانت
کـــــــــــــــــوا ڕۆژی بێنه‌بێنه‌یه‌؟
مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌یه‌!


سه‌رچاوه‌: گزینگ، ژماره‌39-40



ئه‌و پارچه‌ شێعره، کاتی خۆی، له‌ لایه‌ن کاک (هه‌مزه‌ی‌ بایه‌زیدی مه‌نگوڕ) بۆ گزینگ نێردراوه‌. هه‌روه‌ک ئاشکراشه‌ له‌ مانگی ڕه‌شه‌مه‌دا‌ (له‌ ناوچه‌ی مه‌نگوڕان، مـــــــــــــــانگی قونهه‌ڵکڕێنه‌ی پێ ده‌گوترێ) که‌ ئازووقه‌ و قاورمه‌ و دانه‌وێڵه‌ و خوارده‌مه‌نی له‌ که‌می ده‌دا، میوانیی و میوان هاتن و میوان ڕاگرتن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر برینج و ڕۆن نه‌مابێ، هه‌ر باسی سه‌ره‌..! ده‌ڵێن: "مامه‌نداغای شه‌ختان"ێ که‌ که‌سێکی زۆر ساده‌ و دڵساف و قسه‌خۆش و میوانڕاگر بوو، له‌و کاتانه‌دا پێی ڕاده‌گه‌‌یێنن که‌ ئاغا میوانت بۆ هاتووه‌، ئه‌ویش هه‌رای ئاغاژنێ ده‌کا و ده‌ڵی ئه‌رێ برینج و ڕۆنن هه‌نه‌؟ وه‌ختایه‌ک پێیده‌ڵێن به‌ڵێ هه‌نه‌، ده‌ڵێ که‌وابوو میوان و سه‌م پێ وه‌ک یه‌که‌!

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید