موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #832  
قدیمی 10-11-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


وڕێنەی ڕۆژوو

ئەمن ئەوڕۆکە پەیدام کردووە بۆخۆم یەکی دیکە
بڕۆ خوێڕی! نەکەی تۆ بێیە ئەو جێی ژوانە چی دیکە

بەڵێ گرتوومە یارێکی لەبار و ژیکەڵە و تازە
ئەتۆم ناوێ، بەخێر هاتی، بڕۆ هەرچی دەکەی بیکە

کچێکی چاردەساڵەی نازەنینم دیتەوە بۆخۆم
ئەتۆ کەڵکت نەماوە، هێندە پیری بوویە ئەنتیکە

ئەمن ماچی دەم و لێوی ئەوم بۆ هەڵکەوێ ئاخیر
چلۆن وازم دەچێتە تۆ، دەم و لەوست هەموو لیکە

ئەتۆ پێت وایە لاجانگ بە ڕشک و چاو بە ڕیپۆقە
وەکوو تۆ، یارەکەی من، نا بچۆ بیبینە، نیزیکە

تەماشا کە سەر و بسکی، تەماشا کە دەم و چاوی
ببینە ئەو هەموو سابوون و پوودر و ڕووژ و ماتیکە

خەیاڵی وەی نەکەی یارم وەکوو تۆ کورتەباڵایە
درێژ و خان و مان و نازەنین و شووش و باریکە

وەکوو تۆ گێڕ و ناقۆڵا و خوار و خێچ نییە هەیهوو
ئەوەندە ڕاست و لێک و لووس و قیتە هەر دەڵێی پیکە

ڕەش و ڕووت و ڕەجاڵ و پیس و بێ دەرپێ نییە وەک تۆ
سەر و بەرگێکی خاوێنی هەیە، ئەڵبەتتە زۆر شیکە

لە وێنەی بەختەکەی من نێرگسی مەستی لە خەودایە
سەر و زولفی وەکوو ڕۆژی منی بێچارە تاریکە

وەکوو خاسەکەوی کوێستانی کوردستان دەقاسپێنێ
ئەو و، قوربان ئەتۆش لێت دێ وەکوو مەشکەدڕە زیکە

وەکوو دۆدانە دۆیە مەمکی تۆ ئەمما بە مەرگی تۆ
مەمۆڵەی ئەو کچەتیوە وەکوو لامپی ئەلکتریکە

ئەگەر وستەی بکەی، ورتە لە زارت بێتە دەر ئەوجار
دەبێ منداڵی ئەو دێیەت وەدوو خەم بۆت بکەن فیکە

*** *** ***

وڕێنەی ڕۆژووە ئەو شێعرە بێتامەی کە فەرموومە
ئەگەر پێت ناحەزە کاکە ئەتۆ تێری، دە چاکی کە!

نیشانی کاک "......" گەر بدەی ئەو پارچە هەڵبەستەم
دەڵێ ئەو شێعرە نەزمی نوێ نییە، سەبکی کلاسیکە

شێعر لوتفی هەبێ، جا تازە بێ یا کۆن بێ هەر باشە
نیشانەی شاعیری تەبعی ڕەوان و فیکری باریکە

ئەمن دڵبەستەیی هەڵبەستەکانی نالی و کوردیم
بڵا ئەو شاعیرە لاوە بڵێ "هێمن" فەناتیکە

ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــ
ساڵێکی لە مانگی ڕەمەزان‌دا دوو میوانم بوون کە هەمیشە لە سەر شێعری تازە و کۆن کێشەیان بوو، ئەمنیش کە ڕۆژوو نیوە عومر و شپرزە و کەلەلای کردبووم، ئەو پارچە هەڵبەستەم بۆ پێکەنین نووسی.

مەهاباد- سەید محەممەدئەمینی شێخولئیسلامی(هێمن)
ــــــــــــــــــــــــــــــ ــ
سەرچاوە:
حەوتەنامەی کوردستان، چاپی تاران،

منبع: گزینگ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید