
10-14-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌گه‌ر لاس بام و نه‌مزانیبا
خه‌جێک له ره‌نگی تیغ نه‌شته‌رم ده‌دا...
من له دارستانه‌وه ده‌ستم پێنه‌کرد
دڵم گۆمێک بوو پڕ زه‌مه‌ند و
باوکم نه‌عره‌ته‌ی نه‌دا
کوڕێک پڕ له باوکی
که تۆ نه‌بووی له لێواری که‌شتیه‌که‌ی، سواری نه‌بووم
ئه‌گه‌ر لاس نه‌بووم
خه‌جێک ده‌بێ
له ڕه‌نگی تیغ
پڕ له چه‌قۆ
پڕ له تیر
و هاوێردانێک پێی بکه‌وم
من له دارستانه‌وه ده‌ستم پێنه‌کرد
پانیه‌ت که کۆتری پێدا ده‌فڕێ و
سبه‌ینان به‌رۆکت سه‌ده‌فکارییه
نه کوڵمه‌ت شه‌مامی حه‌وت ڕه‌نگ و
نه قه‌دی باریک و
چاوی جوانت به من ده‌مێنێ
که متمانه‌م نه‌بێ له خۆم
خه‌ج له گه‌مارۆی له‌شکرێک ئاڵۆز
چ خه‌مناک هاوریشمی فه‌نا بوون ده‌سووتێنێ
ئه‌گه‌ر لاس نیم و
خه‌زاڵ نه‌بووی
قوڵکه‌ی سینک یاخیم ناکا
وه سوارێک که پێ ده‌نێته ڕاو و
خۆی ده‌بێته ڕاوگه‌یی چاو، ئه‌ستێره‌ی ڕۆژ نییه ئاوا ببێ لێم
من له‌مێژه ده‌ستم پێنه‌کرد
له تۆفی حورمه‌تی چیا
له وه‌رزی دارستانی سیس
له وه‌همی شه‌وی سارد و
به‌سته‌ڵۆکی سڕترین نوخته‌کانی شار
له نه‌عره‌ته‌ی دڵته‌زێنی باوک که
گوێم پێنه‌دا و
بارانێک دای دا
نه زه‌وی له ژێر پێم له‌رزی و
نه هه‌ور بزه‌یی هات به تۆ دا
بڕوانه له‌م دایره‌یه
مه‌یله شۆخه‌کانی من تێیدا فه‌نا بوون
وه حه‌قایه‌تی ڕاو له گه‌مارۆی به دیل چوونم دا
نه تلیسمێک بوو به فه‌لاتت
نه من تازه به خنکان له‌م ئاوه‌دا پاک ده‌بمه‌وه
مه‌گه‌ر نه‌شته‌رم بده‌ی
به ره‌نگی تیغ
به ره‌نگی تیر
به ره‌نگی خه‌ج
وه باوکت پاپۆڕه‌وانی دایره‌کان بێ
من به که‌شتییه‌ک پێناکه‌نم سوارم نه‌کا
وه زه‌وی له بۆ من ته‌نگ بێ و سیان
دڵم گۆمێک بوو پڕ زه‌مه‌ند
باوکم نه‌عره‌ته‌ی نه‌دا
وه‌ک خنکانی کوڕێک ریساڵه‌تت به من به‌خشی
وه لاسێک چه‌په‌وانه ده‌ئاژوێ له‌و سه‌خاوه‌ته
دڵته‌نگ مه‌به پاک بوونی من مه‌حاڵه به ئاو
مه‌گه‌ر نه‌شته‌رم بده‌ن به تیغ، به تیر،
به هه‌ڵکۆڵینی ڕۆح و
وڵامێک بۆ نه‌عره‌ته‌ی بێ وڵامی باوک
هه‌رمان وه‌تمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|