موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #853  
قدیمی 10-16-2010
بانوی کرد تبار آواتار ها
بانوی کرد تبار بانوی کرد تبار آنلاین نیست.
کاربر عادی
 
تاریخ عضویت: Sep 2010
محل سکونت: بر بال نسیم
نوشته ها: 31
سپاسها: : 0

3 سپاس در 2 نوشته ایشان در یکماه اخیر
پیش فرض

ترسی عه شق
ح.زوبه یره م
مه هاباد
خۆشه ویستیم هه روا هه ناسه هه ڵده كێشێ /له باڵات ده هاڵێ و /فه رامۆش كه ره بۆ هه ر زام و ئیشێ /...
خۆشه ویستیم هه روا هه ناسه هه ڵده كێشێ
له باڵات ده هاڵێ و
فه رامۆش كه ره بۆ هه ر زام و ئیشێ
ئه وه سێحری چ ساحیرێكه
خۆشه ویستیم نه مر ده كا
ئه وه نهێنی كام ڕازه
عه شقم له سه هۆ ڵبه ندانی نیگاتا به تین ده كا
خۆتۆ، مه له باڵ سووكه كه م
خۆشه ویستی له چاوانتا نه مابوو
په نجه كانت سڕو سارد
باوه شت به تاڵی گه رمابوو
نیگات پڕ له نامۆیی
حه زت تاڵه موی به ر با بوو
ئه نگوستت چوكتر له بازنه ی ئه نگوستیله
گه ردنت هه ڵاڵه یه كی ژاكا بوو
بۆ نامۆییم ده كه ی؟
خۆ تۆ ته مه نێك حه زه حه یراناوێكه ی خه ونه كانم بووی
بۆ نامۆییم ده كه ی؟.
خۆتۆ ته مه نێك ریحانه بۆن خۆشه كه ی گوڵدانم بووی
سه ر هه ڵبڕه
سه ر هه ڵبڕه ئه ی مانگه گیراوه كه ی ئاسمانی هه ور گرتوو
نزم مه ڕوانه
هاسه یرم كه
له سایه ی خۆشه ویستیت چه نده باڵا به رزم
سه ره نجم ده
به پێكه نینێك ده توانم ئه ستێرانت بۆ بدزم
له چی ده ترسیێ؟
له خشپه ی پێی دێوه زمه؟
یا له لووره ی گورگی هار؟
له چی ده ترسیێ؟
له هه نگاوی پیره پاتاڵی تووله ك بوو؟
یا ده نگ و هه را و هوریای ڕێبوار؟
بیر له چی ده كه یته وه؟
له ڕوخساری تێك چڕژاوی من؟
یا له هه نگاوی خۆشه ویستێكی تر؟
بیر له چی ده كه یته وه؟
له حه یرانی و سه رگه ردانی من؟
یا له ماچ و ئامێزی حه زێكی تر؟
بۆ نازانی تۆ ڕه هاتری له هه ناسه ی خۆت
خۆ باوێ نێو ئامێزی هه ر كه سێك كه بۆنی هه یه بۆت
ئاخر من له وه ناترسم
كه تۆ من له بیر كه ی
یا ڕوو له ئامێزی حه زێكی تر كه ی
له وه ناترسم
خۆشه ویستیم لای خۆت بمرێنی
عه شقم وه ك باڵی په پووله یه ك
به گڕی هه ناسه یه ك
بخنكێنی...بسووتێنی!
ترساوی ئه وه م
من تۆ له بیر كه م
زراوم تۆ قیوه له وه ی
له تینی خۆشه ویستیت كه م كه م!
تۆ قیوم له وه ی
خۆشه ویستی حه زێكی تر به گڕ كه م
شێعر بۆ چاو به ڵه كێكی تر بڵێم
گۆرانی پێشكه شی به ژن بڵندێكی تر كه م!
ده ترسم / خه ونه كانم بگۆڕێن
په نجه كانم فێری باخه ڵێكی تر كه م!
ده ترسم
ئیتر سه ر خۆشی بۆنی
گوڵه باغه و ڕه شه ڕیحانه نه بم
سێكانم فێری بۆنی
وه نه وشه ی نێو گوڵدانێكی تر كه م!
ئاخ چه ن ده ترسم
خۆشه ویستم
تۆ یادم كه ی من له بیرت كه م!
تۆ تاسه م كه ی من دڵگیرت كه م!
چه ند ده ترسم خۆشه ویستم
چه ند ده ترسم...!


ویرایش توسط behnam5555 : 10-18-2010 در ساعت 04:31 PM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید