
11-07-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شنه‌ی پشكووتن
كه هه‌ور ده‌گری، ئه‌تۆ ده‌ستی به باڵا دێنی
شیرنه مۆچڕكی فڕینی به خه‌یاڵا دێنی!
تۆ وه‌كوو رێژنه بزه‌ی گه‌رمی به‌یانی نه‌ورۆز
ده‌س به سه‌ر یاڵ و بژی نه‌رمی شه‌ماڵا دێنی!
تۆ هه‌ناسه‌ی په‌مه‌یی نه‌رمه شنه‌ی پشكووتن
به مل و سنگی سڕ و زهردهڵی ساڵا دێنی!
له ده‌ماری ده‌گه‌ڕێ خوێنی كه‌سك، ورده چرۆ
كهشنهی واده به باخ و چه‌م و یاڵا دێنی!
تۆ وه‌كوو هه‌وره‌تریشقه‌ی به گوڕ و تینی به‌هار
ره‌وه‌ز و جه‌نگه‌ڵ و كوێستان وهسكاڵا دێنی!
نیونیگای تیژی برووسكه‌ی له ده‌ڵاقه‌ی هه‌ورا
خه‌نجه‌ری گڕ به ده‌ماری شه‌وی زاڵا دێنی!
وه‌كوو فرمێسكی چه‌می هه‌وری، به بێ جیاوازی
سه‌ر به سه‌ر شانی گوڵاڵه و دڕووداڵا دێنی!
ئه‌و ترووسكه‌ی، كه له جێژوانی ئه‌وینا پشكووت
تیشكی هیوا به دڵی تار و به‌تاڵا دێنی!
تۆ به ئاسۆگی خه‌می زه‌رده‌په‌ڕا تێده‌په‌ڕی
لێو به سه‌ر زامی چیای جه‌سته شه‌ڵاڵا دێنی!
بۆ ئه‌وین و گوڵی شۆڕان سه‌ری خۆت دانانێی
له حه‌وا ده‌م به مهم و كوڵمی خهزاڵا دێنی!
تۆ شنه‌ی سه‌وزی، قژی زه‌ردی گه‌نم دادێنی
شه‌و به ئاڵاوه شنه‌ی شاپه‌ڕی ئاڵا دێنی!
ئه‌مين گهرديگلاني
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|