موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #936  
قدیمی 11-21-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


شاعیری ده ره وه :


خووان خیلمه ن


خووان خێلمه ن له ساڵی 1930 زایینی له ئارژانتین له دایك بووه. یه كێك له به ناوبانگترین شاعیرانی ئه م
خوله یه. به رهه مێكی زۆری شێعری بلاَو كردۆته وه و به چه ند زمانی جۆراوجۆر وه رگیردراون. له ساڵی 1976 زایینی به هۆی كێشه ی رامیاری دوورخراوه ته وه بۆ مكزیك، ئیسَسته هه ر له وێ ده ژی.

باله نده یه ك له له شم دا زیندوو بوو
گولێك له ده مارم دا كوچی ده كرد
وه دڵیشم ویلۆنێك بوو
خوازراویانه خوازراو
وه لیم جاریك
ده یان ویستین
شادیان ده كردین
به هار
مشته كوله یه ك
شادی
به مرۆث ده ڵێم ده بێ وابێ
لێره باله نده یه ك نوستووه
گولێك
وه ویلونێك

###
كوتری لێوه كانمان
نه مردون
راموسانه كانمان
مردوون
دیسان ده گه رێنه وه كۆتره له بیركراوه كان
له ژێر بارمته ی رابردوودا
سامه كانم له دووره وه
به جێ دێڵم
بابسووتی
هیورهیور
وه كوو هه تاو..


###

ناوت چیه؟
كوێرێك دانیشتووه
له به تنی ئاواته كانی خۆمم
هه ژا رێكی سه رده مم
به خه م پێده كه نم
به شادی ده گریم
چیت پێ بڵێم؟
ناوت چی لێ بنێم؟


###
هیوا بوونه وه رێكه
له گه ڵ جلێك له ئاور
له گه ڵ به رزی قاچه كانا
خه ریكن له بیرده چنه وه
ئیسته بیرده كه مه وه
كه كوترێك له ده نگی تۆدا
ماڵی خه زان
ده ژاكێنێ.


###

كاتێ بمرم
هێشتا
سه مای كراسه كه ت
به باوه ئه ژنه وم
ئه وه ی كه ئه مه یه خویند
پرسی
چلون؟
چ ئه ژنه فی؟
چ سه مایه ك؟
چ كراسێك؟
چ شنه یه ك؟
وتم: وس به
وه ره له په نام دانیشه
شه راوه كه م بخۆوه
وه بنووسه
كاتێ بمرم
هێشتا ده نگی
سه مای كراسه كه ت
به باوه
ئه ژنه فم.


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 11-21-2010 در ساعت 05:42 PM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید