
11-27-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زیاد اسعد
زیاد اسعد
زیاد ئەسعەد ھوونەرمەندی گەورە و بە توانا لە سالی "١٩٦٦" لە شاری ھەولێر لە گەرەکی تەیراوە لە دایک بوە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی پیشەیی ھەر لەو شارە تەواو کردوە، لە سالی "١٩٨٣" دەستی کردوە بە کاری ھونەری و یەکەم گۆرانی بە ناوی (دووعا دەکەم شەو و رۆژان من، بتسوتێنی ئاھ و ناڵەی من) پاشان چەند گۆرانیەکی تری تۆمار کروە، یەکەم کاسێتی گۆرانی لە سالی "١٩٨٨" تۆمار کردوە و بلاوی کردۆتەوە، لە سالی "١٩٨٩" سەردانی ولاتی ئێران دەکات و سەردانی چەند ھوونەرمەندێک دەکات لەوانە (سەعید قەندی و گووڵپایەگانی)، پاشان دەگەرێتەوە بۆ کووردستان و ئەلبوومێکی تر بلاو دەکاتەوە لە سالی "١٩٩٠"، لە سالی "١٩٩٣" ئەلبوومێکی تر بلاو دەکاتەوە و پاشان کووردستان بە جێ دەھێلێت و جارێکی تر دەچێتەوە بۆ ولاتی ئێران و ماوەیەک لەوێ وانەی (ردەف و ئاواز و چۆنیەتی ئەداکردنی گۆرانی) دەخوێنێت و ھەروەھا فێری زمانی (فارسی) دەبێت زۆر بە باشی، پاشان ئەچێتە ولاتی روسیا و ماوەیەکی زۆر وانەی فێربونی مووسک و شێوازەکانی کار کردن لەسەر ستایلە جۆر بە جۆرەکانی گۆرانی و مووسکی جیھانی دەخوێنێت بۆ ماوەی "٢" سال لەوێ دەمێنێتەوە و فێری زمانی (روسی) دەبێت، پاشان دەچێتە ولاتی کەنەدا و ماوەیەک لەوێش دەخوێنێت و فێری زمانی (ئنگلیزی) دەبێت بە باشی شارەزایی لەو زمانە پەیدا دەکات، ئنجا دەچێتە ولاتی سوید ماوەی "٣" سال لە قوتابخانەیەکی ھوونەری و کلتوری مووسکی جیھانی و سویدی لەو ولاتە دەخوێنێت و شارەزایی لە چەند ئامێرێکی مووسک پەیدا دەکات لەوانە (کیبۆرد و کڵارنێت) پێشتریش لە کووردستان زۆر بە باشی ئامێری مووسجکی (شمشال) فێر بوە، لە سالی "١٩٩٨" ئەلبوومێکی گۆرانی بە ناوی (نەمزانی) ئامادە دەکات و بلاوی دەکاتەوە، لە سالی "٢٠٠١" چەند گۆرانیەکی تر لە رێگەی پرۆگرامێکی کەنالی ئاسمانی (مەدا تڤ)ئی بلاو دەکاتەوە، لە سالی "٢٠٠٣" دواین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بە ناوی (سکالا) بلاو دەکاتەوە، زیاد ئەسعەد جگە بۆ خۆی تا ئێستا زیاتر لە (١٣٠) گۆرانی بە شێوەی ئاواز و ھۆنراوە لە لایەن ھوونەرمەندانی گۆرانیبەژی کوورد کراوە بە گۆرانی لەوانە (رۆژ کەریم، ئەژدەر وەھبی، زەکەریا ئابدووڵا، چۆپی فەتاھ، لەیلا فەریقی، ھێڤی، مووژدین، تارا رەسوول، دلنیا رەزازی، ئەیاد ھووسێن، پەیوەند جاف، بلند ئبراھیم، مووھسین ئابدووڵا، گۆڤەند رواندزی، بلند ئەبدووڵا، ھەسەن گعەفوور، دانا بەرواری، ھەلمەت، ئوومێد بالەبان، ھەردی سویدی، کووردە، دیلمان دیۆ، دیلشاد، ھەمین سویدی) چەند ھوونەرمەندێکی تر کە ئێستاش ھەر بەردەوامە لە یارمەتی دانی ھوونەرمەندانی کوورد لە ناوەوە و دەرەوەی کووردستان، زیاد ئەسعەد لە دوای سالی "١٩٩٩"ئەوە ئەزموونی ھوونەری خۆی کردۆتە ھەوێنێک بۆ ھوونەری گۆرانی کووردی و توانی چەندین ھوونەرمەندی گۆرانیبێژ بھێنێتە ناو ئەو بوارە، زیادی ھوونەرمەند جگە لە خۆی لە بنەمالەکەی دا ھوونەرمەندێکی تر ھەیە کە ئەویش ھوونەرمەند (ھاوتا ئەسعادە) خاوەنی جەماوەرێکی یەکجار فراوانە لە کووردستان و دەرەوەی کووردستانیش.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|