چاوه‌ڕێ نه‌کراو/
بێوه‌فایی
بۆ من پایز بوویت له هه‌مووکاتدا
ئێستا به‌هاریت منت فرێدا
مانای ژیان و خۆشیت نه‌زانی
باخچه‌ی هیوامت به‌جارێ تێکدا
***
تۆ زۆر دڵ ڕه‌قی ئێستا له ژیان
ڕاست نارۆی له ئاست گوناه و تاوان
تۆ بۆ ناته‌وێ ڕاستیه‌کان بڵێیت
من ده‌رکه‌ی له ناو ئاهی دڵ سوتان
***
گوڵی ئاواتم لای تۆ شکاوه
گۆزه‌ی به‌تاڵم به‌بێ گوڵ ماوه
گوڵێ که قرتا که‌وته سه‌ر زه‌وی
ناوی گوڵێتی له ده‌ست خۆی داوه
***
گه‌ر نه‌غمه‌ی بولبول له باخ نه‌مێنێ
له فه‌سلی به‌هاربۆی نه‌چریکێنێ
ئیتر نه به‌هار گوڵی پێویسته
نه ده‌نگی بولبول بۆ گوڵ ده‌خوێنێ
***
ئه‌و کاته بولبول له‌گه‌ڵ به هاردا
پێکه‌وه ده‌بن له خه‌می ساڵدا
چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن ساماڵێکی نوێ
ڕوناك کاته‌وه له شه‌وی تاردا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )