بیره‌وه‌رى
نازانم....
ئۆقره گرتن له باوه‌شت
یا له نێو ده‌ستانت
چ دۆزه‌خێکه بۆ من یا به هه‌شت
نازانم...
ئێستا کام جوانى ئه‌م گه یێنێته لاى تۆ
زه‌رده خه‌نه‌ى ڵێوانت
یا نازى چاوانت
خۆزگه ...
فرمێسکىَ ئه‌بووم له چاوانت ئه‌هاتمه خواره‌وه
تا به هێمنى ماچى روومه‌تى تۆم پىَ بکردایه
یا په‌نجه‌کانى ده‌ستت بومایه
تا هه‌موو به‌یانیه‌ک پرچتم پىَ شانه بکردایه
یا خه‌نده‌ى سه‌ر ڵێوانت
تا ئاوێته‌ى ئه‌و (ب)ى به‌یانیانت بومایه
خۆشه‌ویستم...
گه‌ر له گڵێنه‌ى چاوانم بپرسى
کام وشه شیرینه؟
کام به‌یانى ڕه‌نگینه؟
ئه‌وا...
کامیراکه‌ى دووباره ئه‌خاته‌وه کار
رۆژانى رابوردووت بۆ لىَ ئه‌داته‌وه
گه‌ر له زمانم بپرسى
کام شوێن هێشتا پڕ سۆزه ؟
کام بیره‌وه‌رى خۆشه؟
کام رۆژ ناسکه ؟
ئه‌که‌وێته کار
وه‌ک رۆژ ژمێرێکى ڕاستگۆ
چه‌ندان ڕامانت بیر ئه‌خاته‌وه
چه‌ندان شیعر‌و ڕۆمان و چیرۆکت بۆ ئه‌خوێنێته‌وه
سیروان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )