
11-30-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌نابوونی ماچێک له شه‌وا
ئه‌شێ باران له ده‌روازه‌کانی ئاسمان
کفنه دراوه‌که‌ی خۆی فرێدا
له هه ژمه‌تا به‌ره‌و ئاقاره‌کانی مه‌رگێکی تێنوو بکه‌وێته رێ
یا په‌ره‌سێلکه‌کان
له بیابانی پر تاو نزا بۆ نوزه‌ی
رۆحێکی گۆشه‌گیر بکه‌ن
پایز له ترسی وه‌فاداری سبه‌ینێی به‌هار
سه‌راپا سرووده ده‌روێشیه‌کانی خۆی بسوتێنێ
ئه‌و کات شه‌و ئارا ئارام
به‌سه‌ر کچه ره‌ش ئه‌سمه‌ره‌که ئه‌بارێت
تاوانه‌کاسنی ده‌ستی غه‌زه‌بی (با) یه‌کی دڵ ره‌ق
له کۆشی گریانێکی غه‌ریبی خۆی ئه‌کوژێت
تابوتی مه‌رگ
دانه دانه ملوانکه‌ی ئازاره‌کانی
سۆزانیه‌کی قه‌ره‌ج
پێڵوی سفره‌یه‌کی ئاڵتونی
زستانێکی گه‌رم رائه‌مالێ
به‌شه‌رمنی به‌یانیه‌کی شێواو ئه‌کوژێت
به‌دوای سوالکردنی سێبه‌رێکی ئاشنایه
له ژێر هه‌وره ره‌شتاڵه‌کانی دره‌ختێکی سوور
له نێو گێژه‌لۆکه‌ی حه‌زین
عه‌په‌سی ..... پوچ ئه‌یمرێنێ
ئه‌و شه‌وانه‌ی به ماچ ئه‌بوونه دیلی به‌یانیان
ئه‌و شه‌وانه‌ی فه‌رهه‌نگی عه‌شقی تیا ئه‌سوتێنرا....
فه‌لسه‌فه‌ی نامه واقیعیه‌کانی تیا ئه‌شێوێنرا..........
ئه‌و ماچانه‌ی مانگێکی تاوانبار ئه‌کرد...........
موسافیرێکیشی نقومی فرمێسکه‌کانی
قه‌ره‌جێکی نامۆ ئه‌کرد
سنوری ته‌نیایی پێ ئه‌بردرا
هه‌نگاوی رۆحی زه‌یتونێکی ئه‌کرد به مه‌رگ
ئه‌هئریمه‌نه‌کانی ئه‌کرد به سه‌ر کرده‌و
جه‌هه‌نه‌میشی ئه‌کردنه دیاری
هه‌ر ئه‌و ماچانه‌ی سنوره‌کانی نێوان من و تۆیان تێک شکاند
منێکی تێنوو
تێنووی ئه‌و رێبوارانه‌ی له‌ته‌ک فریشته‌کانی ئاسمان
هێمن هێمن پیاسه ئه‌که‌ن
تێنووی ئه‌و شه‌وانه‌ی ماچی تیا له خاچ ئه‌درێ
ئه‌و شه‌وانه‌ی سێداره بۆ لاسکه گیایه‌کی تێنوو
له قه‌راغ بێ ئومێدیه‌وه هه‌لئه‌درێ
عه‌شقی تیا ئه‌کوژرێ
تێنووی کانیاوی جاویدانی کچانی دونیا
شیله‌ی لێوانیان
ماچی لێوانی کلوریان
رووبه‌تی نۆژه‌نیان
تێنووی ته‌مه‌ن
شاره بێ قینه‌کان
فرمێسکه گوله خه‌نده‌رانیه‌کان
هێشتاله ژێر مه‌مله‌که‌تێک خنکاوی ژێر سێبه‌ری خه‌ونێکی نابینا ئه‌مرم
ئه‌ی یار
ته‌نها بزه‌یه‌کی وه‌نه‌وشه‌ی تۆ
نمه شه‌ونمێکی روومه‌تت
تریفه‌ی شه‌رمنی تۆ
به‌س ...........به‌س........... به‌سه بۆ ژیانم
تا هه‌قیقه‌تی
ئه‌و ماچانه‌ی له سنووره‌کانی
تاراوگه‌ی بارانێکی نوستوو فه‌نا ئه‌بن له بیر بکه‌م
له بیر بکه‌م
له بیر بکه‌م
سیروان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|