ژوان
له هه‌ر به‌یانیه‌کا
که له‌خه‌و هه‌له‌سم
رووه‌و ئاوێنه ئاهێک بۆ دوێنێ هه‌لئه‌کێشم
که نه‌متوانی له ژوانێکا
تێر بۆنی هه‌ناسه گه‌ر مه‌کانت بکه‌م
تێر وێنه‌ی سیحراوییه‌کانت له مێشکم بکێشم
که نه‌متوانی
زه‌رده خه‌نه‌ییه‌کت بکه‌م به وێنه‌و مۆنالیزای پێ سه‌رسام بکه‌م
به‌لام بریارم داوه
ئه‌م ژوانه ماچێ بکه‌م له لێوانت
تاهه‌موو به‌یانییه‌ک وه‌ک شه‌ونم خۆی تیا ببینمه‌وه
که ئه‌تدوێنم
چاوه‌کانم هێند به‌ناخت ئه‌جێته خواره‌وه
جگه له ئاوێنه‌ی رووت
هیچی تر له هه‌ناسه‌کانی شیعرم نابینم
که ئه‌تدوێنم
تاڤگه‌ی سۆزت
وه‌ک دڵۆپه شه‌ونم
به‌سه‌رما ئه‌بارێت و
تیشکی جوانی هه‌موو گوڵه‌کانی دنیاش له تۆ ده‌بینمه‌وه
سۆمای عه‌شق
نیگاری سۆمای عه‌شق
کاتێ له ژیان ئه‌مێنم
ئه‌زانم شێتی چییه؟
کاتێ ئه‌گه‌مه مه‌رگ تێ ئه‌گه‌م مانای ژیان چییه؟
کاتێ ئه‌گه‌مه ژوان ئه‌وسا ده‌زانم نیگار چییه؟
تا شه‌و دێته‌وه
ئه‌وسا نیگاره‌کان ده‌بینم
ده‌نگه لاساییه نوێیه‌که ده‌ناسمه‌وه
له‌گه‌ل رۆحی نه‌رمت په‌یکه‌رێکی ناسک له
زه‌مینه‌ی باخێکی شیرین ئه‌نه‌خشێنم
له‌سه‌ر خاکی خه‌ونه‌کانم
وه‌رزه جوانه‌کان وه‌ک بۆیه ئه‌بینم
فلچه له نێو په‌نجه‌کانم ئه‌خولێته‌وه
بۆ چاک کردنه‌وه‌ی نیگاره شێته‌کان
فلچه شه‌پۆل ئه‌دا و له پێ ده‌شتی کۆهساری ئه‌وین
ژوانی ته‌مه‌ن سور هه‌لئه‌گه‌رێ
هه‌وارگه‌ی ئه‌فسوناوی رووی هه‌قیقه‌ت هه‌لده‌مالێ
دڵی هه‌وره گه‌شت سه‌رانسه‌ر
رێگاکان تاریک و لێل ئه‌کات
منیش نازانم بۆ کام لا رابکه‌م؟
به‌کام رێگا؟
له‌ده‌ست وشه بێ ئومێدیه‌کانی ته‌مه‌ن رابکه‌م
ئا له‌م کاته‌دا هانا بۆ دونیای مێزگه‌ردی ژووره‌که‌ت ده‌به‌م
به نامۆیی پێ ئه‌خه‌مه کاروانی ده‌روازه‌کان و
پێی تێپه‌ر ئه‌بم
به‌لام نازانم ئاخۆ ئه‌مگه‌ینێ یان نا؟
به‌لام هه‌ر له‌م دیداره به‌دوای تابلۆی گه‌رانه‌وه‌ت ئه‌گه‌رێم
له بێ ده‌نگی چاره‌نووسی عه‌شق رائه‌که‌م و
چاوه‌رێی تۆ ئه‌که‌م با ئێواره‌کان ون بن
شه‌وه‌کانیش به‌ره‌و نه‌مان بچن
ده‌ریاکان وشک بن
به‌لام هه‌ر ئه‌زانم
وه‌کو وه‌رزی به‌هار ئه‌گه‌رێیته‌وه بۆ باوه‌شم
به خه‌نده‌یه‌ک
بزه‌یه‌ک
به‌سه‌ر مێزگه‌ردی چاوه‌روانی ئه‌گه‌رێیته‌وه‌و
ئه‌ستێره‌که‌ش ده‌خه‌یته ده‌ستی قه‌ده‌رو
به‌هێمنی پئه‌ستێره‌که‌ش ده‌خه‌یته ده‌ستی قه‌ده‌رو
به‌هێمنی پێ ئه‌خه‌یته ژووره ته‌نیایه‌که‌م
ژووره ته‌نیایه‌که‌م
به‌ر له مردن
به‌ر له‌وه‌ی بمرم له نێو ره‌نگه مانا حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیان
بۆ تۆ ئه‌ژیم
له نێو باخچه میهره‌بانیه‌کانی رۆحی
ساتێکی فیرده‌وسی
بخوری نێرگزی هه‌میشه‌یی دائه‌گیرسێنم
به‌ر له مردن
له خانه‌قای دوو چاوانت له زکردام
بۆ ئه‌و لێوانه‌ت
ئه‌و لێوانه‌ی
شۆخترن له خوناوی سه‌ر په‌لکه گیایه‌ک
جوانترن لر بریق و شه‌وقی ئه‌ستیره‌یه‌ک
له عومری به‌هارێکی یاسه‌مینی
ناسکترن
له ئێواره ژوانی په‌پوله‌کان
شه‌نگترن
له‌و گوڵه شیعریانه‌ی له سپێده‌یه‌ک
له نێو کانیاوی هه‌ناسه‌کانی
عه‌شق هه‌لده‌وه‌رێن
ئه‌و لێوانه‌ی
که هه‌موو به‌یانیه‌ک بۆم ئه‌دوێ
سه‌مفۆنیای رۆحی که‌مانێک
گریانى رۆح
کچه‌که‌ى کرده خه‌یاڵ
شه‌وه‌که‌ى تنۆک تنۆک به‌سه‌ر رۆژ باراند
لاسکه گیایه‌که‌ى بىَ سێبه‌ر کرد
مۆمێکى هه‌نگاو به هه‌نگاو سوتاند
له به‌رده‌م ماڵه قه‌ره‌جه‌کانى ئه‌و دیو سۆزێکى به ئاگاهێنا
هه‌ر چوار له‌ته سێوه‌که‌شى کرد به بۆیه
مووى برژانگى فلچه‌و ناڵینى پىَ هۆنیه‌وه
دونیایه‌ک له راز
(با) یه‌ک له ژیانى هێور کرده‌وه
تۆش به‌س له‌ناو رۆحى مردووت بخه‌وه
وه‌ره.. هێدى گه‌لاَ زه‌رده‌کانى پاییزم بسوتێنه
ئه‌ستێره شۆخه‌کان بهێنه ئا سمانى من
دڵم بخه‌ره نێو ئینجانه‌ى به‌هار
گیانه
من به‌نده‌یه‌کى نێو ئۆقیانوسى ئازاره‌کانم
دڵت ده‌ریایه‌کى ئازاد
من وشه‌یه‌کم پڕ له‌گوناه
تۆ فه‌رهه‌نگێکى پاک
وه‌ره..دڵم بخه نێو سه‌وزه گیاى ژیانى فریشته‌کان
بمبه که‌رنه‌ڤاڵى مه‌نزلگاى شادى
من شه‌پۆڵێکى به‌زیوى ویسته‌کانى قینم
تۆ مه‌مله‌که‌تێکى عه‌شقى
وه‌ره ..با قوڵتر له تابلۆى گوڵزارت بچمه خواره‌وه
زیاتر رۆمانى ویسته‌کانت بخوێنمه‌وه
تا بگه‌م به گه‌وهه‌ره جوانه‌کانت
وه‌ره.. عه‌شقم لىَ ببینه
وه‌ره ..وه‌کو سه‌حه‌ر...
ئاواز ...باشعره‌کانم کڕنۆش به‌رن
با له نێو ڕه‌نگه سه‌خته‌کانى ئه‌جه‌ل رزگاربم
تۆ داستانێکى ...رۆژگارێکى ...رێبوارى خۆمت تیا ئه‌بینن
ئۆقیانوسێکى...خه‌یاڵم مه‌له‌ت تیا ئه‌کا
وه‌ره.. گه‌نجینه‌ى ڕازه‌کانت والاَ که
وه‌ره.. باخه‌ونه‌کانم تێر بۆنى هه‌ناسه‌ت بکه‌ن
به‌ڵىَ..من..کاتژمێرێکى وه‌ستاوم
تۆ..ساڵژمێرێکى ..هێما عه‌شقیاکا ن
من...ساتێکى روخاو
تۆ...مانگێکى گوڵشه‌ن و
شلک ئاساى.... ته‌مه‌نێکى هه‌نگوینى
وه‌ره.. با له سینه‌تا...
له مه‌رجانیه‌کانى نێو گه‌رده‌نى لاولاوت
به‌بىَ شه‌رمى ماچىَ بکه‌م
به‌لىَ...من له‌تۆم
تۆله گیانمى...
منێک به‌بىَ تۆ ناتوانم له سوچى دڵى کچه شۆخَێکى ئه‌م شاره بخه‌وم
له نێو ئیلهامى هیچ کامێکیان ئۆقڕه بگرم
وه‌ره....ئازادم که
به‌ندێکى ده‌ستى جه‌لادى خه‌ون
بۆخۆت بکه به شاعیر .... وێنه کێش....
با چاوه‌کانت .. بکا به پۆرتریتێکى سه‌ر دیوارى ماڵه‌که‌ى
وه‌ره ...من..که‌سێکى ده‌ستى تۆم
تۆش... ئاوازى ژوانى داهاتووم
با له‌نهێنى کانیاوى شکۆى عه‌شقت بگه‌م
تاله ڕاموسانێکا تاڵێک له زوڵفه‌کانت بکه‌م
به‌ته‌لى که‌مانێک و ....
سومفۆنیا یه‌کت بۆ بژه‌نم
با سه‌ماکه‌ره‌که‌ى عه‌شقیش به‌دیارمانه‌وه سه‌ما بکا
موسیبه‌ت
موسیبه‌ته ..
كه گه‌لاَ مردووه‌كان
له رێگه‌ى عه‌شقى ئێمه ئه‌بارن
ده‌ریاوانه‌كه
به‌ده‌م گۆرانیه‌وه كاته‌كه ئه‌كوژىَ
قه‌ره‌جه‌كه
به‌نێو كۆلانه‌كانى شار
به‌بىَ ده‌نگى ئه‌رِوا
له نیوه شه‌وا
مۆمێك به بىَ ده‌نگى ئه‌سوتىَ
قه‌فه‌زێك
له شالوره‌كه‌ى تورِه ئه‌بىَ و
خۆى ئه‌شكێنىَ
شاعیرێك
به‌ده‌م ئیلهامه‌وه
پێنوسه‌كه‌ى توره ئه‌بىَ
رِازێك
له كوچه‌ى خه‌وێكى خۆش
به‌ده‌ستى كابوسێك ئه‌ترسىَ
ئه‌و به ماچه
خه‌فله‌ته‌كه‌ى گوڵێك ئه‌وه‌رێنىَ
به دیارمه‌وه
له لانه وێرانه‌كه‌ى
به‌زم و ئاهه‌نگه‌كه‌ى به چه‌نگ ئه گێرىَ
موسیبه‌نه ....
كه فه‌له‌كیش
گله‌یى له هه‌ڵفرِینى بولبوله‌كان ئه‌كات
په‌رستگایه‌كه‌ش...
ئاره‌زوى ده‌روێشه پیره‌كه ناكات
ته‌خته‌كه‌ش ...
سینه‌ى بۆ ئاسۆى مه‌لیكه‌كه ناكاته‌وه
ئه‌ستێره‌كان ...
هه‌نگاوى ماڵئاوایى
له په‌نجه‌ره‌ى تریفه یه‌ك قبول ئه‌كه‌ن
موسیبه‌ته ...
له كرِۆكى من ...
یا ئه‌و...
یا هه‌موومان ...
جوانى ده‌ریایه‌ك..
ون ئه‌بێت
هێزى نێو هێزى شه‌پۆله‌كانى بىَ چاره‌نووس
هه‌ڵه‌كه‌ن
سه‌فه‌رێك...
خه‌زانێك...
تۆرانێك...
به ده‌ورمان ئه‌خوڵێته‌وه...
ئه‌خوڵێته‌وه...
دوا ساته‌كان به‌رِێوه‌ن
له‌گه‌ل گوڵبژێرێكى سوَهرابى
له‌گه‌ل دوا سانیه‌كانى ئاوابوونى كات
چاوه‌رێمه...
چاوه‌رێى...
چرایه‌كى هاوسه‌فه‌رم ئه‌كه‌م
ژیانى بولبولێك و
رِێبوارێكى نه‌وه‌ستاو و
ته‌مه‌نێكى ده‌ستى شه‌پۆڵه‌كانى ده‌نگ ئه‌كه‌م
چاوه‌رێى ...
دوا چركه‌كانى ده‌نگى پێى رِێبوارێكى رۆیشتوو ئه‌كه‌م
چاوه‌رێى ...
زه‌ریایه‌ك ئه‌كه‌م
تا له‌گه‌ل خۆى هه‌ڵم گرىَ و
بم گه‌ینێنه لاى ئه‌و كه‌سه ى كه خۆشم ئه‌وىَ
وا ساته‌كانى ته‌مه‌نێكم به‌رِىَ كرد
هاتووم و
له‌گه‌ل كاروانى تۆ دا سه‌فه‌ر كه‌م
تا دیواره‌كانى عه‌شق به ماچێكى ته‌رِ برو خێنم...
هاتووم
تا به رِێم كه‌ى
بۆ لاى ئه‌و كه‌سه‌ى كه خۆشم ئه‌وىَ
خوشه‌ویستم
ئه‌مشه‌و شه‌وى یه‌ڵدایه
زاماكان ...
گریانێك له‌رِوَحم ئه‌تكێنن
دڵم...
كێوى ئازاره‌كانه
چاوه‌كانم...
ته‌مه‌نێكى سوتاوه
حه‌زه‌كه‌م...
(( بتبه‌مه نێو مه‌مله‌كه‌تى چراوه
به‌لام توَ به‌رِێگاكانى شه‌ودا خوَت چرا ئه‌كوژیت))
گیرۆده‌ى پاله‌وانێك
ئه‌بوایه
پاله‌وانه‌كه‌ى عه‌شق
باوه‌شى بۆ كچه سۆزانیه‌كه بكردبایه‌وه
سكالاَیه‌كى
بۆ شكۆفه‌ى دار گێژاوه‌كه
بخوێندبایه‌وه
شه‌رِابێكى مه‌ستى هه‌لمژیبایه
تا تامى خۆشه‌ویستى
زه‌مینه ئۆقره‌یه‌كانى پىَ بكردایه
ده‌بوایه له‌شكرێك
له قوه‌تى جوانى و ئاسۆیه‌ك
له نێرگزه نازاویه‌كه‌ى
باوه‌شى مه‌مله‌كه‌تى هه‌ڵخه‌له‌تاندنى بینى بایه
وانه‌یه‌ك له‌عه‌شق و
عه‌شقێك له
وانه‌ى بخوێندبایه
یان بزه‌ى
كۆرپه‌ى ماڵپه‌ره‌كانى
هه‌ناسه‌یه‌كى خۆشى بۆ جوبایه
یان گیرۆده‌ى روخسارى ژنه رِه‌شتاڵه‌كه بوایه
سیروان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )