
11-30-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌وینمان
بــــه‌یـه‌کـه‌وه گــــه‌لـێـک جـــوانـیـن ؟
وه‌ک بــــــــه‌هـار و گـوڵ و ئـــه‌ویـن
لــه‌نــاو لانـــکه‌ی…....ڕۆمــانســــیـا
لــــه پــانــتـایــی…...پــه‌ڕاوی ژیـن
هــه‌رگـیز لـــه چــاوا ،نـاتـروکـێـــی
بــــوویــتـه خـه‌مـی دڵـــــــی تـه‌نـگـم
لــــه خـــه‌ونـیـشـــــا تــــــۆ ده‌بـیــنم
بـــــوویـتـه هـێـمـای نـاو، و ڕه‌نــگـم
لــــه نــاو ڕووحــمـا… تــواویـتـه‌وه
وه‌ک پــــــه‌روانـــه لــــه‌ده‌وری مـۆم
خـــۆشـــم ئـه‌وێــی وه‌ک هـــه‌نـاســه
شــــیـریـنـتـری لـــه ڕووحـــی خـۆم
لــه نـــاو گــــۆشـــه‌ی حـه‌زه‌کـانـمـا
بــــــووی بـــــه‌نـیـگـای یــه‌خـه‌مـه‌وه
لـــــه‌مــاڵـــــی پــــــڕ ئـه‌ویــنـــداری
ســــــۆزی عـه‌شــــقـم ئـه‌خــه‌مـه‌وه
ڤالانتاین
له‌م ڕۆژه خۆش و شه‌یدای یه‌دا
چرکه‌ی کاتژمێره‌کان کۆده‌که‌مه‌وه؟
بۆئه‌وه‌ی له‌ئامێزی گفتوگۆدا
کاتمان هه‌بێت
بۆ چنینه‌وه‌یووشه له چرۆدا
نازداره‌که‌م
گوڵی به‌هاره‌کانم گشت هێناوه
وێنه‌ی چه‌پک
وه‌کو خولگه‌ی نێو ئاسمان
ڕێك دامناوه
بۆوه‌ی له یه‌که‌م دیداری ئه‌م ڕۆژه‌دا
ببنه جوانی....ببنه‌ڕاستی
دڵی من و دڵی ئه‌وان
سه‌رمه‌ست ببن به ئیلهامی خۆشه‌وویستی
پیرۆزت بێ ڤالانتاین
وه‌ك په‌لکه‌زێڕینه‌ی ناو به‌هار
خۆشم ئه‌وێی له‌م ڕۆژه‌دا
ئه‌یڵێمه‌وه سه‌د هه‌زار جار
هاوار ئه‌که‌م هه‌تا ماوین
خۆشم ده‌وێی
خۆشم ده‌وێی
گشت ڕۆژێک لای من بووه به‌ڤالانتاین
مه‌ڕۆره‌وه
ئه‌ی داستانی خه‌و نه‌کان و
ڕوباری ده‌م سۆزی ژیان
تۆ ئیلهامی بێ ئۆقره‌می
وه‌ک و خۆری به‌ری به‌یان
مه‌ڕۆره‌وه کات زۆر زووه
هێشتا دڵم هه‌ر برسی یه
تێشووی کاروانی جێژوانم
فرمێسکی پڕ مه‌ترسی یه
که‌سێ نی یه خۆشم بوێت
بێته ناخی پڕ هه‌ستمه‌وه
کتێبێکی خه‌ونی سه‌وزی
هه‌میشه وای به‌ده‌ستمه‌وه
بۆ تامه‌زرۆی لێوه‌کانت
دڵم باده‌ی هاونشینه
ڕازه‌کانت ... بدرکێنه
بۆ ئه‌م دنیای پڕ ئه‌وینه
پاییز
ئــه‌ی پـایـیـزه .. ڕه‌شـــپۆشـــه‌کـه
ئــه‌ڵـێـی نــاخـی جــه‌ستـه‌ی مـنـی
بـاپـێـکــه‌وه تـێـر ، تـێـر بـگـــریـن
وه‌کــــــــــو بـاران بــه هــێـمـنــی
ئـــه‌م ڕۆژگـاره گـه‌لـــێ سـه‌خــته
کــێــڵـگـه‌ی ئـــازاری پــڕ ئـــاخـه
ئـــه‌ڵـێـی شــــانـۆگـه‌ری خــــه‌ونـه
کـــــــه‌مـایــه‌ی زامــێــــکی نــاخـه
پــــڕ غـوربـه‌تـــی وسـام و ده‌نـگـه
لـێـزمـه‌یـــــه‌کــــــی بـه لـێـشـــاوه
شـــه‌پـۆلــه‌کانـیــش ســه‌ر خــۆشن
بــه‌ده‌ســـت زوڵــمی ڕه‌شــه‌بـــاوه
ئـــاهــێک
نـازداره‌کـه‌ی ئـه‌وینی دل
ئه‌ی ده‌روونی پڕ له هانا
به‌هـارم لێ ئه‌سیر مـه‌که
به‌بێ به‌ڵـگه‌و بـزه‌و مانا
شه‌و مه‌که نێو ڕازه‌کان و
سـۆزی حه‌زم لێ دامه‌خه
ئـاهـی بـابردووی پــایزێ
لــه‌به‌ر پێما بــۆ ڕامـه‌خه
عه‌شقت بۆته ملوانکه‌یه‌ک
لــه‌ناو گــه‌ردنی پــڕ ئاهــم
ڕۆژی گــه‌نجێتیم مه‌کــوژه
مــن بــه‌هاری بــێ گوناهم
بـه‌م سـه‌رنجه پــڕ گــوڵانه‌ت
زۆر شت له‌لای من ئه‌درکێن
گـه‌رچــی لــێوت نابزوێـنی ؟
بـه‌ڵام چــاوت بــه من ئه‌ڵێن
ڕێبـــوار ئـــالانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|